ساقی و ناڵەی جودایی هۆنراوەی مامۆستا هێمن موکریانی، بەدەنگی باست حەمە غەریب

Фильм және анимация

هێـمن نازناوی شاعیریی، نووسه‌ر و شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه و له ساڵی 1921دا له گوندی “لاچین”ی نزیك شاری مه‌‌هاباد له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه. سه‌ره‌تای خوێندنی له‌لای مامۆستا سه‌عید ناكام ده‌ست پێكردووه، ئینجا باوكی ناردوویه‌تی بۆ شاری مه‌هاباد و له قوتابخانه‌ی “سه‌عاده‌ت”دا له‌به‌ر خوێندنی فه‌ڕه‌میی داناوه تاكو ته‌واوكردنی پۆلی چواره‌می به‌ زیره‌كی ده‌رچووه، ئینجا باوكی له‌و قوتابخانه‌یه‌ی ده‌ریهێناوه و بردوویه‌تیه به‌ر خوێندنی مه‌لایه‌تی له خانه‌قای شێخ بورهان و چوار ساڵیش له‌و خانه‌قایه‌ی خوێندووه و له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرتووه و بووه‌ته لاوێكی خوێنده‌واری هۆشیار و له‌ وێژه‌ی كوردی و فارسی شاره‌زایه‌كی باشی په‌یدا كردووه و له سا‌ڵی 1941ه‌وه به‌هره‌ی شاعیری له‌لا خوڵقاوه و ده‌ستی به‌ هۆنینه‌وه‌ی شیعری كردووه و له‌سه‌ره‌تادا لاسایی شاعیره مه‌زنه‌كانی پێش خۆی كردۆته‌وه و له دوایشدا بووته خاوه‌نی ده‌نگی تایبه‌تی خۆی. هێـمن له‌گه‌ڵ دروست بوونی كۆمه‌ڵه‌ی “ژ.ك” له 1942.09.16دا بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه ڕامیارییه‌ی كورد و كاتێكیش كه ناوی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ له 1945.08.16دا كرا به پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران، هێمن بووه ئه‌ندامێكی ئه‌و پارته شیعری نه‌ته‌وه‌یی و وتاری به‌نرخی بڵاوده‌كرده‌وه و كاتێكیش كه كۆماری دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌د له 1946.01.22دا دامه‌زرا، هێـمن شیعری له‌و بۆنه پیرۆزه‌دا خوێنده‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ژاری شاعیر دا بووه شاعیرێكی خۆشه‌ویستی پێشه‌وا و كاتێكیش كه ئه‌و كۆماره ساوایه‌ی كورد له 1946.12.17دا ڕووخێنرا، خۆی له‌به‌ر چاوی سازمانی ئاسایشی شاهه‌نشاهی ون كرد و كاتێكیش كه هه‌واڵی له سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د و هه‌ڤاڵانی بیست خۆی گه‌یانده كوردستانی باشوور، تاكو باری كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هێور بووه‌وه، ئینجا گه‌ڕایه‌وه گونده‌كه‌ی خۆی و ماوه‌یه‌كیش له مه‌هاباد ژیا.
له‌دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوولی ڕزگاریخواز له كوردستانی باشوور هاته ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان و چووه پاڵ شۆڕشگێڕان و له‌دوای ڕێككه‌وتننامه‌ مێژووییه‌كه‌ی 11ی ئاداری 1970شدا ماوه‌یه‌ك له به‌غدا وه‌ك په‌ناهه‌نده‌ ژیا و له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له شوباتی 1979دا گه‌ڕایه‌وه كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و گۆڤاری سرووه‌ی ده‌رچوواند تاكو له ڕۆژی 17ی نیسانی 1986دا كۆچی دواییكرد.

Пікірлер: 58

  • @user-ih7xd2yl7l
    @user-ih7xd2yl7l5 ай бұрын

    روحت شاد بێت هێمن موکریانی ئەی مامۆستای ووشەی کوردی وکوردایەتی مامۆستای لە وەسفی جۆانی کوردستان.

  • @ahmadrasul3330
    @ahmadrasul33303 жыл бұрын

    درود بۆ گیانت مامۆستای جوان نووس

  • @Qadirzada

    @Qadirzada

    3 жыл бұрын

    سوپاس ئەزیزم. درود بۆ بەرێزیشت

  • @akanasmar3939
    @akanasmar39394 жыл бұрын

    قوربانت ❤️ هیمن موکریانی دروود بە گیانت

  • @Qadirzada

    @Qadirzada

    4 жыл бұрын

    سڵاو سوپاس. منیش دەڵیم دروود لە گیانی پاکت کەڵيشاعیری گەورەی کورد

  • @khabatqadirrasul1179
    @khabatqadirrasul11798 ай бұрын

    روحي شاد ماموستا هيمن زور سوپاس بو دةنگه به يوزةكةي ماموستا باسط

  • @noorishwany793
    @noorishwany793 Жыл бұрын

    سلاو ريزي بي باياني بو به ريزت و بو ئە و ده نكه بر له سوزه ي ماموستاي كه وره ماموستا باسط ته مه ن دريز بيت .

