پەنجەمۆر | خوسرەو جاف - بەشی چوارەم
Ойын-сауық
ئەندازیار و هونەرمەند خوسرەو جاف لە شەوی نەورۆزی ساڵی 1945 لە بنەماڵەیەکی بەگزادە و نیشتمانپەروەر لە کەلار لەدایکبووە. قۆناخی سەرەتایی لە کەلار تەواوکردووە و ناوەندی لە خانەقین و دواناوەندی لە بەغدا تەواوکردووە. بەشی تەلارسازی لە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی تاران خوێندووە. بڕوانامەی ماستەری لە ئەندازیاریی تەلارسازیدا وەرگرتووە. لە تەمەنی لاوێتیدا بەشداری شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێت بە پێشمەرگە. لەدوای رووخانی حکومەتی بەعس، دەبێت بە پەرلەمانتار لە ئەنجوومەنی عێراق.
زیاتر لە 80 کتێبی بەچاپ گەیاندووە، ماڵەکەی وەکو مۆزەخانەیەک وایە کە دەیان بەڵگە و وێنە و دەستنووسی بەنرخی تێدا پارستووە.
لەم بەرنامەیەدا شایەتی لەسەر ئەو رووداوانە دەدات کە خۆی تێیاندا بەشداربووە یان لەنزیکەوە ئاگاداریان بووە.
ئەم بەرنامەیە لە مانگی شەشی ساڵی 2020دا تۆمارکراوە.
Пікірлер: 2
حسن زیرک لەگۆرانیەکیدا دەڵێ ( سەدساڵ لەلات دانیشم ، قەت قەت تیرنابم لەلات ) باوەڕکەن منیش سەد سەعات گوێ لە قسەکانی ئەم کاک خوسرەوه بگرم ، هیشتا تیرنابم لەقسەکانی ، بەڕاستی پیاویکی عەزیمه ،هەربۆیه هیوای تەمەن دریژی و لەشساغی بۆ دەخوازم
رێفراندۆم گەورەترین دەستکەوتی سیاسی کوردستان بووە لە مێژووی خەباتی کورددا هەر لە سەرتای سەدەی بیستەوە هەتا ئەوڕۆ کە ساڵی ۲۰۲٤ــە