نە دەردە نە نامە ::::خوێندنەوەی فەرهەنگ عەلی

fb ➠ Farhang Ali
insta ➠ farhang_violin
Snap ➠ farhangiv
_________________________
نە دەردە نە نامە
دڵتــەنگی و تەنهایی ئادەمێک لەو شوێنەوە دەست پێ ئەکات کاتێک هەست ئەکات ئەم لەگەڵ مرۆڤەکانی تر جیاوازە ، من گیر خواردووی هەستێک بووم ،ئەمزانی یاریەکەو هیچی دی نا ، نەڕۆشتم و مامەوە تا بدۆڕێم ، یاسایەک هەیە ئەڵێ ئەوەی رۆشت رۆیشت تەواو ، ئەگەر دیسان گەڕایەوە لە بەر خۆشەیستی نیە ، نا ! بەڵکو گەڕا زۆر گەڕا لە تۆ باشتری دەست نەکەوت ، لێگەڕێن با بڕۆن ئەوان ئاوا جوانن کاتێک ئەرۆن ئاوڕ نادەنەوە ئەی ئەگەر ئاوریدایەوە و نیگایەکی کردی ؟ ئەوکات بە چی لە بیری ئەکەی ، کۆتا نیگای دوو کەس کابوسە کابوس ژیانت تا ئەبەد ئەکا بە وەهمێک و هیچیتر نا .....
مەترسە بە ئاسوودەیی بڕۆ ، بێ من دەست لە ناو خەیاڵەکانت وەردە ، ئێوارانێک دڵتەنگ بوویت هیچ مەکە تەنیا گوێ لەو گۆرانیانە بگرە کە بۆم وەرگێراوی ، ئەزانم هیچ کەس وەکو تۆ خەیاڵی کچانەی بە منەوە گرێ نەداوە ، بڕۆ ئاسودە بڕۆ کەس ئاگای لێ نیە چی دەردێکت بە سەر شەوەکانم هێناوە...
خۆشم ئەوێی ،هێندەی غەریبیەکەم ، لێ گەر مەیلت دوورکەوتنەوەیە برۆ هەرچەند دەتەوێت دوور بڕۆ ، ئەزانم دێیتەوە ، گەر بە عیشقەوە نەهاتیتەوە گەر بە دڵێکی پڕ نەهاتیتەوە ، گەر هەستت کرد بەهەشت هەر لێرە بوو کە بۆم باسم کردی ، ئەو بەهەشتەی ها لە ئامێزی منا ، بەهەشتێک لە پای غەریبی و بێ مەیلیەکەت دۆزەخە بۆ خۆم ، ترسم زۆرە لەوەی هەست بکەی ئەو عیشقەی ها لە دڵتا بۆ بەد بەختێکی من کرا بێت ....
رەنگە ئیتر کات درەنگی کردبێت ، جانتای سەفەرت لەکۆڵ ناوەو خۆشت نازانی بۆ کام جەهەنەمی سەر زەوی هەنگاو ئەنێی ، ژیان بێ هودە نیە ئازیزم
ئازادی من شتێکە تۆ هۆکاری یاخی بوونەکانمی ، بێ دەنگی من و زمان خواردنەوەم لە پای غەدرەکانی ئینسانا دەمێکە کۆتایی هاتووە ، من وەکو شاعیران قسەی لوسو پوست بۆ ناکەم ئەوان لە شەهوەتەوە دڵیان نەرم ئەبێت و شعرێک نووسینێک ئەنوسن بۆ حەبیبەکەیان ، من وەکو ئەوان جەنگ هەڵناگیرسێنم اما گەر بۆ تۆ بنوسم پاڵ بە دیواری ژورەکەم ئەدەمەوە ، هەموویان وەرس ئەکەم شتێک ئەکەم گشتیان پێم سەر سام بن ، ئەوان جگە لە درۆیەکی هەست ناسکی شاعیرانە هیچی دی نازانن ، ئەوان ئەگەر بە چاو ببینن وەسفی دەموو لێوو باڵات ئەکەن ، لێ منێک کە بە دڵ روانیمە بەندەیکی خوا حەقی خۆمە بەو شێوە جوانە وەسفی بکەم ئەگەر دڵیشم هەلا هەلا بکا قبوڵی ناکەم کەسێک بە بێ رەوشت بانگی بکا ، جەنگی من ئەگەر لە بوون هەبێ لە بەر تۆیە ، جەنگێک نە دۆڕان نە بردنەوە واتا بوون و نەبوونی گرنگ نیە ، ئاسوودەیی تۆ دڵخۆشی ئەهێنێ ....
دەلیلی رۆشتنت شتێکە بەس خالق نهێنیەکەی ئەزانێ ، من دەبێ باجی ئەوە بدەم کە نەمتوانی بێ ئەخلاق بم ، حەبیبەکان ئێوە کە درۆتان کرد بردتانەوە ، من لە راستی و حەقیقەتی عەشق تێگەشتم اما هێشتا خۆم گێل ئەکەم و شەری پشت راستکردنەوەی درۆ جوانەکانتانم ، گرنگیش نیە بۆ کەس بۆ خۆم نەبێ ، ئەوەی گرنگە ئەوەیە من هەرگیز بێ ئومێد نابم و نەبووم ، دڵنیا نیم لە تۆ هیچ لێت دڵنیا نیم ئەوەی هەیە تەنیا یەک شتە حەبیبە ، ئەمەوێ تۆ باش بیت باش بوونی تۆ بەشێکە لەو وەهمەی کە پێی ئەڵێم حەبیبە.....
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Пікірлер