Pem Alen Farmuta Shetm || حەمید موحەمەدیان - شێتە گیان

Музыка

وتنی : حەمید موحەمەدیان
ئاوازی : حەمید موحەمەدیان
هۆنراوەی : عەباسی کەمەندی
مۆنتاژی : دیار تاهیر
****
پێم ئەڵێن فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە
باسی شێتیم تا قیامەت ،گەر بكەی هێشتا كەمە
نەک ئەتۆ عالەم بزانن شێت و سەرگەردانتم
گیانەكەم عاشق چ باكێكی لە لۆمەی عالەمە
یان ئەوەی بیستومە هەر حاشا لە ناسینم ئەكەی
ئەم كەلامەت دڵتەزینە ئەوپەڕی دەرد و غەمە
گەر ئیشارەی چاوەكەت هیوای نەخستبایە دڵ
كەی لە كۆڵی خۆم ئەنا ئەم هەموو ئێش و ماتەمە
وا مەفەرموو چاوەكانم كەس نیە ئاگای نەبێ‌
حافزی ڕۆحی پەپولە نوری لەرزانی شەمە !
- عەباسی کەمەندی
Copyright Disclaimer
Under Section 107 of the Copyright Act 1976, allowance is made for 'Fair Use' for purposes such as criticism, comment, news reporting, teaching, scholarship, and research, Fair use is a permitted by copyright statute that might otherwise be infringing, Non-profit, educational or personal use tips the balance in favor of fair use.
#نۆستالژیا

Пікірлер: 353

  • @diyartahir
    @diyartahir Жыл бұрын

    ئازیزانم پەیجەکەم لە ئینستاگرام فۆلۆ بکەن instagram.com/diyar.tahir/ لەڕێگەی ئەم پەیجەوە ڤیدیۆی زیاتر و نوسینەکان ببینین 💙

  • @sita619

    @sita619

    3 ай бұрын

    Whb BG

  • @m.halo9091

    @m.halo9091

    3 ай бұрын

    😊😅😅​@@sita619

  • @imsan777
    @imsan77717 күн бұрын

    ئه‌م كۆمێنته‌ لێره‌ به‌جێ دێڵم ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك لایكی ئه‌م كۆمێنته‌ بكا ئیتر دوای ساڵێك یان ١٠ سالی تریش دێمه‌وه‌ ئێره‌ با بمێنێ بۆ یادگاری.

  • @orato9014
    @orato901414 күн бұрын

    چاو داخراو، جگەرە لە دەست، هەزاران خەیاڵ، دڵی پڕ چاووی پڕ فرمێسک، قورگی پڕ لە هاوار وە ئەم گۆرانییەش. هیچ شتێک وەک خۆی نییە.

  • @Elda4.4.4
    @Elda4.4.43 ай бұрын

    ٥ ساڵی تر یەمەوە ئێرە چونکە ئەبێت ٥ ساڵ چاوەڕێی بکەم …

  • @samanmuhamad7556

    @samanmuhamad7556

    Ай бұрын

    تا پێنج ساڵەکەی تۆ تەواو ئەبێت من ئەبێت بە 15 ساڵ 😢

  • @Shallaw75

    @Shallaw75

    Ай бұрын

    مانگێ ڕۆشتوە 4 سالو 11 مانگت ماوە

  • @bnarbno276

    @bnarbno276

    Ай бұрын

    5 sall natani aslan bersht nameni lo ch chaware 😂💔

  • @muhammad_eng

    @muhammad_eng

    Ай бұрын

    ڕادێی چاوەکەم تا پێنج ساڵی تر تەنها ناوەکەت وەک خۆی دەمێنێتەوە...

