No video

ZHWAN SEWDIN GUL U BARAN ژوان سێودین گوڵ و باران

گــوڵ و بـاران
لـە سپێدە ئـاوییەكانی ئـەو بــەهـارە
تـریـفە بۆتە چەتری سەر ئـەم گـوڵزارە
ئەم دارستانە لە سایەی وەرزی بـەهـار
بۆتە ژوانگەی یەكگرتنی سەدان باڵدار
كۆشمان ئەكردەوە بـۆ باران هـەروەك مناڵ
پڕ ئەبوو لە گوڵە فرمێسك و لە خوێنی ئاڵ
وا ئێستاكەش بەقەد ژمـارەی گەڵای داران
بــەسەر خـاكم دائــەبـارێ‌ گــوڵ و بـاران
گــوڵ و بــــاران
هۆنراوەی: نەجات ئەسپیندارەیی
ئـاواز و گوتنی: ژوان سێودین
ژەنیارەكان:
كەمان : نەهرۆ محمد
عود : دڵــدار
ساز : ژوان سێودین
كیبۆرد : برهان پیانۆ
دابەشكردنی مۆسیقا : ژوان سێودین
ریكۆرد: سابیر ئەحمەد
دەنگ :ستۆدیۆ سازان
بەرهەمی : ساڵی 1998

Пікірлер

    Келесі