Amozhgary Mamosta Hazhar Mukryani | ئامۆژگاریی مامۆستا هەژار موکریانی

ئامۆژگاریی مامۆستا هەژار موکریانی لە پێشەکی کتێبی «چێشتی مجێور»، خوێندنەوەی: سامان وەتمانی.
مامۆستا هەژار؛ ناوی عەبدولڕەحمانی شەرەفکەندییە و لە 05-04-1921 لەدایکبووە لە شاری مەهاباد خوێندوویەتی و هەڵسوڕاوێکی چالاکی کۆماری دیموکراتی مەهاباد بەسەرۆکایەتی پێشەوا قازی محەمەد لە 1946-01-22 بووه، پاش رووخانی کۆمار لە ساڵی 1947دا چووەتە سلێمانی و پاشان لەشاری بەغدا نیشتەجێ بووەو بۆ پایزی 1948 بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشی کەتووشی سیل بوو، دەچێتە لوبنان 23-11-1948 تا 13-11-1950 و ساڵی 1950 گەڕاوەتەوە بەغدا، لە هاوینی 1956 تا 1958 لە کوردستانی ژێردەستی سووریادا دەمێنێتەوە. لە مارتی 1963دا چووەتە ریزی شۆڕش و نزیکی بارزانی بووە. هاوینی 1964 گەڕایەوە بەغدا. ساڵی 1966 دیسانەوە دەچێتەوە پاڵ شۆڕش. کاتێکیش کە ڕێککەوتتنامەی 11ی ئازاری 1970 لەنێوانی سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و میری ئێراق مۆرکرا، ناردرا بەغدا بۆ رێکخستنی کاروباری یەکێتی نووسەرانی کورد کەتازە لە 1970-02-10دا دامەزرا بوو، لەکۆنگرەیەکەی ئەو یەکێتییە بەسەرۆکی دەستەی بەڕێوبەر هەڵبژێردرا و لەهەمان کاتیشدا کرا بەئەندام لەکۆڕی زانیاری کورد و توانی لەساڵی 1972دا پەرتووکی شەرەفنامەی شەرفخانی بتلیسی لەفارسییەوە بکاتە کوردی و لەچاپخانەیەکی شاری نەجەف لەسەر ئەرکی کۆڕی زانیاری کورد چاپی بکات. لە 21ی مانگی شوباتی ساڵی 1991دا لەتەمەنی هەفتا ساڵیدا کۆچی کردووە و لە شاری مەهاباد نێژراوە.
بڵاوکراوەکان:
1- دیوانی هەژار بۆ کوردستان- 1965
2- بەیتی سەرەمەڕ - لەساڵی 1957 لە شام چاپیکردووه
3- هۆزی لەبیرکراوی گاوان - لەعەرەبییەوە کردوویەتیە کوردی و لەنووسینی دوکتۆر مستەفا جەواده
4- دیوانی شێخ ئەحمەدی جزیری، دەق و مانا لێکدانەوه
5- فەرەنگی هەنبانە بۆرینە، کوردی - کوردی - فارسی لەساڵی 1995 چاپکراوه
6- پەرتووکی چێشتی مجێوەر - ئەمەیان یادداشتەکانی خۆیەتی
7- وەرگێڕانی قورئان بۆ سەر زمانی کوردی
8- وەرگێڕانی قانون در طب لە عەرەبییەوە بۆ فارسی
9- کۆشکی بلوورین.
وەرگێڕانی دیکەی مامۆستا هەژار وەرگێڕانی آثارالبلاد و اخبارالعباد زکریا قزوینی لە عربی بۆ فارسی، تاریخ سلێمانیه، ئاڵە کۆک، (برگ سبز)، مەم و زین لە کرمانجییەوە بۆ سورانی، شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی لە فارسی بە کوردی، چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی چوارینەکانی عومەر خەیام)، مێژووی ئەردەڵان (تاریخ خاندان اردلان)، یەک لە پەنای خاڵ و سیفری بێ برانەوە دایه، باوه، کێ خراوه؟.
- چێشتی مجێور بە PDF:
ktebikurde.blogspot.com/2018/...

Пікірлер: 10

  • @user-iu2sz2jb5b
    @user-iu2sz2jb5b2 ай бұрын

    ده ستان خوش بي هه زار ره حمه ت له گؤري بيت

  • @hazharfazl7646
    @hazharfazl764615 күн бұрын

    ❤❤❤

  • @hawarkoo5169
    @hawarkoo51692 ай бұрын

    دەنگت خۆشە دەست خوشە

  • @abasazizpalany9171
    @abasazizpalany91712 жыл бұрын

    هەزاران ڕەحمەت لە گۆڕی مامۆستا هەژار موکریانی بێت

  • @ebrahimrahimi6870
    @ebrahimrahimi68702 жыл бұрын

    زۆر جوان

  • @sultanmuzafar145
    @sultanmuzafar1452 жыл бұрын

    چەند خۆشە

  • @kurd8577
    @kurd85772 жыл бұрын

    🌹🌹🌹

  • @hamayshexa3643
    @hamayshexa3643 Жыл бұрын

    به راستي بيشه كي ئه م كتيبه به قت كتيبه كه جوانه

  • @abasazizpalany9171
    @abasazizpalany91712 жыл бұрын

    😎😎😎

  • @IbrahemQasm-kh2qg
    @IbrahemQasm-kh2qg Жыл бұрын

    ئه م ژيانه ى كه پئت وايه ته نها جارئكه راسته به لام به م عه قله ى خه ريكى بارئكه

Келесі