  • @shwanalatif1785
    @shwanalatif17853 жыл бұрын

    سلاو له رؤحى پاكى تاكه شاعيرى سه ده ى بيست هيمن گيان ❤️

  • @Qadirzada

    @Qadirzada

    3 жыл бұрын

    هەزاران جار سڵا ولە ڕۆحی کەڵە ساعیری کورد مامۆستا هێمن

  • @vahedpourkhezr315
    @vahedpourkhezr315 Жыл бұрын

    هیچ وشه یک پیدا نابیت وسفی ماموستا هیمن په بکم اونده گه وریه 🌹🌹🌹🌹🌹🌹💙💙💙💙💙😢😢😢😢😢

  • @Safw0n
    @Safw0n3 жыл бұрын

    ❤️

  • @wryazandi230
    @wryazandi23010 ай бұрын

    زمان لاڵە لە ئاستی وەسف و پێداهەڵدانت . مام هێمن . ڕوحت ئاسودە .. Hednesford /21/8/2023 ❤❤

  • @shortsislame8141
    @shortsislame81412 жыл бұрын

    دروود بۆ هێمنی مەزن

  • @Matin._.suli2
    @Matin._.suli2 Жыл бұрын

    ❤❤❤❤❤❤

  • @danakhaledy9357
    @danakhaledy9357 Жыл бұрын

    تێکەڵاوی ئەم شێعر و دەنگ و مۆسیقا باڵندەی خەیاڵ هەڵ دەفرێنێ ...

  • @sinoha8785
    @sinoha87854 жыл бұрын

    ڕوحت شادبێت

  • @Qadirzada

    @Qadirzada

    4 жыл бұрын

    ئامین

  • @g.s198
    @g.s1988 ай бұрын

    10/25 /2023 ساعة 3/48 شه و بخوا بيزارم زور

  • @miladaram4714
    @miladaram47143 жыл бұрын

    ڕۆحت شاد م. هێمن ...دەنگت خۆش کاک باست هەر بژی

  • @HandrenOmar
    @HandrenOmar3 жыл бұрын

    Ay hawarrrr ay hawarrrrr 💔 awa chya aw sh3ra jwananaaaaa ay hawarrr 💔 allaaa law dangay kak bast ❤️🌚🖤

  • @Qadirzada

    @Qadirzada

    3 жыл бұрын

    دەنگی قوڵخاوە بۆ خوێندنەوەی هۆنراوە

  • @hawkarkhaild1738
    @hawkarkhaild17383 жыл бұрын

    ڕۆح دەبا

  • @azhink
    @azhink2 жыл бұрын

    22 November 2021 رێستی محازەرەی سێیەم/؛ 11:29AM

  • @wryamdara7165
    @wryamdara7165 Жыл бұрын

    ru7t asuda bet mam hemn ❤❤❤

  • @parisarebaz6114
    @parisarebaz61144 жыл бұрын

    بەقوربانی ئەو دەربڕینەی مامۆستاو دەنگی جەنابت بم

  • @rosaliaibrahim1249
    @rosaliaibrahim1249 Жыл бұрын

    17\3\2023 😌🌼

  • @vahedpourkhezr315
    @vahedpourkhezr3153 жыл бұрын

    😥😥😥😥😥😥😥😥💙💙💙💙💙💙

  • @noorishwany793
    @noorishwany7932 жыл бұрын

    درود بو روحي باكي ماموستا هيمني شاعيرو خه م خوري كه ل ونيشتمان تا دوا هه ناسه هونراه وه ي بو ازادي كوردو دز به داكير كراني كوردستان وتوه ماموستا هه رجه نده وه صفي كه وره ي تو بكريت هيشتا كه مه تو زور كه وره ي هه تا كورديك بميني ناوت به به رزي ده مينيته وه روحت شادو مردنيش بو نيشتمان فروشان

  • @Qadirzada

    @Qadirzada

    2 жыл бұрын

    سوپاس وپیزانین بۆ ووشە شایستەکانت،بۆ هەموو هەستو سۆزێکی پاکت.سڵاو درود بۆ گیانی پاکی ئەو کەڵە شاعیرەی کورد مامۆستا هێمن

