کتێبی دەنگی ـ شاکاری حەمەدۆک ① ئەو شاکارەی کە ٤۱ وڵاتی سەرسام کرد!!
بۆ یادگاری / ڕێکەوتی( 1/4/2020) لە زەمەنی (کۆرۆنادا) شاکاری (حەمەدۆک )مان بڵاوکردەوە. ئەم ڕۆژانە ئێمەی خەڵکی کوردستان وەک باڵندەی ڕەنگاوڕەنگ لە قەفەسی ماڵەوەدا بە تێکڕا بەند کراوین و هاتووچۆ و چوونە دەرەوەمان لێ قەدەغە کراوە. ئێمەش وەک هاوخەمیەک هەر ئەوەندەمان لەدەست هات کە شاکاری حەمەدۆک پێشکەش بە خوێنەرانی ئازیزی خۆمان کەین بۆ ئەوەی لەماڵەوە بێتاقەت نەبن .
بیرخستنەوەیەک ...
ساڵی پار لە ڕێکەوتی (21/4/2019 ) ئەڵقەی یەکەمی بەرگی چوارەمی حەمەدۆک مان وەک ڕیکلام بڵاوکردەوە.
ئەمەش لینکی ئەو ڕیکلامەیە
• کتێبی دەنگی ـ حەمەدۆک ...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەربارەی: ڕۆمانی حەمەدۆک
ڕۆمانی حەمەدۆک لە چوار بەرگ پێکدێ. بەرگی یەکەم لە ساڵی 1955 چاپکرا، بەرگی دووەمی لە ساڵی 1969 چاپکرا، بەرگی سێیەمی لە ساڵی 1984 و سێ ساڵ دواتر بەرگی چوارەمیشی چاپکرا. بەرگی یەکەم و دووەم و سێیەم لەلایەن مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەن زادە لە زمانی فارسی بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدایە و بەرگی چوارەمیش لەلایەن عوسمان ئیسماعیلی لە زمانی سویدییەوە بۆسەر زمانی کوردی وەرگێڕدرایە.
بەرگی یەکەم ٥٤٤ لاپەڕەیە و بۆ جاری یەکەم لە ساڵی 1986 لەسەر ئەرکی: (دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی) چاپکرا و دوو ساڵ دواتر 1988 بەرگی دووەم (543 لاپەڕە) وەرگێڕدرا. لە پایزی 1990 بەرگی سێیەم (704 لاپەڕە) و بەرگی چوارەم (719 لاپەڕە) لە ساڵی 2010 بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدران.
ڕۆمانی (حەمەدۆک) بە نزیکەی 40 زمانی دونیا وەرگێڕدرایە و بۆ خەڵاتی نۆبلیش پاڵێورا و بەداخەوە پێی نەبەخشرا. گرنگی ئەم رۆمانە بۆ خوێنەری کورد تەنیا ئەوەنییە، کە شاکارێکی ئەدەبی گەورەی جیهانی لە رێزی نووسەرانی وەک: لێڤ تۆڵستۆی، جاک ڵۆندۆن، ئەوگوست سترینگبێری، جۆن ڕید، مەکسیم گۆرکی، ئێرنست هێمێنگوای، گابریل گارسیا مارکیز، نەجیب مەحفوز، ئورهان پاموک،...هتد دەخوێنێتەوە، بەڵکو ئەو هەست دەکا، رووداوەکانی ناو ئەم ڕۆمانە بۆ ئەو نامۆنییە و ئاشنایە. ناوەڕۆک و بەسەرهات و گۆڕەپانی ڕووداوەکان لە کورد و ژیانی کوردەواری نزیکن.
