میکایل - لە ھێلانەی دڵی من || Mikael - La Helanai Dli Mn

میکایل - لە ھێلانەی دڵی من
-------------
لە ھێلانەی دڵی من، دڵی زۆر غەمینی من
دەرد و مەینەت و گریان بۆچی ڕەوایە؟
خونچەی سووری دڵی من، گوڵی باخی ژینی من
مردنم بۆچی ڕەوایە؟
•••••
لە ھێلانەی دڵی من، دڵی زۆر غەمینی من
دەرد و مەینەت و گریان بۆچی ڕەوایە؟
بۆتە زاری قسمەتم، ئێشی جەرگی لەت لەتم
خوێنی سارد لە لەشمدایە
•••••
تۆی نەمامی ژینم ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرەئاشت بینەوە ھەر تۆی ئاواتی ژینم
••
تۆی نەمامی ژینم ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرەئاشت بینەوە ھەر تۆی گوڵی ئەوینم
••••••••••
خۆ دڵی من بوو بە دیل، دیلی خاڵ و پەرچەمێك
لەت بە لەت بوونی دڵم بۆچی ڕەوایە؟
بەحری عیشقم ھەڵچووە، بمدەیە ماچی دەمێك
سووتاوم ھەناسەم نایەت
•••••
وەرن جەرگم ھەڵدڕن گشتی داخ و مەینەتە
یاری جوانم بێ دەلیل بۆچی تۆراوە؟
خوێنی خوێنەکەم وەرە، وەرە بەندی دڵ لەرە
ھاوار تاقەتم نەماوە
•••••
تۆی نەمامی ژینم ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرە ئاشتبینەوە ھەر تۆی گوڵی ئەوینم
••
تۆی نەمامی ژینم ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرە ئاشتبینەوە ھەر تۆی گوڵی ئەوینم
-----------
نەخشاندن || ھاوبەش ھادی

Пікірлер: 9

  • @GoranOmar-ky2zs
    @GoranOmar-ky2zs8 күн бұрын

    على راسي كلل الكرد حيل احب اغانيكم.

  • @mikaelkurdsky1922
    @mikaelkurdsky1922 Жыл бұрын

    میکائیل؛ دەنگێک لە دڵی ڕۆژهەڵاتەوە ✨❤️‍🔥

  • @naziledana6594
    @naziledana6594Ай бұрын

    Mikail❤

  • @pshkokoye
    @pshkokoye13 күн бұрын

    .

  • @areen3965
    @areen39653 ай бұрын

    aw flimay background nawy chia?

  • @raweshtnozad9729

    @raweshtnozad9729

    19 күн бұрын

    Amelie

  • @user-zk2rr5lp5y
    @user-zk2rr5lp5y4 ай бұрын

    ناوی فیلم چیە بێزەحمەت ؟

  • @mrgeorge925

    @mrgeorge925

    3 ай бұрын

    Amelie فيلمی فەرنسیە ناوی

  • @pshkokoye
    @pshkokoye13 күн бұрын

    .