بێخود

خوێندنەوەی: محمد فائق
لەو ڕۆژەوە #ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەرچەند #ئەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من
ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من
یا خۆ بە چ داخێکەوە سووتاوە دڵی من
ئەو هەمدەمی غەمخوار و نەدیمی منە یا ڕەب
ئەو مەحرەمی ئەسرار و قەدیمی منە یا ڕەب
ئەو گەوهەری شەهوار و یەتیمی منە یا ڕەب
کەوتۆتە چ بەحرێکەوە، خنکاوە دڵی من
#مەجنوونی دوو گیسوویی چ لەیلایێکە ئاخۆ
یا وامیقی جادوویی چ عەزرایێکە ئاخۆ
دێوانەیی ئاهوویی چ سەحرایێکە ئاخۆ
کام چیهرەپەری دیوە کە ترساوە دڵی من
ئەتلێتەوە گاهێ بە خەیاڵی خەت و خاڵی
ئەخولێتەوە گاهێ بە چرای شەوقی جەماڵی
نازانی ئەگەر چۆنە بەدەس دەردەوە حاڵی
وەک پووش و پەڵاشێکە بەدەم باوە دڵی من
لەو چۆڵ و بیابانە ئەبێ یاوەری کێ بێ
یا بەو کەژ و کێوانەوە سەوداسەری کێ بێ
یا لەت لەت و ئەفگاری موژەی خەنجەری کێ بێ
چۆن ماوە لە سەد لاوە کە #کوژراوە دڵی من
بۆ چی نەڕژێ سەیلی سروشکم وەکوو باران
بۆ چی وەکوو #یەعقووب نەبمە شوهرەیی شاران
لەو یۆسفە پرسیومە لە بێگانە و #یاران
هەرگیز نییە سۆراغی لە هیچ لاوە دڵی من
بۆ خۆی #بگریم یا نەفەسی پەردەدڕاوی
یا بۆ جگەری کون کون و سەدپارەکراوی
چی کردووە یا ڕەب، کە خەو و خواردن و ئاوی
دایم غەم و #بیداری و خوێناوە دڵی من
چ بکەم، چ بڵێم، بۆ #دڵەکەم کارییە دەردم
شاهێدی منن موویی سپی و چیهرەیی زەردم
خۆڕایی نییە ناڵەیی گەرم و دەمی سەردم
هەڵبەت بە بەڵایێکەوە ئاڵاوە دڵی من
ئەو سینە لە غەش خاڵییە، ئەو بێ ڕق و کینە
ئەو #خادیمی #شەرعی #نەبەوی و #میللەت و #دینە
مەعلووم چووە بۆ خزمەتی #سالاری #مەدینە
وام زانی کە فەوتاوە، نەفەوتاوە دڵی من
قوربانی کەسێ بم کە بە قوربانی نەبی بێ
وەک بەندە سەگی دەرگەهی شاهی #عەرەبی بێ
شاهی عەرەبی یەعنی #قورەیشی نەسەبی بێ
جەرگی بە دوو ئەبرۆی ئەوە جنراوە دڵی من
زاتێکی وەهای گرتووە ڕۆحم بە فیدای ئەو
شاهان شەو و ڕۆژ دێنە قەدەمبۆسی گەدای ئەو
#بێخود مەبە ئیتر بە ئومێد و بە تەمای ئەو
نایێتەوە لات گەر سەری داناوە دڵی من
٭
ئەی #ساحەتی سەد #جەننەت، دەشتی عەرەبوستانت
نادەم بە هەزار #گوڵشەن، یەک خاری موغەیلانت
بۆ لالەیی نوعمانت، داغدارە دڵ و جەرگم
داغدارە دڵ و جەرگم، بۆ لالەیی نوعمانت
بێ پەڕتەوی ڕوخسارت تاریکە دڵی حیربام
بەم زەڕڕەیە بنوێنە، خورشیدی درەخشانت
بۆ سەروی خەرامانت وەک قومری ئەناڵێنم
وەک #قومری ئەناڵێنم بۆ سەروی خەرامانت
#عەقڵ و خیرەدی بردووم نەشئەی قەدەحی چاوت
پێوەندی هەوای کردووم تای زوڵفی پەرێشانت
#میحرابی دڵ و جانە، هێزی دەسی ئیمانە
عاسایی خەتیبانە، شمشێری خوراسانت
بەو قیبلەیی ئەبرۆیە، ڕۆح گەر لە قەزای کۆیە
دڵ خادیمی لای تۆیە، سەر گۆیە لە مەیدانت
خاقانە گەسک لێدەر، بۆ #خادیمی بەرقاپیت
خوددامە بە ڕۆح #قەیسەر، بۆ بانگوشی سەربانت
ئەی سەییدی مەخلووقان ئاگات لە ئیمانی بێ
ئەو ساتە کە بوو قوربان، ئەم عەبدە بە قوربانت
تۆ سیدرەنشین بازی، ساحێبی سەدئیعجازی
#پێغەمبەری مومتازی، دەستی من و دامانت
#قورئانی نوعووتی تۆ، خەتمی بە بەشەر نایێ
#بێخود چییە یا حەسسان، جیبریلە سەناخوانت

Пікірлер: 2

  • @kaiwanAli-gt9wh
    @kaiwanAli-gt9wh2 ай бұрын

    دەست خۆش 👏👏❤

  • @mohammedfaiq-il5ib

    @mohammedfaiq-il5ib

    2 ай бұрын

    چاوەکەم مامە گیان، ڕێزی بێپایانم...

Келесі