شەپۆلی مەرگ؛ رووداو دەچێتە نۆکەندی ئینگلیز و پشکنین بۆ بەلەمی کۆچبەران دەکات
Ойын-сауық
بۆ نیشاندانی مەترسیی کۆچکردن و پەڕینەوە لە ئاوی نۆکەندی ئینگلیز بە بەلەم، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی بەلەمە بچووکەکان لە بەریتانیا پرۆگرامێکی تایبەتی رێکخست و رووداویشی وەکو تاکە میدیای کوردستان و ناوچەکە بانگهێشتکردووە.
جێگری بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنە نێودەوڵەتییەکان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی بەلەمە بچووکەکان چەندین زانیاری لەبارەی بەلەمەکان و چۆنیەتیی دروستکردنیان، هەروەها چۆنیەتیی هەڵخەڵەتاندنی کۆچبەران لەلایەن قاچاخچییەکانەوە دەخاتەڕوو.
کارۆڵ هێگنبۆتۆم، جێگری بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنە نێودەوڵەتییەکانە و دەڵێت، خەڵکی بەپەرۆشن بۆ گەیشتنە بەریتانیا، بەڵام ئەو بەلەمانە بە هیچ جۆرێک بۆ گەشتکردن بەنێو دەریادا گونجاو نین. هەروەها ئاشکرای دەکات کە باندە تاوانکارەکان "بەزۆر" کۆچبەران سواری بەلەمەکانیان دەکەن.
"قاچاخچییەکان چاوەڕێ دەکەن تاوەکو تۆزێک دەریا ئارام بێت پێش ئەوەی بەڕێبکەون، لەبەرئەوەی ئەگەر شەپۆلەکان زۆر بەهێزبن، هەر ناتوانن لە دیوی فەرەنسی زۆر دوور بکەونەوە. بۆیە کاتی بەڕێکەوتن بە دروستی هەڵدەبژێرن، بەڵام هەندێک جار دیوی فەرەنسی ئارام دیارە و کاتێک کە فەرەنسا بەجێدێڵن ئاوەکە ئارامە، بەڵام هەندێ جار دۆخی کەشوهەوا زۆر خێرا دەگۆڕێت لە بەریتانیا و لەم ناوچەیە. لەبەرئەوە لەناکاو رێژەی هەوا زیاد دەکات و شەپۆلەکان بەرزدەبنەوە و ئەم بەلەمانە سەروژێر دەبن." ئەمە بەشێک لە قسەکانی کارۆڵ هێگنبۆتۆم ـە.
لەبارەی دروستکردنی بەلەمەکان و ئەو کەرەستانەی بەکاردەهێندرێن، لەو ئۆپەراسیۆنەدا جەیمس گرەیس، یاریدەدەری بەڕێوەبەر قسەی بۆ رووداو کرد، گوتی: نایلۆنەکان بۆ بەلەم نین، بەڵام قاچاخچییەکان خۆیان لە شوێنی جیاواز پێکیانەوە دەلکێنن هەندێکجار کەرەستەی ئاسانی وەکو تێپ بەکاردەهێنن. بۆیە زۆر جار بەشەکانی دەشکێن و وادەکات زۆریان ژێرئاو بکەون.
هەروەها دەڵێت، "من پێم وایە زۆر لە کۆچبەرەکان نازانن خۆیان دەدەنە دەستی چ شتێک. کاتێک کە پێیان دەڵێن بە بەلەم دەتانبەین و رێکلامەکە دەبینن. پێیان وایە سواری بەلەمێکی باش دەکرێن کە دەتوانێت بەنێو ئاوەکاندا بە باشی بڕوات و بگاتە بەریتانیا، بەڵام وا نییە." باس لەوەش دەکات، ئەو مادەیەی ئەو بەلەمانەی لێ دروستکراوە زۆر تەنکە، وەکو ئەو مادەیەیە کە قەڵای یاریی منداڵانی لە مۆڵەکان لێ دروست دەکرێت.
Пікірлер: 8
Thanks for the video was very tragic 😢
Ba daxawa zor zor zahmeta. Debêt kes bawerî be Qaçaxçîkan neyînt
هیوادارم كهس بیر لهوه نهكاتهوه كه بهو چوپانه بیههوێت بپهڕێتهوه چونكه زۆر مهترسی داره له ههر بارودۆخێكی ژیان دابیت ئهوه ناهێنێت كه تۆ وا له خۆت بكهی بهم بهلهمه بپهریتهوه
من به پيلاوه وه كانم ئاوى به له مم ده رهيناوه له په رينه وه م بو يونان
ئاخر هەرئێوە واتان کرد گەنجە خێر لەخۆنەدیوای وڵات ئەم ڕێگایە مەترسیدارە هەلبژێرن بۆ بەدیهێنانی ئاوەتەکانیا بەراستی بەداخەوەم
هەوڵمەدەن بە ڕاپۆڕتە هیچ و پوچانە خەڵك ساردکەنەوە لە گەیشتن بەنیشتمان و مافی خۆیان من یەکێکیان خۆمم سوور بزانم لەو نۆکەندەیا ئەخنکێم ئەوە هەر ئەڕۆم،
جارێ پشکنين لەبنەماڵەی حزبەکەتدابکە کەرە
برون گه وادی پارتیه و یه کیتیه خه لک اوا دکاتن