  • @Sewa_gavi6

    @Sewa_gavi6

    29 күн бұрын

    چوار ساڵو 10 مانگ ماوە❤💔

  • @rezh0o_xoshnaw
    @rezh0o_xoshnaw12 күн бұрын

    گەر ئیشارەی چاوەکەت هیوای نەخستابایە دل کەی لە کۆڵی خۆم ئەنا ئەم هەموو ئێش و ماتەمە🥺🖤...؟

  • @ayarzgar-my9tb
    @ayarzgar-my9tb3 күн бұрын

    Amro amat bo anusm u pet alem xoshmawey… La har rozheki tamanta bixwenitawa dlnyaba aw rozhash har xoshmawey❤️

  • @montana782
    @montana78221 күн бұрын

    مەرحەلە یەکی توب عام،یەکەم ئێوارەی داخلیم بەم گۆرانیەوە بەڕێ کرد، بزانین ژیان بەرەو کوێمان ئەبا...

  • @NurDilshad

    @NurDilshad

    19 күн бұрын

    خوا ئاسانی ـکات

  • @Mhhama-ef2dr

    @Mhhama-ef2dr

    3 күн бұрын

    Kama grupe?

  • @Ako_fat
    @Ako_fatАй бұрын

    ئەڵێی ئەم گۆرانیە بۆ حاڵی من وتراوە کە دەڵێت گیانە ئەوەی بیستومە حاشا لە ناسینم ئەکەی ئەم کەلامەت دڵتەزێنە شیرینم...

  • @t4llxi
    @t4llxi Жыл бұрын

    ئەو گۆرانیە بوو کە پێکەوە گووێمان لێی دەگرت، ئیسەش لێی بێ خەبەرم😍💔.

  • @user-gw1tg2ql2g

    @user-gw1tg2ql2g

    6 ай бұрын

    dai waiia etr ama zhyana hamu man ruzhik azizi daii kask bun aie chi etr zhyana kaka

  • @ahmadqaranyfarhan2680
    @ahmadqaranyfarhan268010 ай бұрын

    سەردەمانێک خۆشترین گۆرانیم بوو، ئێستاش بە من بێت نەیبیستم

  • @nwaosman599

    @nwaosman599

    8 ай бұрын

    Bo ?

  • @VV-mj5in

    @VV-mj5in

    7 ай бұрын

    L0

  • @milesheizer4267

    @milesheizer4267

    2 ай бұрын

    ​@@nwaosman599diara kabrai babir detawa pei

  • @Angel_00269

    @Angel_00269

    19 күн бұрын

    @@VV-mj5in چونگە یاری بیرئەخاتەوە.

  • @n5naaa.
    @n5naaa.10 ай бұрын

    ھەر لەخۆوە گوێ لەم گۆرانێ ئەگری ئاشق ئەبیی 🗿💔.

  • @nameno9935

    @nameno9935

    10 ай бұрын

    بەقورعان ڕاستەکەی😂

  • @n5naaa.

    @n5naaa.

    10 ай бұрын

    @@nameno9935 mrdmm😂

  • @user-jr8hg5mr9x
    @user-jr8hg5mr9x3 жыл бұрын

    گەر ئیشارە چاوەکەت هیوای نەخستبا یە دل کەی لەکولی خوم ئەنا ئەم هەموو ئیش و ماتەمە خوایە خوایە لەناوی دەی لەپیش چاومی دوربخە 18\5\2020

  • @didar.fakhir7194

    @didar.fakhir7194

    Жыл бұрын

    22-11-2022

  • @darya82

    @darya82

    Жыл бұрын

    @@didar.fakhir7194 28/2/2023

  • @yoolucifer-3805

    @yoolucifer-3805

    Жыл бұрын

    12-3-2023

  • @shkoomed3951

    @shkoomed3951

    Жыл бұрын

    22/3/2023

  • @rozaabdulla6925

    @rozaabdulla6925

    Жыл бұрын

    💔

  • @simmavv1434
    @simmavv1434 Жыл бұрын

    Ku tanet awham le bkayyy💔 Naxoshtren shawe zhyanmm 2022/6/1💔💔 Xoshmdaweyy

  • @Said-Moh

    @Said-Moh

    8 ай бұрын

    Chy le krdy ?

