پەنجەمۆر | خوسرەو جاف - بەشی یەکەم

Ойын-сауық

خوسرە جاف
بەشی یەکەم
ئەندازیار و هونەرمەند خوسرەو جاف لە شەوی نەورۆزی ساڵی 1945 لە بنەماڵەیەکی بەگزادە و نیشتمانپەروەر لە کەلار لەدایکبووە. قۆناخی سەرەتایی لە کەلار تەواوکردووە و ناوەندی لە خانەقین و دواناوەندی لە بەغدا تەواوکردووە. بەشی تەلارسازی لە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی تاران خوێندووە. بڕوانامەی ماستەری لە ئەندازیاریی تەلارسازیدا وەرگرتووە. لە تەمەنی لاوێتیدا بەشداری شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێت بە پێشمەرگە. لەدوای رووخانی حکومەتی بەعس، دەبێت بە پەرلەمانتار لە ئەنجوومەنی عێراق.
زیاتر لە 80 کتێبی بەچاپ گەیاندووە، ماڵەکەی وەکو مۆزەخانەیەک وایە کە دەیان بەڵگە و وێنە و دەستنووسی بەنرخی تێدا پارستووە.
لەم بەرنامەیەدا شایەتی لەسەر ئەو رووداوانە دەدات کە خۆی تێیاندا بەشداربووە یان لەنزیکەوە ئاگاداریان بووە.
ئەم بەرنامەیە لە مانگی شەشی ساڵی 2020دا تۆمارکراوە.
رووداو ستریم
Rudaw Stream

Пікірлер: 7

  • @user-nx2rl5ie2f
    @user-nx2rl5ie2f6 ай бұрын

    ❤انت اخ المرحوم انور جاف الله يرحمه برحمته الواسعة الصبر والسلوان لاهله وعلى كل من اتبعه انالله واناليه راجعون والبقاء لله

  • @vianjaf3032
    @vianjaf3032 Жыл бұрын

    ❤❤❤❤❤🎉🎉🎉🎉🎉🎉

  • @user-um1et4vy4o
    @user-um1et4vy4o Жыл бұрын

    ئێمەش لەنەوەی قادر بەگی کوڕی عبداللە بەگی کوڕی کیخسر بەگی کوڕی ڕۆستەم بەگی کوڕی سید احمد بەگی جوانڕۆین کە قادر بەگی باپیرەمان لەگەڵ عەزیز بەگی برای دا لەپاش شەڕی جاف و صەفەوی هاتونەتە ناوچەی قەرەداغ

  • @sarxeljabar9021

    @sarxeljabar9021

    11 ай бұрын

    ئێمە وەک نەوەی عەلی بەگی جاف، واتە خێڵی نالی و مەولانا خالید، ئامۆزای بەگزادەکانین، خانای قوبادی لە شعرێکیدا ئاماژەی پێ ئەدا کە نەوەی عەلی بەگە، خاناش نەوەی سەید ئەحمەد، ڕەچەڵەکی هەموومان نەوەی پیر میکایڵی جافە، بە داخەوە هەندێک لە بەگزادەکانی جاف، ڕیشەی خۆیان بۆ شێخ خدری شاهۆ ئەگێڕنەوە، ئاخر ئێمە لە کوێ و شێخ لە کوێ!!

  • @user-um1et4vy4o

    @user-um1et4vy4o

    11 ай бұрын

    @@sarxeljabar9021 بەڕێزم بەپێی چەندین شەجەرەی سەدان ساڵ لەمەوبەر بەگزادەکانی جاف و ئامۆزاکانیان سەید بوون و لەنەوەی ئیمام حوسەین بوون و تەنانەت قەولێکم بینیوە کە ئاماژەی بەوە کردووە پیر میکائیل برای پیر خضری شاهۆ بووە بەڵام هەندێک ڕەچەڵەکەکەیان بردۆتەوە بۆ ئیمامی عوسمان کە بەپێچەوانەوە جاف سەیدن و دوژمنان ناسنامەکەیان گۆڕیون

  • @mustapha49
    @mustapha49 Жыл бұрын

    دقيقةي 25 باس حزب هيوا كرا .. يةكةم كوبونةوه تاسيسي له كفري له 1943 كرا له مال حاجي محي الدين زرداوي به سةربةرشتي ماموستا حمةي وةستا احمد قرةداغي .. ئةندامان : ماموستا حمةي وةستا احمد ، حاجي محي الدين زرداوي ، حمه سعيد بك ، مصطفى بك ، ملا صابر سلطه زةرد ، محي الدين مختار ، مصطفى نريمان ، احمد قرةداغي ، حسين وةستا احمد ..

Келесі