یەشار کەمال لە ماوەی 32 ساڵ رۆمانی حەمەدۆکی نووسی، بەڵام خوێنەر هەست بە هیچ بۆشایێک یان لەنگیێک ناکات و ڕووداوەکان بە نەرمی لەدوای یەکتر دەڕۆن و هیچ پسان و وەستانێکی تێدا نییە. یەشار کەمال، بە جۆرێک وەسفی ژیان و دەشت و شاخ، ئەسپ و گوڵ و گوڵزار، بۆنوبەرام و ڕووبار و جۆگە و بەفر و ڕێژنەکانی باران دەکا، بێویستی خۆت، دەچیتە ناو ڕووداوەکان و لەناویان دەتاوێیتەوە، میوانی حەمەدۆک دەبیت و لەگەڵ برادەر و دۆست و دوژمنانی دەژیت، دەبیت بە پەپولە و هەست بە لەرزینی جوتێک باڵی ناسک و مژینی شیلەی گوڵ دەکەیت، دەبیت بە بەشێک لە ژینگە و وەک جوتیارەکان برسی دەبی، تێنوو دەبی و هەست بە سەرما و گەرما و خۆشەویستی دەکەیت، توڕەدەبیت و پێدەکەنیت، وەک دەروێشێک لەو ژینگەیە دەتاوێێتەوە، دەبییە سۆفی و قەت و قەت ناتەوێ، وشە و ڕستە و لاپەڕەکان کۆتاییان پێبێت. ئەو بیرتیژییە، ئەمشێوە داڕشتن و نووسینە، باسکردنی شیوەژیانی زیندەوەر و ئاژەڵ و مرۆڤ بەو شێوە ڕاست و دروستە، لە جیهان دەگمەنە و هەربۆیەش لە ساڵی 2011 لە نیۆیۆڕک رۆمانی حەمەدۆک خرایە ناو لیستی رۆمانی هەزار ساڵە.
یەشار کەمال، نووسەرێکی کوردە و بە زمانی تورکی دەنووسی، بەڵام قەت کوردبوونی خۆی نەشاردۆتەوە و شانازیشی پێوە کردووە. دیارە ئەو زمانە کوردییەی ئەو دەیزانی، بەشی نووسینی رۆمان و شاکاری ئەدەبی نەدەکرد. لێرە دەبی، لە کەشوهەوای ژیان و گوزەرانی کورد لە تورکیا لە سەد ساڵی ڕابردوو بگەین، بۆئەوەی لە نووسەر تێبگەین و ئەو لایەنە وەک خاڵی لاواز وەرنەگرین، باس لەوە هەرناکەین، نووسین و کتێب چاپکردن بە زمانی کوردی لە تورکیا لەوسەردەم قەدەغەبوو.
ڕۆمانی حەمەدۆک، باس لە کۆمەڵگایەکی فێیۆداڵی بیست و سییەکانی سەدەی ڕابردووی گوندەکانی دەوروبەری چیاکانی تووڕووس، لێوارەکانی دەریای سپی، چووکووراوایە، ئاناوارزا و ئەدەنە و عوسمانییە دەکا. باس لە خەباتی بێکۆتایی جوتیاران بۆ نانپەیداکردن و ژیانێکی کولەمەرگی دەکا، باس لە تێکۆشانی گوندنشیەکان دژ بە زولم و ئاغا و بەگەکان دەکات، کە هەموو مافێکیان بەسەر جوتیاران هەیە و خوێنیان وەک زوحاک دەمژن. بە ئاشکرا، بوختان و درۆیان بۆ هەڵدەبەستن، دەیانگرن، دارکارییان دەکەن، بەجۆرێک هەندێک لەژێر ئەو ئەشکەنجەیە گیان لەدەست دەدەن.