  • @rawand0023
    @rawand00232 жыл бұрын

    ڕۆژ نییە چوار جار زیاتر گوێی لێ نەگرم .. چەنێ تایبەتە خوایە ئەم گۆرانییە

  • @marwannnkamilll403
    @marwannnkamilll403 Жыл бұрын

    عاشقی ئەم گۆرانیەی کردم و جێیهێشتم

  • @mhamadmstafa7342
    @mhamadmstafa7342 Жыл бұрын

    غەرق بوون لەگۆرانییە ڕەسەنەکان، چێژێکە چێژێک زۆرێک هەستی پێ ناکات

  • @killua7489
    @killua74894 жыл бұрын

    ئەکرێ من هەموو شەوێک پەنجا جار ئەم گۆرانیە لێبەم و پاکەتێ جگەرە بکێشم؟ گیانەکەم ئاشق چ باکێکی لە لۆمەی عالەمە👑🌚

  • @user-st7pq6ld5n

    @user-st7pq6ld5n

    2 жыл бұрын

    نیەتی نەیبوو تۆ منیش ئاھھھھھھھھھھھھھھھ

  • @gazangyusif2489

    @gazangyusif2489

    Жыл бұрын

    منیش وەک تو😭😕

  • @roz330

    @roz330

    Ай бұрын

    La bir krd??

  • @Sewa_gavi6

    @Sewa_gavi6

    29 күн бұрын

    لەبیرت کرد یان بوبە هیتۆ 🙂❤️

  • @user-bc8ke3xf8w
    @user-bc8ke3xf8w2 жыл бұрын

    *پـێـم ئـەڵـێـن فـەرمـووتـە شـێــتــم ......!🥺* *ئـەی بـەقـوربـان ئــەو دەمـــــە .... 🥰🙊* *_بــۆ یـادگــاری_* *_17/11/2021_*

  • @BryarRajab99
    @BryarRajab99 Жыл бұрын

    ئای ئەم گۆرانیەش چ یادگاریەکی جوانە بۆ من چەن خۆشمئەوێ ئەم گۆرانیە هەرچەن هەرکات گوێی لێ بگرم ئازارم ئەیا بەڵام خۆشمەوێ تایبەتە بۆم کە گوێی لێ ئەگرم تێکەڵ بە ڕۆحم ئەبێت ...💔 6:57pm 4/4/2023 با بمێنێ ڕۆژێک هەر ئەیبینێت 💔

  • @Vxmirko
    @Vxmirko Жыл бұрын

    , la daxlyawa ❤

  • @bossahmad3635
    @bossahmad3635 Жыл бұрын

    ئەم کەلامەت دڵ تەزێنە ئەوپەڕی دەرد و خەمە…

  • @Av_4oo
    @Av_4oo6 ай бұрын

    لە ماوەی 7 ساڵە نەم بینیوە و بێری بینینی چاوەکانی ئەکەم مەگەر من چیم کردبوو ئەوها لێم دوور بکەوێتەوە هەموو کات بە هیوای ئەوەم رۆژێک بگەڕێتەوە و دووبارە بیبینمەوە و ماوی خۆم ببیستم بە دەنگی «2017/17/9»🖤..

  • @dabanqadir513
    @dabanqadir5134 жыл бұрын

    جوان بوو جوانترت کرد

  • @saifsaif625
    @saifsaif6254 ай бұрын

    ئيتر منيش وا قورم نا بة سةري خؤم، عاشق بوومه، حةزميش له كوراني وايه 😪

  • @Parihann
    @ParihannАй бұрын

    مانگی چوار، خەریکە پۆلی شەش تەواو ئەبێ لەگەڵ ئەم دەنگە ناوازەیە

  • @mustafa-_-kurd9973

    @mustafa-_-kurd9973

    23 күн бұрын

    Agar gwe nadama aw goranya xendnmm pe nakree gar gweshe bdame har pem naxendre😅 xwa loman asan bka 2 mang man mawa

  • @ibrahimahmad7201

    @ibrahimahmad7201

    15 күн бұрын

    @@mustafa-_-kurd9973gyana hawl ba kam gwe la gorani bgrit

  • @pole12-tc1iu

    @pole12-tc1iu

    14 күн бұрын

    52 rozh mawa💔😑.!?

