شیعری ئەدیب

Музыка

شیعری ئەدیب
پێنجخشتەکیی لەسەر غەزەلێکی تایەربەگی جاف
موزیک، Dana Mheden
کامێرا، Nasih Ali Xayat
بۆ ئاشنا بوون بەم شاعیرە ونناوە، کورتەیەکی ژیانی دائەنێم.
مەلا ڕەسوڵی مەلا سادق - ئەدیب، ساڵی 1874ی زایینی لە ئاوایی شاوەلەی نەغەدە لەدایک بووە. خوێندەواریی زمانی کوردی، فارسی و عەرەبی لە قوتابخانەکان و مزگەوتەکان فێر بووە و قوتابیی وەفایی شاعیر بووە.
ئەدیب، بژێوی ژیانی به مەلایەتی و وەرگرتنی زەکات پەیدا نەکردووەو کۆی تەمەنی به وانەوتنەوە به کوڕه ئاغایان، ئاش وەستایی، دارتاشی و پزیشکیی خۆماڵی دەرباز کردووە و ڕاپەڕاندووە.
ئەدیبی شاعیر و نیشتمانپەروەر، چەند ساڵێک لە ئاوایی “پەسوێ”ی پیرانشار، وانەی به کوڕەکانی قەرەنی ئاغای مامەش گوتۆتەوە و دوای چەند ساڵێک ڕووی کردووەتە شاری شنۆ و لە ئاوایی سەرگیز، وەک مامۆستای کوڕەکانی عەبدوڕەحمان ئاغا دامەزراوە.
ئەدیب پیاوێکی ڕووخۆش و زمان شیرین و نەرم و سەنگین بوو و لە هونەردا سەری لە زۆر شتان وەکوو شێعر هۆنینەوە، خۆشنووسی، دارتاشی، ئاش وەستایی و … دەردەچوو و لە نووسینی نەسر و دانانی هەڵبەستدا سەلیقە و دەستەڵاتێکی زۆر بەرزی هەبوو.
مامۆستا ئەدیب هەڵبەستی به چوار زمانی کوردی، فارسی، عەرەبی و ڕووسی هۆنیوەتەوە و بەشێکی زۆر له هۆنراوەکانی نەماون و لەناو چوون.
مامۆستا گیو موکریانی که به زەحمەت و تێکۆشانی خۆی دیوانی ئەدیبی لە چاپ داوە، لە سەرەتای دیوانەکەدا دەنووسێ: “بەسەرهات و هەڵبەستەکانی ئەدیبم هەندێکیان لە مەلا قاسمی زەندی، برازای مەلا ڕەسووڵی ئەدیب و بەشێکیان لە فەقێ سمایلی سەرمابردوو وەرگرتووە و پڕ بە دڵ سپاسیان دەکات.”
مامۆستا ئەدیب. ساڵی 1932ی زایینی له شاری شنۆ دڵی لە لێدان دەکەوێ و لە گۆڕستانی ئاوایی دەربەندی نەغەدە بەخاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردراوە.
دیوانی مامۆستا ئەدیب لە تێکۆشان و کۆکردنەوەی مامۆستا گیو موکریانی لەسەر ئەرکی چاپخانەی کوردستان لە ساڵی 1960ی زایینی لەشاری هەولێر چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
لە سایتی کوردێپیدیا وەرگیراوە

Пікірлер: 2

  • @alimohammedi5189
    @alimohammedi51895 ай бұрын

    💐💐💐💐🌺👏🏻

  • @veena8077
    @veena8077 Жыл бұрын

    زور جوانه❤

Келесі