Homeyra || حومەیرا - ساتی ماڵئاوایی

Музыка

حومەیرا - ساتی ماڵئاوایی
وەرگێڕانی لە فارسیەوە : دیار
******
لە ساتی ماڵئاوایدا تۆم بە سینگمەوە گوشی
فرمێسكی چاوانم هاته‌ خواره‌وه‌، تۆم بەخودا سپارد
ئەم دڵەی من بەم جوودایە ڕازی نابێت نازەنینم
پێت وتم غه‌م مه‌خۆ ده‌ڕۆم و ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌
ئه‌بمه‌ هاوسه‌فه‌ری په‌ره‌سێلكه‌كان و ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌
وتت تۆش وه‌ك من دڵتەنگیت له‌ جودایی
وتت تا چاو لەیەک دەنێیت (ده‌ڕۆم و ده‌گه‌ڕێم)
ئازیزی ڕۆشتوو بۆ سەفەر کەی دەگەڕێیتەوە؟
(چاوم ڕوو لەدەرگایە) کەی دەگەڕێیتەوە؟
ڕۆیشتیت و له‌ چاوانم ڕۆیشت نووری دوو دیده‌
(ئەی لە حاڵم بێ ئاگا) کەی دەگەڕێیتەوە؟
دڵتەنگتر لە هەرکاتێک بە چاوەڕوانی دانیشتووم
په‌نجه‌ره‌ی ئومێد هێشتا به‌ ڕوومدا دانه‌خراوه‌
په‌ره‌سێلكه‌ عاشقه‌كان گەڕانەوە بۆ هێلانەکانیان
به‌ڵام بۆچی ئه‌زیزی دڵ هه‌رگیز تۆیان نه‌بینی؟

Пікірлер: 400

  • @diyartahir
    @diyartahir Жыл бұрын

    ئازیزانم پەیجەکەم لە ئینستاگرام فۆلۆ بکەن instagram.com/diyar.tahir/ لەڕێگەی ئەم پەیجەوە ڤیدیۆی زیاتر و نوسینەکان ببینین 💙

  • @REBEN7-uv6gq

    @REBEN7-uv6gq

    7 ай бұрын

    sarkawtubi💜

  • @humamkirkuky
    @humamkirkuky Жыл бұрын

    پڕ بە دڵ ئەم گۆرانییەت پێشکەش ئەکەم بابە گیان، زۆر زۆریشت بیر ئەکەم. یادت بەخێر ئازیزم.

  • @efffyx0031
    @efffyx00319 ай бұрын

    یەکەم جار کە بینیم بە چاوەکانی دەی وت کە چەندە ئاشقی بووم ئازیزی رۆیشتووی سەفەر لەو کاتەوەی بە جێت هێشتووم هەموو دەمارەکانم خوێنی لێ دێت جێگای خاڵیت هەزاران دڵی هێنایە لەرزین خەمگیرتن لە هەمووان منم لەم شارە بێ کەسەدا🖤

  • @BanwJalal-qw4bo
    @BanwJalal-qw4bo19 күн бұрын

    ئەمڕۆ کۆتا تاقیکردنەوەم بوو خەریکە ئەگەم بەئاواتەکانم سوپاس بۆتۆ خوایە،،،، بەڵام هەستەکەم قەت ناگەم بەو ئاواتەی کە هی هەموو کوردە ...سەربەخۆییمان ئازادیمان ژیانمان شەرەفمان پارێزاو بێت لە کوردستان ناوی وڵاتمان بچێتە سەر نەخشەی جیهان❤

  • @user-uh8tl9du5z
    @user-uh8tl9du5z11 ай бұрын

    شەوێکی ئارامی سەر سنور و پێدانی هەواڵی شو کردنی یار و تەنها دوو جگەرەم ماوە ئەی خوادا تەنها تاوانم ئەبوو ئاشقی بێ وەفا یەک بوم🙂

  • @ic.razhuly
    @ic.razhuly10 ай бұрын

    ئای خودایە هەموو شتێکم بە دەست هێنا هەمووشیان گەڕانەوە لەو کاتەی پێویست بە هیچ شتێ نەبوو پێویستیشم بە کەس نەبوو💔!

