چەند هۆنراوەیەکی ئەحمەد موختار جاف بەدەنگی باست حەمە غەریب

Фильм және анимация

ئەحمەد موختار جاف
ئەحمەد موختار بەگی جاف‌ (١٨٩٦-١٩٣٥) شاعیر و سیاسەتوانی ناوداری کورد بوو.
ژیان[دەستکاری]
ناوی‌ ئەحمەدی‌ کوڕی‌ وەسمان پاشای‌ گەورەی‌ جافە، کوڕی محەمەد پاشا کوڕی کەیخەسرەو بەگ کوڕی سلێمان بەگ کوڕی عەبدوڵڵا بەگی کوڕی تاهیر بەگی جافە و ناوی دایکیشی عادیلە خانمە کە لە زەبر و زەنگ و رامیاری دا بەناوبانگ بووە. ساڵی‌ ١٨٩٦ لە ‌ھەڵەبجە لەدایکبووە. ئەحمەد موختار بەگ بە لێکدانەوەی‌ ئەبجەدی‌ دەکاتە ١٣١٦ی‌ کۆچی‌ کەبریتییە لە مێژووی‌ لەدایکبوونی‌ و بۆیە ئەو ناوە نراوە.
وەسمان پاشای باوکی و مەحمود پاشای باوکی کە هەردووکیان میر و لە سەرۆکە هەرە گەورەکانی خێڵی جافانن، لە لایەن سوڵتانەکانی عوسمانی یەوە پایەو ناوبانگی (پاشا)یەتیان دراوەتی.
ھەرچەندە دەرچووی‌ قوتابخانەو خوێندنگا باڵاکان نەبووە، بەڵام مرۆڤێکی‌ زیرەک و وردبین بووە. بێجگەلەزمانی‌ کوردی، فارسی‌ و تورکی‌ و عەرەبی‌ و کەمێکیش ئینگلیزی‌ زانیوە. تەنانەت بەزمانی‌ فارسی چەند ھەوڵێکی‌ شیعریی ھەیە، خۆی‌ و تاھیر بەگی‌‌ برای بەدوو شاعیری‌ گەورەی‌ کورد دەژمێردرێن. ئەم شاعیرە بەتوانایە لە ھەموو بوارەکاندا شیعری‌ وتووە و ھەڵبەستە نیشتمانییەکانی‌ لەریزی‌ پێشەوەی‌ ھەڵبەستە نیشتمانییەکانی‌ سەرەتای‌ سەدەی‌ ڕابردوو دادەنرێن.
ئەو هەستیارە پایەبەرزە بەهۆی فێربوونی ئەو زمانانەوە دەروازەی هەموو جۆرە هونەرێکی وێژەیی بە جارێکی لەسەر کرایەوە. ئەحمەد موختار بەگ لاوێکی جوانچاک و سووروسپی و مووزەرد و چاوشین و شۆخ و شەنگ و رووخۆش و دەم بە پێکەنین و باڵابەرز و تەڕپۆش و دڵتەڕبووە، هەروەکو لە مەیدانی ئازایەتی و هۆشیاری و زرنگی و سوارچاکی و راوسەیران و نیشانەئەنگاوتندا پاڵەوانێکی ناسراوبووە لە کۆڕی جوامێری و یاریکاری و دەستی هەژاران گرتن و دڵنەرمی و بەزەیی و نان بدەیەتی و خێرەمەندی و جوامێریش دا بێ هاوتابووە.
ئەحمەد موختار بەگ لەبەرئەوەی‌ لەبنەماڵەیەکی‌ دەسەڵاتدار و بەناوبانگی‌ جافە، تێکەڵی‌ ڕامیاری و کاروباری‌ دەوڵەتیش بووە. لەڕووی‌ کۆمەڵایەتییەوە کەسایەتییەکی‌ خۆشەویست و خێرەومەند بووە. لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا هاوسەری بۆخۆی خوازتوە و لە ١٩٢٢دا بووە بە قائیمقامی‌ ھەڵەبجە، لە ١٩٢٤دا کرا بە نوێنەر و لە کۆڕی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی و لە (مەجلسی) نوێنەراندا تا ساڵی ١٩٣٥.
لە ٥ی شوبات‌ی ١٩٣٥ و لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا کە لەسەر چۆمی سیروان بە کەڵەکی دەپەڕیەوە لە لایەن چەند ناپاکێکی دڵ و دەروون رەقەوە کوژرا، و تەرمەکەی لە تەنیشت گۆڕی تاھیر بەگی‌‌ لەگوندی‌ عەبابەیلێی‌ نزیکی‌ ھەڵەبجە بە خاک سپێردرا.
ئەحمەد بەگ دوو کوڕ و سێ کچی لە پاش بەجێ ماوون، ناوی کوڕە گەورەکەیان غاندی و بچووکەکەیان ئەفراسیاب بەگە، و کچێکیشی بە ناوی شەمسە.