باس لە خەباتی گوندنشیان بۆ ژیانێکی مەمرە و مەژی دەکا. لێرە گوندنشین خراپتر لە ئاژەڵ دەژین، دەکرێن بەجاش، بە خزمەتکار، دەستەی چەتەیان لێدروست دەکەن و لەسەر موڵک و ماڵیان نە جارێک نە دوو نە سێ دەریان دەکەن. غەدرێکی گەورە لە گوندنشینەکان دەکرێت و هیچ کەس و شووێنێکیش نییە، هانای وەبەر بەرن، ناڕەزایی و گلەیی خۆیان بگەینن. ئەو ژیانە سەختە، هەندێک کەس و یەک لەوان حەمەدۆک ناچاردەکا، ئەشقیا بێت و دەست بە چەتەیی بکا، هەندێک لە بەگ و ئاغاکان بکوژێت، بەهانای گوندنشینەکانەوە بچێت و بەرگرییان لێبکا.
partuki dangi ـ ktebi dangi
لەم کۆمەڵگایە، کەسانی قارەمان و تێکۆشەرانی بەشداربووی هەردووک شەڕی سەربەخۆیی دژ بە یۆنان و فەرەنسا، پشتگوێخراون، لە گوندەکان دەژین و ڕووت و برسین، لەکاتێدا، ئاغا جاش و خۆفرۆشەکانی بەرەی دوژمنی سەردەمی شەڕی سەربەخۆیی، حوکمی ئەو ناوە دەکەن و لافی وڵاتپارێزی لێدەدەن و دەستەڵاتی موتڵەقیان بەسەر هەرێم و گوندنشییەنەکان هەیە.
لەم رۆمانە حەمەدۆک، نەیدەویست ببێتئە چەتە، بەڵام ئاشقی خەجیج دەبێت و عەبدی
Пікірлер: 186
سەرجەمی بەشە پەخشکراوەکانی شاکاری حەمەدۆک لەم لیستەدایە و ڕۆژانەش بەشی نوێی بۆ زیاد دەکەین kzread.info/head/PLfrrxefwWT0xt3SjCkTCi2cOraIumxSnV
@simaqadir4179
Жыл бұрын
Dastan xosh bas kwa bashakany tr bo bas bashy 1kamy tyamawa ?
@bahrozrawf499
Жыл бұрын
سڵاو ... بەشەکانی تری ئەم ڕۆمانەتان بۆ لابروە لەم چەناڵە ؟؟؟
@rzgarmstafa848
Жыл бұрын
Ay bashakani tri
@2daybeautiful646
Жыл бұрын
بۆ بەشەکانی تر سڕاوەتەوە
@balenata9359
Жыл бұрын
بەڕێزم بۆچی هەموو بەشەکانی سڕایەوە بێزەحمەت؟
دهستان خۆش و ماندو نهبن ، ماندوبونتان جێگای ڕێز و پێزانینه , هیوادارم بهردهوامبن، بهڕێزان زۆر گوێ له كتێبی ئینگلیزی دهگرم، باكگراوندی مۆسیقای نییه، بیسهر هیلاك دهكات، دهنگهدهن كاریگهری ههیه لهسهر تێگهیشتن، جاروبار ههندی دهنگ دابندرێت كه گهڵ مادهكهدا بگونجێت كارێكی باشه، بۆ ماوهیهكی زۆر كورت، جارێكیتر دهستان خۆش.
زۆر شەرمە بەشێکیتان دابەزاندووە بۆ ئەوەی خەڵک تامەزرۆ بکەن و بەشەکانی دیکەشتان کردووە بە پارە.
دەستان خۆش بئ یادی بەخێر بەڕاستی زۆرشازە زۆرشتی بیرهێنامەوە خۆزگەم بەوکاتانەی ڕادوێیەکی بچوکم هەبوو هەمووڕۆژێک چاوەڕێم دەکردتادەبێتەسەعات1لەدەنگی گەلی کوردستان پێشکەش دەکرا
زور ممنون
دەستان خۆشبێت. خوێندنەوەو ئامادەگردنی کارێکی زۆر جوان و چێژبەخشە. بەردەوامبن.