  • @xatunakay_heva24
    @xatunakay_heva249 ай бұрын

    بەشکم گریانەکانم ئازارەکانم خەمەکانم بچێتە خەوێ و بگەڕێتەوە…! (بەقەی گەورەی گەردوون بیرتەکەم هێڤەکەم…!) با بمێنێ بۆ یادگاری 25/7/2023

  • @barangoran2647
    @barangoran264728 күн бұрын

    Dwaye mawake zor dimawa era bzanm chi le detawa😅......!

  • @kurdish.12312
    @kurdish.12312Ай бұрын

    26/3/2024 xoshtrin rozh lagal aw goranyashman le dabuuu✨

  • @ismail_abdullah10
    @ismail_abdullah102 жыл бұрын

    گەر ئیشارەی چاوەکەت هیوای نەخستبایە دڵ کەی لە کۆڵی خۆم ئەنا ئەم هەموو ئێش و ماتەمە 21:32 Sunday - 9/1/2022

  • @ramanaziz5625
    @ramanaziz5625 Жыл бұрын

    گەر ئیشارەی چاوەکەت هیوای نەخستباییە دڵ کەی لە کۆڵی خۆم ئەنا ئەم هەموو ئێش و ماتەمە بۆ یادگاری شەوێکی باراناوی ٣:١٥ نۆتینگهام ،ئینگلتەرا ٢٨/٤/٢٠٢٣

  • @lanamiqdad9494

    @lanamiqdad9494

    7 ай бұрын

    Yadgaryake juana ❤

  • @kurdistanhumanists5259
    @kurdistanhumanists52592 күн бұрын

    ئافەرین❤️❤️

  • @samanshwany2272
    @samanshwany22722 жыл бұрын

    شیتە گیان ئەمشەو بەقەت هەموو دەنیا بیرت ئەکەم 💔😥 2021

  • @sarhangwshyar5482
    @sarhangwshyar54823 күн бұрын

    گۆرانیە ناسکە ❤

  • @ahanggull7457
    @ahanggull74574 жыл бұрын

    Honrawe habase kamande bet har wa jwan abet 😍

  • @deathmeh1
    @deathmeh19 ай бұрын

    woahhhh >>>>>>>>>...

  • @hangwin1890
    @hangwin18904 жыл бұрын

    Dastakant gull bgrn🖤

  • @zamanaumed6470
    @zamanaumed6470 Жыл бұрын

    To say am hamu ashqa xwerya 😂 snigle 👏👏

  • @TessSla.01

    @TessSla.01

    Ай бұрын

    هاوڕێ گیان سینگڵی و هەمی دنیا😎✨

  • @LittleSparrow.
    @LittleSparrow.4 жыл бұрын

    ashqana trin gorani yadi baxer !

  • @apricity8340
    @apricity83403 жыл бұрын

    Pemalen Farmu Ta Shetm ...🤍

  • @Hama-uo7gu
    @Hama-uo7gu9 күн бұрын

    یان ئەوەی بیستومە هەر حاشا لە ناسینم ئەکەی ئەم کەلامەت دڵتەزێنە ئەوپەڕی دەرد و خەمە🖤

  • @aa-ql9vt
    @aa-ql9vt2 жыл бұрын

    گەر ئیشارەی چاوەکەت ھیوای نەخستبایە دڵ کەی لە کۆڵی خۆم ئەنا ئەم ھەموو ئێش و ماتەمە ؟ !

  • @user-st7pq6ld5n
    @user-st7pq6ld5n2 жыл бұрын

    ئاھھھھھھ لەم گۆرانیە ئاھھھھھھھھھھھھ نازانم ئەوە سێ سالە قەرارە کەی ئەم برینە ساڕێژ بێ کەی کەیە نازانم با لە ئێستاوە بێ تەواو من گیانم دەرچوو

  • @Mimi-se2eu
    @Mimi-se2eu4 жыл бұрын

    Dastakant xoshbet 😆😆

  • @mhamaddilshad
    @mhamaddilshad2 жыл бұрын

    yan away bestuma ka har 7asha la nasenm akay🍷(🖤 T🖤)