  • @jojogyan3357
    @jojogyan33573 жыл бұрын

    ئاھ ..... فرمێسکەکانی من لەکەڵ وشە بە وشەت دێتە خوارێ ! حومەیرا جیان

  • @rov4
    @rov4 Жыл бұрын

    لێیان گەڕێن بڕۆن ، نازانن پەشیمان ئەبنەوە کە هەموو دنیا بگەڕین وەک تۆ نادۆزنەوە💔

  • @Zhiko84

    @Zhiko84

    Жыл бұрын

    ڕێکـ🥀🥺💔

  • @LaNa_sMa

    @LaNa_sMa

    5 ай бұрын

    Baxwa rast aket💔

  • @muhammed6935

    @muhammed6935

    Ай бұрын

    wala rastakay walaaaaa

  • @mohamadrashid1083

    @mohamadrashid1083

    Ай бұрын

    ئەو دڵەت خۆم

  • @shakho247
    @shakho247 Жыл бұрын

    کاک دیار ئەوەی تۆ دەیکەیت پاڵەوانێتی و دڵسۆزی لێدەبارێ، بە قەد سەدان هونەرمەند خزمەتت کردووە، هەر لەشساغ بمێنی و ئەشقی ئەم کارەت بگاتە لوتکە. Mr. Diyar, what you are doing is heroism and loyalty. You have served hundreds of artists. May you remain healthy and may your love for this work reach its peak.

  • @nabeahmad5790
    @nabeahmad57908 ай бұрын

    26 / 8 / 2023 ناخۆشترین رۆژ ئەو کەسەی لە دڵەوە خۆشم ئەویست جێی هێشتم و بلۆکی کردم بە خوات دەسپێرم هیوادارم خۆشی لە خۆت نەبینی بۆ یادگاری 🥀💔💔

  • @bayanhamad6551
    @bayanhamad6551 Жыл бұрын

    ٧/٤ /٢٠٢٠ بوو مالئاوایەکی سەخت بەراستی زۆر ئازارت دام ئیستا پۆستو شت ئەکەی هیچ شت وەک خۆی لێنایەتەوە. پاشی یەک سال زانیم پۆستێکت بەمگۆرانیە کردوە پاش زانینی ئەوەی لەمالەوە زۆر ئازاریان داوم لەسەری 😢گەردنت ئازانەکم بەهەشت نابینی

  • @yasserrj540

    @yasserrj540

    Жыл бұрын

    Xuda yarmati dart be

  • @ahmadsh7170
    @ahmadsh71702 күн бұрын

    وتــم بـەشیمانم دەبیت، گۆتــے هەرگیز پەشیمان تۆ نابمەوە... نازانم لە وانەیە هەرگیز پەشیمان نەبێتەوە...🖤

  • @Xanmi_shkaw
    @Xanmi_shkaw4 ай бұрын

    2023/12/29 کۆتایی ساڵی 2023 بەرەو ساڵی نوێ وناخۆشی زیاتر حاڵم ڕوو لە باشی نییە، دنیایەک گلەیم لێت ھەیە بۆچی کارم گێشتووە بە ئێرە، بۆچی دووبارە غەمگینە ڕەفتارەکانم💔

  • @Saryaaa9
    @Saryaaa9 Жыл бұрын

    گۆرانیەک و هەزار یادگاری😍🖤

  • @hastyarkoye6382

    @hastyarkoye6382

    Жыл бұрын

    دڵم شکاوە دتوانی بۆمی چاکەیەوە💔❤️‍🩹😊

  • @hama2855

    @hama2855

    Жыл бұрын

    @@hastyarkoye6382 ba chasp abey ?🐸

  • @hastyarkoye6382

    @hastyarkoye6382

    Жыл бұрын

    @@hama2855 کورە دەواز بێنە ئەو گورانیە مەستی کردبووم ئاگام لەخۆم نەبوو😂🥲

  • @Xanmi_shkaw
    @Xanmi_shkaw9 ай бұрын

    ئەو برینەی نەهاتنت دروستی کردوە تەنھا بەهاتنی فریشتەی ڕوح کێشان ساڕێژ ئەبێ💔! A💔2023/8/6