دهستان خۆش و ماندو نهبن ، ماندوبونتان جێگای ڕێز و پێزانینه ، خوێندنهوه و دهنگ زۆر نایابه تهنها مۆزیك به پێویست مازانم
من ئێستا گوێ لەوسەوتەئەگرم یەکەم شەوی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە، لەسەرەتای کرۆناوەو بەرکی یەکەمم خوێندۆتەوە لەنیووەی بەرگی دوەمم بەس 2011هەرچواربەرگەکەیم خوێندۆتەوە
@nawzadnawa3556
2 жыл бұрын
باشە ئەم باسی چی دەکات ئەم حمدۆکە جی لێدێ لەئاخیردا
دەستان خۆش بێ،کارێکی جوانە و بەو وەڕگێڕانە جوانە و ئەوخوێندنەوە جوانە کێژێکی تایبەت دەبەخشێ. خۆزگە موزیکەکە کزتر بووایە.لە هەندێ شوێن بەرزترە لە دەنگی خوێنەری بەڕێز.
Dastxosh zor juana kareky puchta
ده ستان خوش
Kaka bashi dwam bo xatri xwaaaa
ئێمەی کورد و هەرتاکێک لەو ولاتە چیرۆکێکی هاوشێوەی حەمەدۆک مان هەیە ژیانێکی پڕ لەناسۆر و ناڕەحەتی و زولم وزۆرداری بەڕاستی مرۆڤ زۆر خەفەت باربوم کە گوێ لەو شاکارە ئەگرم 27/ 10 / 2022
دستان خوش بيت❤❤
دەسستان خۆش خوێندنەوەیەکی شازە...
دەستان خۆشبێت هەمیشە بەردەوام بن
Dastxosh zor juan daxwendretawa, sarkautubn.
كوا بةشةكانى تر زور عةيبه بوتان دةيشارنةوه يان دايمةنين يان دايدةنين وةك بياو هةموى دابةزينن
@xazan3354
Жыл бұрын
t.me/ktebvoicpdf
@HardiKoya-fq5rk
5 ай бұрын
@@xazan33542:13:05
دەستتان خۆشبێت زۆر گرنگە بەردەوام بن
دەستان خۆش بێت
Destxoş 👏
Dast Xosh.
@xazan3354
4 жыл бұрын
دڵخۆش و ئاسوودەبن ئەزیزم ❤❤❤
٤/٧/٢٠٢: دە ستم پێکر بە گوێ گرتن لە م شاکارە دوای ئە وە ی لە کوێر ئۆغڵۆ بومە وە دەستان خۆش بیت هە ر بژین
ئەو دەنگە سینۆهەی کوری کەری بە بیرهینامەوە😔
@balenfaxhr4953
Жыл бұрын
Mi2 😂
@Srw4a
Жыл бұрын
😂😂ڕێک
kak peshraw xoshtre krdwa😍
Bashakani tr tkaya
هەر بژین♥️
@xazan3354
4 жыл бұрын
ژین و ژیان بۆ ئێوە ئەزیزم ❤
شازە دەستان خۆش بێت 🌺♥️
زۆر چێژ بەخشە بەس بەشی یەک پیشان دەدات لای من
dast xosh
@xazan3354
4 жыл бұрын
زۆر سوپاس ، دەستی جەنابیشت خۆش❤❤
ئێسته چۆن بهشهكانی ترمان دهست بكهوئ چ بكهین؟؟؟
@xazan3354
Жыл бұрын
t.me/ktebvoicpdf
دەستان خۆشبێت
دەستتان خۆش، چەندین جارم دڵم پڕبوو بۆ حاڵی حەمەدۆک❤❤
وەڵا عیبە بۆ داتان خستوە بەشەکانیتر لەباتی پێتان خۆشبێ کەسەیریەکەین
بەشی دوەم
دەست خۆش
@xazan3354
4 жыл бұрын
زۆر سوپاس ، دەستی جەنابیشت خۆش❤❤
زۆر گەڕام بۆ برایانی کارامازۆڤ هیوادارم ئەویش دابەزێنن
@xazan3354
4 жыл бұрын
ان شاء الله ئەو شاکارەش بڵاو دەکەینەوە❤❤
❤
❤❤❤❤
خؤزگه به و كاته ي كه هه مو رؤژئك له گه ل دايكما چاوه رئمان ئه كرد له راديؤ گوئمان له م ده نگه ئه فسو ناويه ي كاك پئشره و بئت و به تامه زرؤييه وه چاوه رئمان ئه كرد بزانين حه مه دؤك چي ئه كات و چي لئ به سه ر دئت 🌷🙏❤️
@ballenabdulla1315
4 жыл бұрын
وەلا وایە
داواکارین لە ئێوەی بەڕێز بەشەکانی تریش بکەنەوە سوپاستانەکەین.
