عەوداڵیی

Музыка

(عەوداڵیی)
لە گریانما، بۆ خەندەی تۆ ئەگەڕێم و
لەسەفەرما، بەهیوام کە بتبینمەوە
لەمەرگما، وێڵی ژیانتم،
تیشکی ئەشقت، وەکو تاڤگە بێتە خوارێ،
بە تاریکیی ئەسرینمەوە
سۆراخت ئەکەم، لە نیگای دیدەی بێخەوا
چاو لەڕێگەی بریسکەتم لە تریفەی مانگەشەوا
من لە ئاسمان وێڵی تۆم و
کەچی هێشتا، لەناخی تاسەی بەکوڵمایت
من لەودیوی غوربەتەوە لە کۆچی تۆ ئەپرسم و
بەڵام تۆ هەر لە ناو دڵمایت!
(باست حەمەغەریب)

Пікірлер

    Келесі