  • @imadbaran7279
    @imadbaran72792 жыл бұрын

    زور جوان دستت ساخبيت

  • @aryan_kurd
    @aryan_kurd4 жыл бұрын

    زۆر به سانایی من ئه‌م گۆرانیه‌م خۆش ده‌وێ

  • @user-st7pq6ld5n

    @user-st7pq6ld5n

    2 жыл бұрын

    ئازارم ئەدات

  • @abdulqadrhartaly4943
    @abdulqadrhartaly49439 ай бұрын

    ئەی بەقوربان ئەو دەمە 🥺🥹😌😌

  • @kpghawre8127
    @kpghawre81278 ай бұрын

    ئەی هاوار لە جوانی ئەم گۆرانیە هەرکاتی گوی لیئەگرم وائەزانم یەکەم جارە❤

  • @dinyaserdar
    @dinyaserdar2 жыл бұрын

    nawaza w classica sarkawtubit kaka 2021/12/31 2:59pm friday polanda

  • @kalebawan6548
    @kalebawan65482 жыл бұрын

    Gar esharay chawakat heway naxstbyata dl kay la kole xom ana am hamw eshw matama🥲

  • @akoyousif7134
    @akoyousif713410 ай бұрын

    دوو شت چۆک بە پیاو دا ئەنێ ئافرەت و مناڵ 2023/7/10 Kirkuk / 😑

  • @Alandluqman-id8th

    @Alandluqman-id8th

    5 ай бұрын

    12/3 Kirkuk🖤

  • @dyarydyary7778
    @dyarydyary7778 Жыл бұрын

    خۆزگەبەشێتی! کەس لێم ناگرێ بێمەڕێگا..

  • @kurdistanrepublic
    @kurdistanrepublic Жыл бұрын

    Dast xoş 🌹

  • @arebwar33
    @arebwar334 жыл бұрын

    Dastt xosh dlakam barasti postakant shayani dagrtna

  • @ohayo519
    @ohayo5192 жыл бұрын

    On of the most beautiful songs in my heart❤️ 7.2.2022 4:11am ئیشارەی چاوەکەی 😅💔

  • @rebinhakim7238
    @rebinhakim72384 жыл бұрын

    Amm goraniyaa xafataaaa

  • @ahmaderfanabdul9116
    @ahmaderfanabdul91162 жыл бұрын

    گەر ئیشارەی چاوەکت ھیوای نەخستبایە دل کەی لەکۆلی خۆم ئەنا ئەم ھەموو ئیش و ماتەمە …!😄💔 شەوێکی سارد بە گوێگرتن لەم گۆرانیە و بیرکردنەو لەو🙂💔 بۆ یادگاری 11:00 pm 30/12/2020

  • @peshangahmad8711
    @peshangahmad8711 Жыл бұрын

    گیانەکەم عاشق چ باکی لە لۆمەی عالەمە💔

  • @peshangahmad8711

    @peshangahmad8711

    Ай бұрын

    گەر ئیشارەی چاوەکەت هیوای نەخستبایە دڵ کەی لەکۆڵی خۆم ئەنا ئەو هەموو ئێش و ماتەمە

  • @Hardi._.ranya1
    @Hardi._.ranya19 ай бұрын

    بەدەم جگەرە کێشانەوە بیر لەتۆ ئەکەمەوە ١٧/٨/٢٠٢٣❤

  • @kurdvision1882
    @kurdvision18824 жыл бұрын

    Dastakany xosh gyanm

  • @hello_botan
    @hello_botan Жыл бұрын

    کەسێکی ئازیزی من داوای ناوی ئەو فیلمیەی لێکردم کەسێک کە کەمێکیش دڵی ئێشا بوو لێم 17/8/22 منیش و ئەویش سەیری فیلمەکەمان کرد بەڵام وەکو گۆرانییەکە موکەسەرات نەبوو😅

  • @lily.0101
    @lily.0101Ай бұрын

    La rave pekawa gweman la gorani dagrt aw goranyash yakak bu la goranyakan ka hardukman 7azman lebu 🖤😶