@xazan3354
Жыл бұрын
t.me/ktebvoicpdf
@shortclips44417
Жыл бұрын
@@xazan3354برام کا بەشی دووەم لە تێلیگرامیش نیە
❤❤❤❤❤❤
ده ست خؤش به راستى زؤر زؤر جوانه
@xazan3354
4 жыл бұрын
دڵخۆش و ئاسوودەبن ڕێزداری من❤❤
@cute_0girl921
4 жыл бұрын
له كه ل تؤش كيانه 💐💐
👍🌹
دەی کاک پێشرەو چی بخوێنێتەوە ژن گوێ لێ ئەگرم هەر بەخۆی دەنگێکی زۆڵاڵ و خۆش
💐🌹🌹🌸🌼
دەستان خۆش بەخوا شیرین دەیخوێنێتەوە، بەش و بەرگەکانی تر بێزەحمەت؟ وە هەمو زمانەکانی تر کتێبی دەنگی بەبێ مۆسیقا دەکەن ، مۆسیقا نەبێت باشترە مەگەر زۆر زۆر بەنزمی تەنانەت مۆسیقای فاسیلەکان دەنگی نیوەی دەنگی خوێندنەوکەبێت باشترە نەوەک لەدەنگی خوێنەرەکە بەرزتر
@xazan3354
Жыл бұрын
سوپاس تێبینیەکەت وەرگیرا💚
Ay bashakani tre aw romana
@xazan3354
Жыл бұрын
t.me/ktebvoicpdf
Zor supas bo am karar gwan dast xwshbet. Xwendaweke zor bas..🌷⚘⚘⚘⚘⚘⚘
@xazan3354
4 жыл бұрын
زۆر سوپاس بۆ جەنابیشت ، هەر شادمەندبیت ئەزیزم❤❤
bashakany tri dyar namawm
@xazan3354
Жыл бұрын
t.me/ktebvoicpdf
سڵاو بۆ بەشەکانی تر هایدن کراوە لە بەشی پێنجم تکایە زوو چاکی کهن
@xazan3354
Жыл бұрын
t.me/ktebvoicpdf
دەستانخۆشبن و هەربژین، ئەمه بەرهەمێکی باشی یاشار کەمالە و بۆ کورد و ژیانی جارانی کورد، زۆر گرنگە.
@xazan3354
Жыл бұрын
t.me/ktebvoicpdf
بشه کان دیکه کوان🎉
دەستتان خۆش 💙 بەس بەشەکانی دی🥲💔
@xazan3354
Жыл бұрын
t.me/ktebvoicpdf
بۆچی بەشەکانی ترتان لابردووە ؟؟؟؟؟
@xazan3354
Жыл бұрын
t.me/ktebvoicpdf
ئێ بڵێ بەپارە بەشەکانی تر دائەنێن
دەستتان خۆش...بێزەحمەت حەمەدۆک تەنها بەشی یەکەمتان داگرتووە؟یان بەشەکانی تریش
@xazan3354
4 жыл бұрын
هەموو شەوێک بەشێکی پێشکەش دەکەین ، ئەمشەو بەشی دووەمی بڵاودەکەینەوە.
دەستان خۆش بیت بەس تکایە بەس لە جەن بەشیکی کورت موسیقا دابنین باشترە ئاوا توشی ژانەسەرت ئەکات
هەربژین ٢٠٢٣
سڵاو برای بەڕێزم تکایە ڕێنماییم بدەرێ و چۆن بتوانم هەموو بەشەکانی تری ڕۆمانی حەمەدۆك بەدەست بێنم .چاوەڕوانی وەڵامتان ئەکەم . زۆرسوپاس .
