Tahirbegi Caf. تاهیر بەگی جاف / تایەر بەگی جاف ( ۱۸۷٥ - ١٩١٨)
Ойын-сауық
تاهیر بەگی جاف یان تایەر بەگی جاف ( ۱۸۷٥ - ١٩١٨) شاعیرێکی کلاسیکی کوردە. ئەو برای ئەحمەد موختار جاف و کوڕی عادیلە خانم و عوسمان بەگی جافە. تایەر بەگ خوێندنی ئەو سەردەمەی لە ھەڵەبجە تەواو کردووە و بواری بۆ نەڕەخساوە خوێندنی باڵا تەواو بکات، بەڵام بەھۆی تێکەڵاوبوونی لەگەڵ ڕۆشنبیرانی ئەو سەردەمەدا و لە ڕێی خوێندنەوەی سەرچاوە وێژیەییەکانەوە بوو بە یەکێک لە خوێنەوارە ڕوناکبیرەکانی زەمانی خۆی. غەزەلە بەناوبانگەکانی تایەر بەگ تا ئێستاش بایەخی وێژەی خۆیان ماوە. ھۆنراوەکانی بەزمانی تورکی و عەرەبی و فارسی نیشانەی ئەوەن تاھیر بەگ جگە لەوەی کوردی زانێکی بە سەلیقە بووە، لەزمانەکانی تریشدا شارەزاییەکی زۆری ھەبووە.
تایەر بهگ پهیوهندیهکی بهردهوام و گهرمی لهگهڵ ناری دا بوه.ئهم پهیوهندیه له ڕووی نامه شێعریهکانی ناری و تاهێر بهگهوه دهر ئهکهوێت.
چەند ساڵێ پێش دەستپێکردنی جەنگی یەکەمی جیھانی ئەو کاتەی مێجەرسۆن بەناوی «غولام حسێنی شیرازی» لە ماڵی تاھیر بەگا خۆی کردبوو بە خزمەتکار، تایەر بەگ بە زیرەکی خۆی بۆی دەرکەوت ئەم کابرایە ئینگلیزە، بەڵام نھێنییەکەی ھەڵنەماڵی و دوو بەدوو داوای لێ کرد بە زووترین کات ناوچەکە جێ بھێڵێ.
تایەر بەگ ساڵی ١٩١٨ کۆچی دواییکرد و لە عەبابەیلێ بەخاک سپێردرا.
Tahir Bey of Jaff
Diese Seite übersetzen
Tahir Bey of Jaff. Birth: 1878 - Halabja. Death: 1918 - Halabja. More Information: ویکیپیدیا. Views Count: 7294. Search. Works: Dîwanî Tahîr Begî Caf.
Пікірлер: 5
سلام
سلام ارجمند اگه ممکنه شعر تاهیر به گ چه من یه ک باره خاموشه رو بخونین و بذارین
متن و ترجمه اشعارو رو بذارین
تورو خدا لااقل اسم کتاب رو بگین
@amancweje
Ай бұрын
سڵاو و ڕێز: دیوانی تایر بەگ//////// چەمەن یەک بارە خامۆشە خرۆشی بوڵبوڵان، با بێ دڵ ئەمڕۆ مات و مەدهۆشە خوا فەسڵی گوڵان با بێ ئەگەر مەیلت لە سەرمانە چ حاجەت ئابی حەیوانە لە لێوی لەعلی جانانە حەیاتی جاویدان، با بێ نەماوە حاڵەت و ژینم لە دەس چوو ڕۆحی شیرینم ڕەفیقان بێن بکەن شینم سەدای گریە و فوغان، با بێ ئەسیری تاری گیسووتم هیلاکی چاوی جادووتم شەهیدی تێغی ئەبرووتم دەسا عیسای زەمان، با بێ بیحەمدیللا گوڵی ڕەعنا، شکاندی ڕەونەقی لەیلا بڵێن مەجنوونەکەی شەیدا ڕەئیسی ئاشقان، با بێ زەمانە بەزمی ڕەندانە بدە ساقی بە پەیمانە لە بەر تەعزیمی مەیخانە بڵێن پیری موغان، با بێ ئەلا ئەی ئاشقی مەدهۆش وەکوو تاهیر مەبە خامۆش لە بەر سۆزی دڵی پڕجۆش، نەوایی موتریبان با بێ