  • @hasankirkuke
    @hasankirkuke4 жыл бұрын

    روحت شاد ماموستا هيمن ، سه ربه رزو سه رفه رازبن به ريزتان

  • @Qadirzada

    @Qadirzada

    4 жыл бұрын

    ئامین. سوپاس وپێزانین کاکە حەسەن زەنگەنە

  • @taniagulltaniagull7733

    @taniagulltaniagull7733

    3 жыл бұрын

    سلأوله روحى باكت ته نهابه س تؤشاعيريت

  • @dalashkordi5707
    @dalashkordi5707 Жыл бұрын

    بەراستی دەست خۆش

  • @marjanhadi9949
    @marjanhadi99492 жыл бұрын

    ae dangatan xoshbet aewa nmwnae shara kamann❤️❤️

  • @Qadirzada

    @Qadirzada

    2 жыл бұрын

    سەرت خۆش، سوپاس ئەزیزی من

  • @marjanhadi9949

    @marjanhadi9949

    2 жыл бұрын

    Naeawe dlemn aewa shaeane swpas krdnn ❤️❤️😍🥰

  • @rozhanogoran6596
    @rozhanogoran65964 жыл бұрын

    دوای ھێمنی موکریانی ئەستمە گۆڕت پڕ لە نور پڕ لە میھرەبانی خودا

  • @Qadirzada

    @Qadirzada

    4 жыл бұрын

    ڕۆیی قەد ناگەرێتەوە وەقەد نابێ هێمنێکی تر !

  • @derinfaiz7479
    @derinfaiz74794 жыл бұрын

    ئةو كورةى هيشتا لة زوانا ريي هةية سةيره زؤر سةيره كة ئالودةى مةيه

  • @Qadirzada

    @Qadirzada

    4 жыл бұрын

    جوانە دەست خۆش

  • @harmangkhalil4304

    @harmangkhalil4304

    3 жыл бұрын

    ڕۆژی تەقدیم کردن بۆ ڤیزەی کندا، کە لەبیناکە هاتمە دەرەوە زۆر دڵم خۆش بوو بەڵام دواتر کە بیرم لە جێهێشتنی دایکم کردەوە دڵم قوڵپیدا ئەم شعرە خەمەکەی لەگەڵ بەشکردم بۆ یادگاری پێنچ شەم ٢٠٢٠/١١/١٢ هەرچی خۆشم ویستوە چیم هێشتووە🥺🤧

  • @makwanrauf4403
    @makwanrauf4403 Жыл бұрын

    29/12/2022 🖤💎 (4:15) PM 😔

  • @shortsislame8141
    @shortsislame81412 жыл бұрын

    شاكارە ❤️

  • @chawakani_alawi
    @chawakani_alawi3 жыл бұрын

    هەزار ڕەحمەت لەگۆڕی پڕنوورت مامۆستای مەزن ، باش بوو خودا ئەو ڕۆژەی بە نسیب کردم چوومە سەرگۆڕەکەی لە مهاباد ئەوجا بشمرم کێشە نیە بە مرادی دلم گەیشتم

  • @Qadirzada

    @Qadirzada

    3 жыл бұрын

    تەمەنت درێژ بێت ، منیش دەڵیم ملیاردەها جار ڕەحمەت لە گۆڕی ئەو کەڵە مەزنەی کورد

  • @mardintaib4924

    @mardintaib4924

    3 жыл бұрын

    @@Qadirzada ذش

  • @mohammadzokalab3145

    @mohammadzokalab3145

    Жыл бұрын

    بەخوا ڕاست ئەکەی مەردنی مامۆستا هێمن حەیف بو بە داخەوە ئەمن هێشتا نەچوم

  • @chawakani_alawi

    @chawakani_alawi

    Жыл бұрын

    @م.زنوير ناگەم بەتۆ

  • @romanhalabjayi261
    @romanhalabjayi2613 жыл бұрын

    جوانە

  • @namoshaxawan3948
    @namoshaxawan3948Ай бұрын

    دەبێ نەمرم بێمە سەر گلکۆکەت باوکی باوکم ئەی هاوار لەدەست تۆ هێمن تائیستا کەنەهاتوم بۆم نەکراوە خەجاڵەتم دەکرێ ئەورۆژەبێ بێمە ژورسەرت

  • @xBeStBoY-
    @xBeStBoY-2 жыл бұрын

    18/7/2021 ❤️ Monday ❤️ 2:34 P:M Bo Yadgare 🖤

  • @mediaosman9364
    @mediaosman93644 жыл бұрын

    گروپ دڵسۆزان باوکە

  • @Qadirzada

    @Qadirzada

    4 жыл бұрын

    ببورە لەمەبەستەکەت نەگەشتم، ریکلامە یان شتی ترە؟

  • @gggggggg1786

    @gggggggg1786

    4 жыл бұрын

    ره حمه ت له قه برت ماموستا هيمن في من

  • @Qadirzada

    @Qadirzada

    4 жыл бұрын

    @@gggggggg1786 هەزاران جار گۆڕی پڕ بێ لە نور

  • @peshangsalah5837
    @peshangsalah583710 ай бұрын

    ئەوکەسەی نەیتاشی بەرداشی زەمان 🫥😔

  • @saiwanai5996
    @saiwanai5996 Жыл бұрын

    ئــــــــەو کەسەی نەکرا نیــشانەی تیری خەم😊

Келесі