@xazan3354
Жыл бұрын
t.me/ktebvoicpdf
ياد گاري ٢٠٢٣/١/٢٢
dsstan khosh,,, balm bo tawau nakrawe???
@xazan3354
Жыл бұрын
t.me/ktebvoicpdf
دەستان خۆش بێ بەڵام ئەی بەشی 2
زۆربای یۆنانی
سلام علیك لە سەرەوە لە بە کۆمێنتێک، ئاماژەتان بەوە کردووە کە بەشەژانیتر لە پلەیلیستێکدایە و پلەی لیستەکەش بە لینکێک دانراوە لە هەمان کۆمێنت، بەڵام کاتێک کە کلیک لە لینکەکە دەکەیت، تەنها هەر بەشی یەکەم واتە ئەم ڤیدیۆیەی تیایە و نوسراوە ١٥ ڤیدیۆکەیتر نادیارن، تکایە یان چاکیبکەن یان دووبارە داینێنەوە چونکە لەوانەیە ڕیپۆرتی لەسەربێت..!! لەگەڵ ڕێزدا
@xazan3354
Жыл бұрын
t.me/ktebvoicpdf
لەبەر چی پانزە بەشەکەی ترتان سڕیەوە
@xazan3354
Жыл бұрын
t.me/ktebvoicpdf
دەستان خۆش بێت وە پێمان بلێن بەشەکانی لو نابینم
@xazan3354
Жыл бұрын
t.me/ktebvoicpdf
@xazan3354
Жыл бұрын
سڵاوت سەرچاوان ڕێزدارم... جۆینی ئەو چەناڵە بکە خۆم مێسجت بۆ دەکەم
دەستان خۆشبێت ئەگەر ئەرک نەبێ ناوی ئەو پارچە موزیکەی سەرەتام پێبڵێن سوپاستان ئەکەم
کوا بە شیتر
Basha kanitr bo namawn barezm ?
@xazan3354
Жыл бұрын
t.me/ktebvoicpdf
ئەو مۆسیقایە ئیزعاجە، ئەکرا کزتربکرێت.
دەستان خۆش بێت ماندوو نەبن بەس بریا گشتی بەشەکانی بێ بەرامبەر بوونایە😂
تکایەچۆن تەواوی بەشەکانم دەس بکەوێت بەس بەشی یەک ئەکرێ تەوە
سڵاو بەڕێزان چۆن بتوانین بەشەکانی تری ڕۆمانی حمدۆك مام دەست بکەوێت بێ زەحمەت؟
ئەی بەشەکانی تر بۆ داناگرن
tkaya dubara daybnenawa
@xazan3354
Жыл бұрын
t.me/ktebvoicpdf
1:50 Am shirin
دەستان خۆشبێت بەس بۆچی داونڵۆد ی نییە كتێب وەك ڤیدیۆی دیكە نییە هەر كات بێت گوێ بگریت ..
