مەحوی

مەحوی
خوێندنەوەی: محمد فائق
کە دیم #ئاڵۆزە چاوی، زوو وتم: ئەم #فیتنە هەڵبەستە
وتی: #جاران ئەتۆ دەتوت بە من: کەم فیتنە هەڵبەستە
بە سووتن چم، گلەم نەبووە لە دەردی سەردی میهری تۆ
من و شەکوە؟ وتی: گوێ ناگرم لەم فیتنە هەڵبەستە
بە غەیرەز #شوکر، ئەگەر شەکوەم لە جەوری تۆ ببێ، سپڵەم
وتی: #حاشا، دەزانم ئەم ڕەقیبەم فیتنە هەڵبەستە
بە جێیە کوشتنم، سووتاندنم، خاکت بە با بۆ دام؟!
وتی: ئاهەنگی عیشقی من مەقاماتە لەگەڵ #بەستە
بە زوڵفیدا هەڵاوەسرابوو #دڵ عومری بە #سەد ئامال
نیگاهی وەک #ئەجەل هات و وتی توولی #ئەمەل بەستە
#قەزا بێ دەستەڵاتت کا، چیە غەیری #ڕەزا چارە؟
لە بەر دەستی جەلابا ڕێویێکە شێری پەل بەستە
بە خۆ کوشتن نەجاتی خۆ بدە مەحوی وەکوو #فەرهاد
لە زۆری قەهرەمانی #عیشق، ئەفەندم، هەر #ئەجەل بەستە
****
لە پڕ بەردی #ئەجەل بۆ شیشەیی عومرم نەوا بێ زوو
#فیداتم، دەست و بردێ، ساقیا، جامی شەرابێ زوو
چییە #دنیا، ژنێکە هەر شەوی #سکپڕ بە سەد #فیتنە
سبەینێ زوو بە خوێنی جەرگی #ئەهلی دڵ دەکا #بێزوو
کە دایەی خاکت ئاخر هەر دەبێ بگرێتە #باوەش خۆی،
بکە خاکێ بە سەر خۆتا لە قاپی بو تُرابێ زوو
بە تابی عەکسی ئەو دیدارە دڵ #سووتا، موزەککایە
کەتانت ڕاگرە ساز و بە جیلوەی ماهتابێ زوو
دەنی تەبعی بە جارێ عالەمی داگرت ئەوا مەحوی
درەنگە ئیلتیجا بە بەر ڕەئیی عالی جەنابێ زوو
***
#دۆزەخ لە عیشقە خاڵی و #جەننەت لە #دەرد و #داغ
#عاشق لە حەشریشا نیەتی جێ دڵێ فەراغ
گەر عازیمی زیارەتی کەعبەیی مەحەببەتی
ڕێ: چاکی دڵ؛ عەلامەتی ڕێ: داغ و شوێنی داغ
#عیشق ئاگرێکە بەر بووە هەر کەس دەبێ بە #کەس
گەر ڕۆژەرەش وەکوو شەوە بێ، بوو بە شەوچراغ
دەستم دەوێ سواوی #ئەسەف، #دیدە کەیلی #ئەشک
#یاڕەب بە دوشمنیشی نەدەی #دەست و چاوی #ساغ
دەستی حەنا #نیگار و، مژە و چاوی سورمەدار
بۆ غەیری #خان و خانمەفەندی نییە موساغ
هەر کۆششە بە کارە، ئەگەر چووبیە فەناش
دڵ بوو بەگەرد و عالەمی دامەن دەکا سوراغ
هەر ئاهی عاشقە دەمی پێ بێتە پێکەنین
ئەم غونچە بەو نەسیمەیە بیپشکووێ دەماغ
جۆبارە، لالەزارە، هەتا چاوی بڕ دەکا
مەحوی بەهەشتی بۆ چیە، چ بکا لە ئاو و باغ؟!
***
ئەوەندەی ئەهلی دنیان ئەهلی #دنیا، تاقە ڕۆژێ گەر
بە قەڕنێ من ئەوەندە ئەهلی #خودا بم دەبمە #پێغەمبەر
بە کەم مەگرە سروشک و ئاهـ و ناڵەی بێنەوایانت
کە سەیلی بێ ئەمانە، تیری دڵدۆزە، گولەی وەروەر
چ کەس نابێ بە کەس دارم، نیە لەو بەردەرە #یارم
خودایا تۆ بکەی چارم، کەسێکم بێ کەس و بێ دەر
چڵ و چۆکەر مەدە دەورم، خوداحافیز نەسیحەت گەر
لە شەکوەی عیشق و لۆمەی #عەقڵ ئەمن هەم لاڵم و هەم #کەڕ
زوبان و #گوێ گلە و #پەندی نە لێ دەبیەن، نە پێ دەبیەن
عەبەس دێن و دەچن بەم جۆشە غەمماز و مەلامەتگەر
لە #ئیعجازی مەحەببەت چار فەسڵم جوملە بۆ جەمعە:
سروشکم سوورە، ڕەنگم زەردە، لێوم وشکە، چاوم #تەڕ
سیاپۆشن لە داخی خەت و خاڵ و لێو و ڕوو و زوڵفت
#وەنەوشە و #میسک ی #چین و ئاوی خزر و لالە و عەنبەر
#جگەر کون کە، خوێنی گریە بەردە، سینە هەڵبدڕە
نیگاهێ کە، ببینە کاری #تیر و #نەشتەر و #خەنجەر
کە سەیری دەفتەری سەرگەشتەگان و خاکساران و
سیابەختانی کردن، دی هەموو، مەحوی بوو سەردەفتەر
#دیوانی_مەحوی
#شیعری_مەحوی

Пікірлер: 4

  • @hawkarfatih88
    @hawkarfatih8826 күн бұрын

    دەست و دەمت خۆش ،مامۆستای ئازیز

  • @mohammedfaiq-il5ib

    @mohammedfaiq-il5ib

    25 күн бұрын

    خۆشەویست و برای ئەزیزم مامە هاوکار گیان، ڕێز و خۆشەویستیم❤

  • @ghazalasaleh4970
    @ghazalasaleh497026 күн бұрын

    ده مت خوش کاکه حمه گیان

  • @mohammedfaiq-il5ib

    @mohammedfaiq-il5ib

    25 күн бұрын

    زۆر سپاس دادە ghazala گیان، ڕێز و سڵاوم هەیە بۆتان...

Келесі