  • @dylankurd88
    @dylankurd88 Жыл бұрын

    ئای دونیا دوای 4وار ساڵ خۆشەویستی بۆم دەرکەوت کەلەگەڵ نزیک ترین هاوڕێمایە

  • @hamachawa5243
    @hamachawa52432 ай бұрын

    بۆ یادگاری بەهاری ئەم ساڵیشمان بەبێ یار خۆش نەبوو .. ئاخۆ کەی و چ ساڵێك بەهاری خۆشبەختی ئێمە ببێتەوە ( لە گەڵ دەنگی حومەیرا ( ٧ ـی ٣ ـی ٢٠٢٤ )

  • @ahmedismail2001
    @ahmedismail20015 жыл бұрын

    ڕاستی دەست خۆش دیار گیان، کارەکەت جوانە.. سوپاس لۆ ئەو هەربژاردنە جوانەی.💙 ئەو گۆرانییەی لۆ مەشاعری ئێستای من گۆتییە!

  • @alirezakoln6815
    @alirezakoln68152 жыл бұрын

    از نظر من خانم حمیرا مادر تمام خواننده ها هستن من که این آهنگ هزار بار هم گوش بدم هنوزم دوست دارم صدای شرین داره

  • @mohamad_said_jalal
    @mohamad_said_jalal Жыл бұрын

    لێره‌وه‌ له‌م ساته‌وه‌ بونی هیج كه‌سیك بۆم گرنگ نیه‌ 💔

  • @azhink
    @azhink4 жыл бұрын

    ماوەیەکە بەم گۆرانیەم گرتوە نەمزانیبوو ژێرنوسی هەیە ، دەست خۆش 🤗

  • @daybydaywithsoma8612

    @daybydaywithsoma8612

    Жыл бұрын

    😊👌👌

  • @govarali485
    @govarali4855 жыл бұрын

    هەر بژی کاکە دیار راستی بەرێژەی جوانی گۆرانییەکە مۆنتاژەکەی تۆش جوانە

  • @mohamadrashid1083
    @mohamadrashid1083Ай бұрын

    ٧:١٠ شەو دواین ڕۆژی رەمەزان لە هەولێر دەگەڕێمەوە بۆ گوند ، یاریش وازی لێ هیناوم 😂😂

  • @hunarfkurdish7379
    @hunarfkurdish73794 ай бұрын

    ئەوەیە دەنگ ئەوەیە ئحساس وو ئەدای گووتن ❤❤❤

  • @rastikalare1798
    @rastikalare179810 ай бұрын

    ٧-٦-٢٠٢٣... ڕۆژی کۆچی ئەزیزترین ھاوڕێی ژیانمان... ئای لە ھیچی ژیان و ئای لە پووچی دونیا..

  • @omaradel3690
    @omaradel369019 күн бұрын

    نازانم اونده دلى گرتم هاتم بليم مروف خوى اشق دروست ده كات و له ناوى ده بات و بويشى ده گرى.

  • @Loyalty-122
    @Loyalty-122 Жыл бұрын

    ڕۆشتنێ ڕۆشت لەگەڵ خۆی دڵی منیش ڕۆی ڕوخام دوای ڕۆشتنی خوایە ئەمە چی ئازارێکە لەبیر ناکرێت💔نزەکەم

  • @G_12_2
    @G_12_24 ай бұрын

    31/12/2023 کۆتا شەوی ئەم سال بە قەد هەموو سالەکانی تەمەنم تەمەنی بردم 💔

  • @dawanbakr7666
    @dawanbakr76664 жыл бұрын

    ئەه برا ئەم گورانیە یادگاری ئەوەی هێنایەوە یادم لە موبایلی مام جەلال گوێم لێ ئەگرت. بە هەمویی ١ دەقو و شتێک بوو هەموی نەبوو دەست خۆش

  • @HalloSalh
    @HalloSalh7 ай бұрын

    You left me forever Mom. Tears dropped with this song.

  • @mhamadomar7124

    @mhamadomar7124

    7 ай бұрын

    I am sorry for your lost,may she rest in peace

  • @kakamansour6638

    @kakamansour6638

    2 ай бұрын

    خوای گەورە بە بەهەشتی فیردەوسی شاد بکات بەراستی دایک دووبارەنابێتەوە دەزانم زۆر ناخۆشە بەڵام ویستی خودا هەرچیەک بێت دەبێت قبوڵی بکەین . ژیان لەدوایی دایک هیچ خۆشیەکی نابێت ..منش وەک تۆم 😢.