  • @hasandlshad424
    @hasandlshad4242 жыл бұрын

    dast xosh zor jwana 🌸🌹

  • @falahmahamad4862
    @falahmahamad48623 жыл бұрын

    ئەو دەست و پەنجانە هەر بمێنن 💜

  • @shko5156
    @shko51564 жыл бұрын

    aw goranya bo awna jwana❤️

  • @barangardy1217
    @barangardy1217 Жыл бұрын

    Rozhyam💚🖤

  • @kaso9753
    @kaso97534 ай бұрын

    تایبەترین گۆرانی ❤️✨

  • @elenaaa_009
    @elenaaa_0096 ай бұрын

    Ashqi aUu goranya bUuma.. ( Yan away bistuma har 7asha la nasinm dakai.. ) 💔🍂

  • @GULla4
    @GULla45 ай бұрын

    GamzhaYya nia gar wablem ballam baqad hamU dunia birt akam 🌝💔💔…. Fot memory🌝💔 Wed13 Dec At 10:24 pm 🌝💔

  • @dyarydyary7778
    @dyarydyary7778 Жыл бұрын

    ئەی بەقوربان ئەودەمە..

  • @user-og7rf7sr1i
    @user-og7rf7sr1i2 ай бұрын

    زۆرم خۆشدەوێی بەس لە ڕوم نایە پێت بڵێم چونکە زۆر شەرم دەکەم حەزدەکەم هەموو ڕۆژێ بۆ جارێکیش بێ بتبینم سوێن بەخوالەدڵما هەموو لە هەموو کچێ جوانتری زۆر تایبەتی لام هیووادارم ڕۆژێ پێت بڵێم چەنێکم خۆشویستوی وانزیکی سێ هەفتەیە نەتم دیوە سوێن بەخوا کە نوێژیش ئەکەم هەر لە مێشکمای ((خۆزگە)) 26\2\2024

  • @kaptnali1281
    @kaptnali12814 жыл бұрын

    ده ست و به نجه ت ساغ بئت

  • @naskshafiq9302

    @naskshafiq9302

    4 жыл бұрын

    دەس خۆش گۆرانێكی زۆر خۆشە

  • @luhan6689
    @luhan6689 Жыл бұрын

    hamu jar ka aw goranyay bo awtm aywt aw goranyay ka to 7azt leyate ,, nay azani mn aw goranyashm ba hoy awawa xoshwestwa.😊💛 9/10/2022

  • @eylulali8638
    @eylulali86382 жыл бұрын

    یان ئەوەی بیستوومە هەر حاشا لە ناسینم ئەکەی ئەم کەلامەت دڵتەزێنە ئەوپەڕی دەرد و خەمە 🥺

  • @QUEN457
    @QUEN4572 жыл бұрын

    18/1/2022بۆ یادگاری💔😓

  • @daryakarkuki3791
    @daryakarkuki379111 күн бұрын

    4\5\2024بۆ یادگاری

  • @Sharoo_11
    @Sharoo_11Ай бұрын

    هەر جارێک بە لاتا دێم وەک بێگانەیەک خۆم ئەنوێنم سەر نزم ئەکەم بەڵام گەر بزانی ئەوەنە خۆشم ئەوێی خۆت بە دەستەکانت سەرم بەرزەکەیەوە بەڵام ئەو دڵە بێ ئاگایەت لە من وای کردوە ژیان لای من ڕاوەستاوە 💔🥀

  • @Xanmi_shkaw
    @Xanmi_shkaw9 ай бұрын

    ڕابردوو هێندە ترسناکە کە زۆر جار ناتوانین گوێ لەئەو گۆرانیانە بگرینەوە کە زەمەنێک بۆمان تایبەت ترین بوون،جۆرێک ترسناکە کە گەڕاینەوە دڵ خۆنەویستانە تەنگ دەبێت و دەچێتەوە ئەو دەمەی تێک شکا! 2023/8/12 3:40PM بیرت ئەکەم جەرگممم A💔

  • @444__2y

    @444__2y

    6 ай бұрын

    🖤”

  • @RashaySia

    @RashaySia

    Ай бұрын

    Rek.

