No video

SARDAR QADER - LA TRSI QAHRI TO- سه‌ردار قادر- له‌ترسی قه‌هری تۆ

موناجاتی : له‌ ترسی قه‌هری تۆ ره‌بی
گوتنی : سه‌ردار قادر
هۆنراوه‌ی: حه‌مدی
ئاوازی : فه‌رهه‌نگ غه‌فور
ستۆدیۆ : سان
لە ترسی قەهری تۆ ڕەببی خەریکی شین و گریانم
جگەر خوێنین و دڵ غەمگین و شێت و وێت و عوریانم
بە دڵما فکری پرشنگی جەحیمی قەهری تۆ دەڕوا
گڕێ دەگرم دڵی دۆزەخ دەسووتێ هەر بەسووتانم
نە ئەمرێکم بەجێ هێنا دڵی پێ خۆش بکەم جارێ
نـە خۆم لادا لە نـەهیێکت موفەڕڕەح بـێ کـە ئیمانم
قیامەت باوەڕم نایێ جەهەننەم مـن لـە خۆی بگرێ
ئـەڵێ ئـالـوودە نـاکەم مـن بـە پیسی حـەیـفـە دامـانم
خەجاڵەت بووم لە ئاقاری گوناهـ ئالوودەیی من بوو
گەلێ ڕوو زەرد و شەرمندەی بەرابەر نەوعی عسیانم
پەشیمانی ئەگەر شاخی لە ئینسان دەرئەکرد بێ شک
لە گەردوون توند دەبوو شاخم بە دڵ هێندە پەشیمانم
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ساڵی 1999 تۆماركراوه‌ لی لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی هه‌رێم وێنه‌ی بۆ گیراوه‌

Пікірлер

    Келесі