  • @ireb4zzz267
    @ireb4zzz2675 жыл бұрын

    Har bzhitt mandu nabit 😍

  • @OsmanAsaad
    @OsmanAsaad5 жыл бұрын

    Allah law goranya dastt xoshbet😍😍😘

  • @shagul406
    @shagul406 Жыл бұрын

    ئازیزە ڕۆشتوەکەم بۆ سەفەر کەی ئەگەڕێیتەوە؟ چاوم ڕوو لە دەرگایە کەی ئەگەڕێیتەوە؟💔🥺 26/6/2022 6:43pm💔

  • @roya.xanm0
    @roya.xanm08 ай бұрын

    دەزانی لە شۆک دام،پاش ئەو هەموو رۆژانەی پێکەوە بەسەرمان برد،پاش ئەوەی عایلەی هەردووکمان بە ئیلاقەکەمانیان زانی،پاش ئەو هەموو ئازارەی تێمانپەراند،پاش هەموو خەم و ناخۆشیەک کە قەرار بوو هەموو ببیتە چیرۆکی خۆشەویستیمان،قەرارمان دابوو خیندنم تەواو بکەم زەواج بکەین نەک دووربکەویەوە لێم،قەراری مە ئەوە نەبوو ئەتوو بچیە وڵاتی غەریبە و ئاو و هەوایەکی جیاواز هەلبمژین،قەرارمان ئەوە نەبوو ئەتوو لەبن ئاسمانی وڵاتەکەم نەمینێی،خوایە هاوارە لۆ ئەو ئاگرەی در و دەروونم💔ئەو رۆیشتنەت شۆکی کردیمە نازانم چم بەسەر دئ ، جارەک لەخۆت پرسی ئەمن برۆم ئەو کچە چی بەسەر دئ ؟! سەفەری خێرت بی کە خێر نیە ئازیزی روحم خۆزگە پێش ئەوەی برۆی پر بە درم لە باوەشم کردبای،بۆنت هەموو وەختەک لە مێشکم دەمینئ چاو پڕ جنەکەم هەر چەند نازانم قەدەر رێمان دەینتە رێی یەکتر یان نا بەس ئێستاش وەکی حەفتەی یەکەمی خۆشەویستیمان خۆشمدەوێی هیچ کات خۆشەویستیت کەم ناکا لە یەزدانی گەورە داواکارم هەندی خۆشەویستیم لۆت بتپارێزی تاقانەکەم ئەشقی یەکەم و کۆتایم🖤🌘! 7/8/2023 :)

  • @Hich0000

    @Hich0000

    8 ай бұрын

    💔💔

  • @kaziwaosmanhamakhurshid5362

    @kaziwaosmanhamakhurshid5362

    4 ай бұрын

    💔ay law azara

  • @hamas9850
    @hamas985011 ай бұрын

    ئيستاش وةك جاران بيرت دةكةم بةلام ئيستا تو ليرةنيت ♾💕🌎

  • @awiini_dllekanhesret1371
    @awiini_dllekanhesret13714 жыл бұрын

    بەڕاستی دەستت خۆش بێت زۆر زۆر ناوازەیە ئەم کەناڵە هەربژیت😍👍

  • @mohamadali9338
    @mohamadali9338 Жыл бұрын

    بهێڵە ئازارت بدات ، تا ئەوکاتەی توانای ئازاردانی نامێنێت 💔

  • @gailangailan7140
    @gailangailan71402 жыл бұрын

    هەر بژی ،سوپاس بۆتۆ سوپاس بۆ ،هەڵبژاردنە جوانەکەت گۆرانیەک ،پڕاو پڕ لە جوانی و پڕ لە یادگاری 🌹❤💛🌼🍁

  • @mhamadaras5933
    @mhamadaras593311 ай бұрын

    ئاخر جار بو بینیم نەشی هێڵا باوەشێکی لێدەم بەدڵێکی پڕە جێ،هێشتم زۆر دڵ ڕەق بو ئاخرنیزم خراپ نەبو ڕۆشتو دوای حفتەیەک نەمەکانیشی نەما زانیم باوکوبرای ناهێڵن وا دومانگە بێخەبەرم لێ 🥺🥺😔💔