  • @lawenomar5795
    @lawenomar579511 ай бұрын

    Taybat ❤

  • @vionaahmed6527
    @vionaahmed6527 Жыл бұрын

    ai gyan lau gorania 😊🍒

  • @parwarkhoshnaw
    @parwarkhoshnaw2 жыл бұрын

    قەت لەم گۆرانییە تێرنابم

  • @maznmazn1792
    @maznmazn17922 жыл бұрын

    qat kon nabet 💔

  • @renokurdish9217
    @renokurdish9217 Жыл бұрын

    Jwana dastakantan xosh bet

  • @dawdmirza8061
    @dawdmirza8061 Жыл бұрын

    10/06/2022 Pem allen farmota shetm Ay ba qorban aw damat S 💚🦦

  • @gorankaya6889
    @gorankaya68894 жыл бұрын

    Nayab wak hamesha 💜

  • @Lily-vz6ub
    @Lily-vz6ub Жыл бұрын

    How iam so in love with u while u love her that much while she’s so not into u just playing with your feelings 💔14/3

  • @user-rc4pq9sg9u
    @user-rc4pq9sg9u8 ай бұрын

    دەنگی مۆبایلەکەم کز،کردووە و گوێی لێ ئەگرم بە گوێگرتنی تێکەچم ئیبادە ئـەبمم بڕوابکەن ئەم ڕۆژانە حەەزەکەم بمرم دووریم لە شیراز ئۆقرەی لێ بڕیوم 21\8\2023

  • @user-ux6ct8ec1o
    @user-ux6ct8ec1o2 ай бұрын

    Barst chand sala gwe law gorani agrm barasty taybata baraste😢❤

  • @SuperJarjis
    @SuperJarjis Жыл бұрын

    بەو گۆرانیەی هەرزەکاریم بەڕێ کرد

  • @tahaqadr5968
    @tahaqadr59686 ай бұрын

    zoor xosha❤❤

  • @bsr5609
    @bsr5609 Жыл бұрын

    زۆر خۆشە 😍

  • @faroqsalam3447
    @faroqsalam34472 жыл бұрын

    bash awa bo dana bazit yani dawlond nakret 🥺

  • @soranhamaswr3453
    @soranhamaswr34533 жыл бұрын

    زۆر شازە

  • @mir_xoshnaw
    @mir_xoshnaw7 ай бұрын

    بەقەد تەواوی گەردوون خۆشمدەوێی نازەنینم”. 2023/10/6

  • @x_nazzz

    @x_nazzz

    7 ай бұрын

    قوربانت بم ئاشقتم هەتا دەمرم❤️ ...٦-١٠-٢٠٢٣

  • @mir_xoshnaw

    @mir_xoshnaw

    3 ай бұрын

    ئارامیم @@x_nazzz

  • @user-cc6pc7sh6u
    @user-cc6pc7sh6u4 ай бұрын

    خوايه گيان له دڵمێی ده ركه يت 🙏🏻🥹

  • @bapirdyako8054
    @bapirdyako8054 Жыл бұрын

    دەس خۆش بۆ تۆ برام بەهیوای بەردەوم بوونت

  • @Prveunoia
    @PrveunoiaКүн бұрын

    هەر کاتەک ئەوەت بەبەر چاو دەکەوی بزانە کە خۆشتم دەوێ لەو کاتەشدا…

  • @helinduski2511
    @helinduski2511 Жыл бұрын

    Xozga nawi am filmam zanibaaaa

  • @diyartahir

    @diyartahir

    Жыл бұрын

    big fish movie 2003 Fermê Navê Filme 💙

  • @mesopotamia826
    @mesopotamia8262 ай бұрын

    ‎مەرگم پێش مەرگت بێت مەستیەکەم …نەبینم ڕۆژێک بێتاقات بیت//🖤🐆 ٩/٣/٢٠٢٤

  • @ic.razhuly
    @ic.razhuly5 ай бұрын

    یان ئەوەی بیستومە هەر حاشا لە ناسینم ئەکەی😅چۆن دڵت یە

Келесі