Пікірлер: 45

  • @sozfarhad1953
    @sozfarhad19534 жыл бұрын

    چەن جوانە ئەو خزمەتەی کاک باست بە ئەدەبیاتی کوردی ئەیکات 😍😍

  • @Qadirzada1

    @Qadirzada1

    4 жыл бұрын

    دەست خۆش گیانی من

  • @banuanya7467
    @banuanya74673 ай бұрын

    ده ساله گوی له م شعره ی احمد موختار ئه گرم وا به په روشم بوی ئه لی ئستا گویم لی بو ،،،❤ درود بو روحی پاکت

  • @Arya-pd6qh
    @Arya-pd6qh5 жыл бұрын

    زۆر زۆر زۆر شازبوو .. ڕۆحی شاد ئەحمەد موختاربەگی جاف .. بەڕاستی گوڵێکە لە گوڵزاری ئەدەبیاتی گەل و نەتەوەکەمان .. سوپاس بۆتۆش کاک باست حەمە غەریب ماشاللە دەنگت بێ وێنەیە

  • @Qadirzada1

    @Qadirzada1

    5 жыл бұрын

    ئەو کەڵە شاعیرانە پەیدا نابنەوە

  • @fatihlatif7185

    @fatihlatif7185

    4 жыл бұрын

    Yaksarf toy

  • @fatihlatif7185

    @fatihlatif7185

    4 жыл бұрын

    Hhh Hhh has you POV z

  • @fatihlatif7185

    @fatihlatif7185

    4 жыл бұрын

    Hhh ywas was

  • @omidkhakpour606
    @omidkhakpour6064 жыл бұрын

    ده ستان خوش بيت و روحى احمد موختار جاف شاد بيت ؤ تويش ده نگت خوش بيت ئاموزاى بريزم ماموستا باسط

  • @Qadirzada1

    @Qadirzada1

    4 жыл бұрын

    سوپاس وپێزانین ئەزیزم.

  • @daryushhfamns3364
    @daryushhfamns33643 жыл бұрын

    هزاران هزار سلاو،به و،او قبرت

  • @Qadirzada1

    @Qadirzada1

    3 жыл бұрын

    ئامین هەزاران جار

  • @daryushhfamns3364

    @daryushhfamns3364

    3 жыл бұрын

    @@Qadirzada1 سلاو،بو کاک باصتی،خوش ویس،له تاران و هه تا کردستان،سلاو تان له به ت

  • @Qadirzada1

    @Qadirzada1

    3 жыл бұрын

    @@daryushhfamns3364 سوپاس گیانی من بەناوی کاک باستیشەوە سوپاس وپێزانین

  • @a.s1310
    @a.s13105 жыл бұрын

    سلاو له و ده نگت .

  • @sabeghlotfi6993
    @sabeghlotfi69932 жыл бұрын

    خیلی عالی

  • @aliahmadi-ff1zl
    @aliahmadi-ff1zl2 жыл бұрын

    شعره کانی براستی بی نظیره روحی شاد شاعری گوری کورد احمد موختار بگی جاف واقعآ زور خوشه هزار آفرین مرحبا له دل کار ئه کا ماشالا ۰ دنگی خوش بی کاک باست آفرین ۰ ب اا