  • @kamalrenas7228
    @kamalrenas72283 жыл бұрын

    ناوازەیە..دەست خۆش

  • @anashatam6250
    @anashatam62505 жыл бұрын

    نایابە دەست خۆش 🌼

  • @Mulannnnz
    @Mulannnnz5 жыл бұрын

    مۆنتاژەکانت زۆر جوانە 🧡🧡

  • @DiyarTubeHD
    @DiyarTubeHD5 жыл бұрын

    دەست خۆش دیاری گوڵ.. نایابە 🌹

  • @iq426
    @iq426 Жыл бұрын

    صوت جميل ورائع 🌹

  • @apav.14
    @apav.1411 ай бұрын

    7az akam katek am comentam bbinmaua waz3m zor lesta bashtr be inshallah wash Abe ,,,,, 6 jar la regay bulgharya dar nachum chauarem am yak du rozha la regay yonan inshallah ,,,, Naxoshtrin satakanu zhyan ,,,, La mauay 15 rozha 6 jar hamui giranu ledan 🇬🇧❤️ 3:25 y shau

  • @Kaanii-eg5vd

    @Kaanii-eg5vd

    10 ай бұрын

    Inshalla esta zor bashu salamatet🤍

  • @wtaeak
    @wtaeak2 жыл бұрын

    ئەو دەستانەت خۆش کاکە دیار گیان 🥺❤️

  • @raz_razakan
    @raz_razakan5 жыл бұрын

    نایاب بوو.. بەردەوامبە ئەزیزم.

  • @user-qd7di6kw9x
    @user-qd7di6kw9x8 күн бұрын

    11 ساڵ وەک مۆم بۆت سووتام مەگەر تەمەنێک نییە لەکۆتاییا وەکو ئەوەی ئەسڵەن بوونم نەبێت دوای ژیانی خۆی کەوت و منیش ئەو تەمەنەم بەئازارو چاوەڕوانی بەهەدەر ڕۆشت بەداخەوە...💔😞

  • @alpham7322
    @alpham7322 Жыл бұрын

    هیچ شتێک وەک خۆی نەمایەوە دایە نە تۆ ویستی ڕۆشتنی وا زووت هەبوو نە منیش بە بیرمدا هاتبوو, دایکە.. ئەمڕۆ شتەکان وەک ئەوەن تۆ ئەتویست و هەمیشە داوات لێدەکردم خۆزگە لەم ڕۆژەخۆشانەیا لەلام دەبووی, دایکە.. ئەها ئەتوت بخوێنە کووڕم نامەوێ وەکوو باوکتت لێبێ سەر لە بەیانی ئەچێت بۆ کرێکاری و شەوان درەنگ دێتەوە و ئیسراحەت ناکات وەک چۆن ئەو کاتە بە قسەم ئەکردی ئێستاش بە قسەت ئەکەم, دایکە.. من ئێستا لە بەشی پزیشکیم و لە داهاتوو دەبمە دکتۆر و یارمەتی خەڵکی ئەدەم, دایکە.. کچێکم ناسیوە وەک ئەوەیە کە تۆ هەمیشە دەت وت کچێکی وا بهێنە نێو ژیانت وە ئەو کچە بەڵێنی پێداوم کە جێی تۆم بۆ پڕ بکاتەوە و نەهێڵێ چیتر خواردنی ساردی دەست باوەژنەکەم بخۆم, دایکە.. شانازیت پێوە دەکەم دایکە.. زۆرت بیر دەکەم و ڕێگام دوورە بێم بۆ سەر گۆڕەکەت لە داخلیم , قوربانی دنکە دنکە خۆڵی سەر گۆڕەکەت بمم 💔😭 18/February 2023 4:22

  • @YldiCamaran-ve9pc

    @YldiCamaran-ve9pc

    6 ай бұрын

    إنالله وإناإلیه راجعون

  • @user-vk1cn6eg1y

    @user-vk1cn6eg1y

    4 ай бұрын

    خوا سەبوریت بدا برام

  • @hama_00

    @hama_00

    4 ай бұрын

    💔💔💔

  • @user-vo7zh9tb4m

    @user-vo7zh9tb4m

    3 ай бұрын

    نازانم بو كةگويم لةناوي دايك ئةبي گريانيك توند گةرووم ئةگري منيش زور بيري دايكم ئةكةم بةس مروڤة خراپة كاني دةورم ناهيلن بيبينم 18سالة چاوةريم تةنيا بويةكجار دايكم بيبينم بةلام ريگه م پينادةن بيبينم ده ي انشاللة لة داهاتودا ئة بيبينم💔😔😭