ئه وه ش بوو به پاره 😡
دەست و دەنگتان خۆش بێت. بەڕاستی چێژم لێوەرگرت. بەڵام زۆر دەگەڕێم بەدوای بەشەکانی تریدا.... لەکوێ دەبینرێتەوە؟؟
@xazan3354
Жыл бұрын
t.me/ktebvoicpdf
@zanalatife1391
10 ай бұрын
هودڕوووئک@@xazan3354
بێ زەحمەت حەمەدۆک بەشی سێیەم کەی بڵاودەکەنەوە؟
بۆ بەشەکانی ترتان لاداوە؟ ئەمرن ئیشێکی باش بکەن؟؟
😍😍
سڵاو بەڕێزان چۆن گوێبیستی بەشەکانی تربم
دەستان خۆش بێت تکایە سەبسکرایب ئەم لینکە بکەن تایبەتە بە شعری شاعیرانی کورد بەم زوانە دەست پێدەکات
@xazan3354
4 жыл бұрын
❤❤❤❤❤دەستی ئێوەش خۆشبێت❤❤❤
ئه زيه ت نه بئ ئه م گؤرانيه ى له كتيبه كه دا هه يه ناوى چيه چؤن بيدؤزمه وه ؟
Kaka kwa bashy 2 bo xatry xwa kay dae anen bashy 2 tkayaaaa
@xazan3354
Жыл бұрын
t.me/ktebvoicpdf
سلاو بۆچی پانزە بەشەکەی تر هیدن بوون و ناتوانین بیان بینین بێ زەحمەت
@xazan3354
Жыл бұрын
t.me/ktebvoicpdf
@bakhtyarmhamad-kr5cd
11 ай бұрын
4:05:54 @@xazan3354
بەیانی ڕۆژی سێ شەم کاتژمێر 5:50 خولەک بەرواری 12ی مانگی دە ، جگەرەکەم بەدەستەوەیە و گوێ لەم شاکارە دەگرم بەکۆڵێ دەرد و خەمەوە ، خەمی خۆم و خەمی،،،،،،،،،؟!
بۆ بەس بەشی یەک ماوا
بەڕێزم بۆچی شاکاری حەمە دۆک بەشەکانی تری سڕاوەتەوە زۆر بۆی گەڕام نەم دۆزیوە
Bashy dwy kwa?
سەوتێکی خەریب و پڕ لە حەسرەت 😢
ئێستا کاتژمێر 3:21 شەوە حەزم کرد بەیادی 2009 گوێی لێ رابگرم ئەوکات لە رادوێ گوێمان لێ ئەگر هەموو شەوێ کاتژمێر 9 دەی کرد یادی بەخێر
كا كه چؤن به شه كاني تريم ده سكه ويت ؟؟؟؟
بۆچی داونلۆدکردنتان نەهێشتووە ؟
@xazan3354
4 жыл бұрын
ئەزیزم دەتوانی لە بەرنامەی (vidmate) داونلۆدی بکەیت.
bezahmat ba Englishy yan russiakay nawakay chon answre ????
@xazan3354
4 жыл бұрын
( Memed, My Hawk ) بە ئینگلیزی بە ڕووسی ( İnce Memed )
@Abdulla-jt1kr
4 жыл бұрын
swpas
بێ زەحمەت بەشەکانی تری چۆن دەستم بکەوێت
سلاو ــــ هاوریان چاوەروان بن ان شاءاللە دەست دەکەین بە دانانی .... ــــ کتێبی (بەردگەلێکی سەرتەختەی شەترەنج ) لەنوسینی (ولیام گای کار ) kzread.info/dash/bejne/mXZttqaykbXIk7g.html
هەموو شتێکتان کردووە بەپارە باشە خۆ هیچی تێناچێ ئەگەر لێرە دابنرێ خۆ ئەمە کۆمپانیا نییە بڵێیی کارمەندمان هەیە لەپشت لاپتۆپێک یا مۆبایلێک تەنها بەشەکان دائەنێن و ئەگەر کتێبێک بینەری زۆربێ یوتیوب پارەشت ئەیاتێ ئیتر بۆ هەموو شتێکتان کردۆتە پارە دەی گوم لەو کتێبە کرد هەر گوێی لێ ناگرم ئەگەر پارە بەویش بەم ئاخر مەعقولە پانزە هەزار بۆ ئەنتەرنێتەکە هەر کتێبەو گوێ لێگرت پێنج هەزار ئەو هەموو چەناڵەی یوتیوب هەیە ئەو هەموو گۆرانی و مۆسیقایە بەڵام کەسانێک هەبوون حەزیان ئەکرد گوێ لەو کتێبانە بگرن لەبری گۆرانیو مۆسیقا ئەوە ئەویشتان نەهێشت دەستان خۆشبێ😊