  • @arazaraz5279
    @arazaraz52793 жыл бұрын

    الله الله . من اروع الاشعار واجملها

  • @Qadirzada1

    @Qadirzada1

    3 жыл бұрын

    الله علیک

  • @dladla4831

    @dladla4831

    2 жыл бұрын

    ئای که هۆنراوەی بە پێزن بەچێژن لەبەهای شعردا جوانترین وەسپی تیا ئەدۆزیتەوە دەستەکانت خۆشبێت کاک باست ئەو تۆزەی لەدیوەخانی ئەم کەڵە شاعرانەدا هەڵنیشتووە تۆ ئەگەر؟بەچەند کۆپڵە هۆنراوەیەکیش بێت توانای هزرو خەیاڵی لەبن نەهاتووی شاعیرئەخەیتەوە ناو خەیاڵی گوێگری ناو ئەم یوتبە دەک چەپکە گوڵ پێشکەشی ئەم خوێندنەوە جوانەت بێت بەهیوای بەردەوامی لەبن نەهاتووت

  • @aliahmadi-ff1zl
    @aliahmadi-ff1zl2 жыл бұрын

    روحی شاعری گوره احمدی موختار ی جاف شاد بی شعره کانی زور جوانه ماشالا

  • @memeFart
    @memeFart3 жыл бұрын

    بژی زور جوانه

  • @Qadirzada1

    @Qadirzada1

    3 жыл бұрын

    سوپاس ئەزیزم

  • @sherzadsaleh8427
    @sherzadsaleh84275 жыл бұрын

    💕🍃صلی علی رسول الله🍃💕. 🌹🍃.اللهم صلی وسلم وبارك علی سیدنا محمد🍃🌹

  • @Qadirzada1

    @Qadirzada1

    4 жыл бұрын

    هەزاران دروود لە پێشەوای مرۆڤایەتی

  • @zirakjuma4172
    @zirakjuma41726 жыл бұрын

    دەستان خۆش

  • @Qadirzada1

    @Qadirzada1

    6 жыл бұрын

    سوپاس و پیزانین ئەزیزم

  • @abdulhamidhassan6769
    @abdulhamidhassan67692 жыл бұрын

    هه زار ره حمه ت له روحت مام كيان 😔😔😔

  • @noorishwany2064
    @noorishwany20643 жыл бұрын

    درود بو روحي باكي احمد مختار جاف ىه و شاعيره كه وره يه هه رجه ند بنوسي بو وه صفي ىه و كه له شاعيره هيشتا كه مه .سلاو له كاك باست و له و ده نكه بي هاوتايه ي كه روح ده باته دونياي خه يال و جاويش له ده رياي فرميسك نوقم ده كات ته مه ن دريزبيت به ته له شيكي ته ندروسته وه .

  • @ramyarbamoki3157
    @ramyarbamoki3157 Жыл бұрын

    ❤❤❤❤❤❤❤

  • @obeidhateim9606
    @obeidhateim96066 жыл бұрын

    Dast xhosh

  • @Qadirzada1

    @Qadirzada1

    6 жыл бұрын

    سوپاس گیانی من

  • @iraqi20239
    @iraqi202393 жыл бұрын

    ئەوەنە شازە نازانین چی بڵێین !

  • @Qadirzada1

    @Qadirzada1

    3 жыл бұрын

    سوپاس

  • @havelhawyar3249
    @havelhawyar32494 жыл бұрын

    🥰🥰👏👏👍

  • @arojaff8355
    @arojaff83555 жыл бұрын

    Slaw bo gory ahamad muxtar jaff Dang xosh bo peshkash Kar

  • @hamatahaatarikazemi3539
    @hamatahaatarikazemi35394 жыл бұрын

    🌹🌹🌹🌹❤️

  • @nizahawler4583
    @nizahawler45836 жыл бұрын

    اخ كو منت كوشت باست حه مه غه ريب

  • @Qadirzada1

    @Qadirzada1

    6 жыл бұрын

    سەر مەست مەبە، گومانی لە دەنگ خۆشی باست نیە

  • @rojhelatikurd4844
    @rojhelatikurd48442 жыл бұрын

    ڕوحی شاد بێت 🕯🕯🕯

  • @layamarewan8440
    @layamarewan84402 жыл бұрын

    ما شا لا له وده ن گه خؤشه ت ما شا لا

  • @runaktofiq9296
    @runaktofiq92963 жыл бұрын

    ئەوزاتەو بەدەنگی شاعیری ھەناسە جوانی کورد،شاکار دەخولقێ

  • @Qadirzada1

    @Qadirzada1

    3 жыл бұрын

    ڕاستە دەست خۆش

  • @wahedsalhe7792
    @wahedsalhe77923 жыл бұрын

    👍👍👍

Келесі