  • @shifashwan

    @shifashwan

    11 күн бұрын

    ​@@user-vo7zh9tb4m اکرێ بزانم کێ ناهێڵێ بیبینی؟

  • @mahamadamir
    @mahamadamir3 жыл бұрын

    dast xoshhhhh😊❤

  • @salam.392
    @salam.3924 ай бұрын

    چی شتێک ئەوەندەی ساتی ماڵئاوایی ئازاربەخشە...2019/2/10 4:15

  • @sanaosman8781
    @sanaosman878110 ай бұрын

    Har bzhit bardawam ba ❤❤

  • @bradarbradar8409
    @bradarbradar84092 жыл бұрын

    زۆر زۆر جوانە دەست خۆش

  • @Sepidddd
    @Sepidddd3 ай бұрын

    ئەوانەی سەفەریان کردووە لەبیر مەکەن...من خەڵکی ئێرانم هومیرا مۆنۆفۆنیکە❤

  • @SozTaha-mo3fg
    @SozTaha-mo3fg8 ай бұрын

    بزي دلم💖

  • @dyarzaman
    @dyarzaman6 ай бұрын

    خۆزگە هەر کەس خیانەتی کردبا مردبا‌ نەک یەک بمرێت و یەکێک دڵخۆش بێت لەگەڵ کەسی سێیەم💔💔

  • @zuhria0
    @zuhria03 ай бұрын

    ئیلاهی ئەو خەونی منە تخوا با بۆ کەسێکی تر نەیەتە دی💔، 05:11 .27.jan.2024 ئەزیزی رۆیشتووی سەفەر خۆشمدەوێی🖤>>

  • @user-qn6ot9dj4n
    @user-qn6ot9dj4n Жыл бұрын

    Проста супер класс привет из Таджикистан ❤

  • @shahenn.20

    @shahenn.20

    11 ай бұрын

    Привет вам из Курдистана ❤😅

  • @kianoshme8948

    @kianoshme8948

    6 ай бұрын

    سلام از ایران به تاجیک های عزیز ❤

  • @daryamuhamad7791
    @daryamuhamad77915 жыл бұрын

    دەسەکانت خۆش بیت شازی کۆڕانیە

  • @soranhamaswr3453
    @soranhamaswr34533 жыл бұрын

    زۆر شازە دەست خۆش بێت

  • @hamoka5651
    @hamoka56512 жыл бұрын

    ده ست خوش

  • @rashagyan6937
    @rashagyan693710 ай бұрын

    غمگین تر از همیشە بە انتضار نیشستم

  • @Sarwar_sangawi
    @Sarwar_sangawi11 ай бұрын

    با بڕۆن هەڵبەت ئێمە زۆر باشبوین بۆیە خراپ دەرکەوتین

  • @mardinofficial3341
    @mardinofficial3341 Жыл бұрын

    من ئەو کەسە بووم باوەرم بە خۆشەویستی نەبوو لە پڕ کەسێک هاتە ژیانم و زۆر بە هیواشی دەستکاری هەموو شتێکی ژیانمی کرد لای من وابوو ئەو بێ کۆتا ئەبێ بۆم و ئەبێت بەو کتێبەی کە کۆتا پەڕی نیە و وای بۆ ئەخوێندم گوایە من لە ڕۆح شیرینتری ئەوم گوایە من بە وێنەی دایکیم بۆ ئەو ئەو هەموو قسە و بەسەرهات و دەنگ و باسەمان چۆن بیر ئەچێتەوە مەگەر بە نەخۆشی لەبیر چونەوەش بیر ئەچێتەوە ئەو هەموو لاواندنەوەو گرنگ بوونە لە دڵی کەسێک من بێ هۆش بووم وام کرد کە لە پێشی کەم بمەوە و ئێستا زۆر لێک بێئاگاین و دڵنیام زوو یان درەنگ جیائەبینەوە و من خەمم ئەوەیە چۆن لە بیری بکەم ئەو هەموو یادگاریە جوانە ١٩.٥.٢٣🖤

