کتێبی دەنگی جەنگی نیشتمانیی ئێرانییەکان لە چاڵدێران بەشی یەکەم 1

لە پێشەکی ئەو هەشت بابەتەی لەلایەن هاوکارو دۆستی بەڕێزم، نەسروڵڵا فەلسەفی لە ساڵی ١٩٥١ی زایینی بڵاوکراوەتەوە، باوەڕێکم دەربڕی کە تا دێت لەسەر ئەو باوەڕەم سوورتر دەبم و بەردەوامی ڕۆژگاریش بەڵگەی زۆرتر دينێتە دی و بۆیە بە پێویستی دەزانم کە ئەو وتانە لێرە دووبارە بکەمەوە.
لە شارستانییەتی ئەمڕۆدا، مێژوو بووەتە ڕاستییەکی تایبەتی و جیاوازە لەگەڵ ئەوەی پێشینان بیریان لێدەکردەوە،لە ڕابردوودا گێڕانەوەی ڕوداو و بەسەرهاتە مێژووییەکان بە شێوازێکی وشک و ماندووهێنەر بوو، بە هیچ شێوەیەک ئەو سەرەنج ڕاکێشی و دڵڕفاندنەی نەبوو کە لە بابەتێکی زانستیدا پێویست بە بوونی دەکات.
مێژوونووسان هەرچی لە پەرتووکەکانی پێش خۆیان، دەیانبینی وەک خۆی و بێ هەڵسەنگاندن و لێکدانەوە، ڕیزیان دەکرد و ئەمەش هەندێکجار وەک هەستێکی تایبەت و خۆش باوەڕی خۆی دەنواند.
ئەوان چاک و خراپ و نادروست و دروستیان شیکار نەدەکرد و هەر بەو چەشنە لە چوارچێوەی نووسین و بەشەکان، دەیانخستە بەردیدی بچوک و مەزن و زانا و نەزان…
ناوی پەرتووك : جەنگی نیشتمانیی ئێرانییەکان لە چاڵدێران
بابەت : مێژوو
بەرگی یەکەم
نووسینی : نەسروڵڵا فەلسەفی
وەرگێڕانی : ئەردەڵان مام وسو دزەیی
خوێندنەوەی : شەهاب
پێکهاتووە لە ( ٨ ) بەش
بەهیوای ئەوەی کە هەموو کات و ساتێکتان پڕ بێت لە خۆشی و کامەرانی.
⬇️

Пікірлер: 1

  • @user-xk9ow9qh2n
    @user-xk9ow9qh2n3 ай бұрын

    Dast xosh

Келесі