  • @xv_m4lik809
    @xv_m4lik8097 ай бұрын

    بگەرێوە ٢٠٢٠😍💔

  • @kwrakalary3251
    @kwrakalary3251 Жыл бұрын

    ئـەمڕۆۆ دوای سێ ساڵ لەخۆشەویستی و هەزاران یادگاری جیابووینەوە،،من کێشەم لەوە نیە‌،،بەس یەکێ پێم بڵێ چۆن لەبیریکەم چۆن ڕووەکەی جارانم بەدەست بێنمەوە..،بڕوابکە ئازیز من بۆ تۆ زۆر شتی خۆمم لەدەستدا،،ئاخر وەفاا کەی واا ئەبێێ،؟؟ 8.30kat بەروار 11.3.2023 شەوی جیابوونەوەمان💔 D❤

  • @rahandali7956
    @rahandali7956Ай бұрын

    ڕۆژێکی باراناوی بە دڵێکی پر گریانەوە گوی لەم گۆرانیە دەگرم 08/04/2024

  • @harmangkhalil4304
    @harmangkhalil4304 Жыл бұрын

    ئایی بابە.🤝💐

  • @LittleSparrow.
    @LittleSparrow.4 жыл бұрын

    goranyaki zoor zoor xosha !

  • @Z.envar._.51
    @Z.envar._.512 ай бұрын

    Lo kota satae qsa krdnman da ,,gott xwa 7afizz,,balam awjara xwa 7afizeyakat rastii bu ,,nagaraetawa ...agar bmzaniba aw akota jara hargez namdahesht brooe,,,axar nakre wa (2)manga,,na dazanm la zheyan wa nadazanm cht basar hatiya,,balam awjara halaka la tu dabuu,,,hawrwkam ,har chand zor azart dam ,,balam agar dubara bgaretawa qbule la dllm da💔🙃

  • @ahmadcamaro5604
    @ahmadcamaro5604 Жыл бұрын

    4/7/2017-20/2/2023💙❤️🌸 ta aw rozhay amrm la naw dlww hoshw xayalw darwnmay hich hezek lam dnyaya xoshawisty to la dlm dar naka 🥺💔🔐

  • @user-kd6ji1iu4r
    @user-kd6ji1iu4r8 ай бұрын

    کاتێک گوێیلێ دەگرم وەدەزانم ئاشقم❤

  • @barangardy1217
    @barangardy12175 жыл бұрын

    shazaaa

  • @redaboss3850
    @redaboss3850 Жыл бұрын

    ئەگەر دوای ٢٠ ساڵیش گویێم لەم گۆرانیە بێت تەزوو بە گیانما یەت☺️💔

  • @saraydll575
    @saraydll5755 жыл бұрын

    کارەکانت نایابن بژیت هیوادارم بەردەوام بیت😊

  • @mst4faali909
    @mst4faali9094 жыл бұрын

    barasty karakant jey shanaza zor jwana dastakant xosh

  • @bahzad_amir
    @bahzad_amir4 ай бұрын

    Axa awa chia qwrbani xwat bmm😊

  • @banu.8226
    @banu.82265 жыл бұрын

    Dast xosh

  • @rekaro99
    @rekaro995 жыл бұрын

    دەست خۆش بەڕاستی کارێکی جوانە😍.🌼

  • @dastanbarzan9372
    @dastanbarzan93722 жыл бұрын

    بژيت❤️

  • @lill._.zardom
    @lill._.zardom2 ай бұрын

    خۆزگە ئەمتوانی وەک جاران بێم بۆ لات و پڕ بەدلی خۆم ئامێزت پێدە بکەم خۆ بڕیار وابو تۆ ببی بەخانمی مالەکەم بڕیار وابو کچێک و کوڕێکی جوانمان هەبێت و لەگەل خانوێکی جوان و ژیانێکی پڕ پڕ لەخۆشی بەڕێ بکەین بەلام ئێستا لەبڕی تۆ کەسێکی تر لەگەلمە بەخوا ئەزیزم خەتای من نەبوو بەزۆر پێیان کردم نەیانهێشت لەو دونیایە بەیەک بگەین ئێستا ناوی تۆم لە کچەکەم ناوە هەر کاتێک بانگی ئەکەم ئەگەڕێمەوە بۆ ئەو ڕۆژانەی کە بانگی تۆم ئەکرد ئەتوت گیانە دووسال بەسەر ئەو ڕۆژە تێ پەڕیەوە کە بەزۆر کچێکی تریان بۆم هێنا لەبری تۆ زۆرت بیر دەکەم ئاواتە بەدی نەهاتوەکەم ئێستاش خۆشم دەوێی🌚💔..! 3\3\2022 3\3\2024💔 بـــیرت دەکەم چــاو قــاوەیەکەم💔

  • @hav1185

    @hav1185

    Ай бұрын

    تف لەئاخلاقت باشە ئێستاش ئەوت خۆشدەوێت گرنگی بەخێزانی خۆت بدەباشترە ئەوەی ڕۆی مرد

  • @Ahmad-yl9zq
    @Ahmad-yl9zq3 жыл бұрын

    بۆچی ئەبێ هەمیشە بەئازای ڕابردو بژیم😓💔✋

  • @hamas9850
    @hamas9850 Жыл бұрын

    ايستاش او ساتةم لةبةرچاوة كة خواحافيزم ليكردى 😢

  • @user-mc9kq6ic8n
    @user-mc9kq6ic8n5 ай бұрын

    هیچ شەویک نیە دلم پڕ نەکەی لە شەویکی ساردی لە شارەکەم دوور لە دۆستانم دوور لە خانمەکەم خەریکە دلم پارچە پارچە ئەبی😔

  • @vena2366
    @vena23662 жыл бұрын

    Goraniaku dnyaiak yadgari🤚🏻

  • @user-yj9vl6fu7w
    @user-yj9vl6fu7w7 ай бұрын

    ئەم گۆرانیەی بۆ ناردم كە گوێی لێ بگرم....😢💔

  • @dlishkaum
    @dlishkaum6 ай бұрын

    بڕۆ شایەنی بونی لای من نەبووی ئەوەی من بۆ دڵ خۆشیتم کرد کەسی تر بۆت ناکات حەواڵەی خودا بیت ئەزیزی من هیوا دارم ئەم کۆمێنتە ببینی کە هەموکات پێکەوە گوێمان دەگرت لەم گۆرانیە سەر لەسەر سنگم 😔🫂 ٫ْناخێکی وێرانو ڕوخسارێکی خەماوی ؛ کۆدی ژیانم 💔💔🖤

  • @user-hy1wm8kd1r
    @user-hy1wm8kd1r Жыл бұрын

    دەستخۆش جوانە خۆشە وخەریب دەستخۆش

  • @sarysharazwry3707
    @sarysharazwry370710 ай бұрын

    سەعات 2ی نیوەڕۆیە بەرواری 7/8 2023 دانیشتوم بەدیار جگەرەکەمەو خەفەتیش لەوە ئەخۆم بەیانی دایکم جێ ئەهێڵم و ئەڕۆم بۆ خاریج نازانم چەنێکی تر ئەگەرڕێمەوە....

  • @wnbuu0
    @wnbuu0 Жыл бұрын

    Azizm lim bbura.!

  • @parvizazari6879
    @parvizazari68797 ай бұрын

    Excellent video clip

  • @salhhaji6
    @salhhaji6 Жыл бұрын

    ئەی بێ خەبەر لە حالم👍🏽

  • @azadabubakir
    @azadabubakir5 жыл бұрын

    دیار گیان دەستخۆش 😍❤

  • @milyan8471

    @milyan8471

    Жыл бұрын

    hazt akrd lanaw aw flma be

  • @awrngmohssen8960
    @awrngmohssen89605 жыл бұрын

    Testament of Youth😍 kaka dyar homera mosafiri gharibishi zor taybata 💛🌼

  • @Barznji556
    @Barznji5564 ай бұрын

    هەردوکیان بەر نەعلەتی خوا بکەون 🙂

  • @hamakurde
    @hamakurde3 ай бұрын

    دوای هایدە گۆرانی هەموی فشەیە هایدە پاشای گۆرانی❤❤

  • @candy9500
    @candy9500 Жыл бұрын

    5/1/2023 inshalla salekika ka gwem le grtawa lera nabm❤️‍🩹

  • @saadabdulhamid7475
    @saadabdulhamid74753 жыл бұрын

    ئەی بژی بۆ مۆنتاژ و دارو بەرد، ٢ ئەوەنە چیژت داوە بە گۆرانییەکە

  • @kaziwkurde
    @kaziwkurde8 ай бұрын

    خودایە هێزم پێببەخشە😢

  • @dastanzhyan4318
    @dastanzhyan43185 ай бұрын

    💛دار

Келесі