rudawiro| "رووداوی ئەمڕۆ- "ئەڵمانیا پێویستی بە کۆچبەرە

کڵاوس شترایشەر، کۆنسووڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند " ئەڵمانیا وڵاتێکە پێویستی بە کۆچبەرە" و، روونیکردەوە کە ئەڵمانیا پێویستی بەوەیە کەسانی "بەتوانا و لێهاتوو" بە رێگەی یاسایی کۆچ بکەن بۆ ئەڵمانیا، یاسایەکی تازەی ئاسانکاریکردنیش لەوماوەیەدا دەردەچێت لە ئەڵمانیا.
کۆنسووڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کە لە بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ) دا قسەی کرد، سەبارەت نزیکەی ئەو ٣٠ هەزار هاووڵاتییە عێراقییەی داوای پەنابەری و مانەوەیان لە ئەڵمانیا رەتکراوەتەوە ، دەڵێ ئەوانەش یەکسەر بە زۆر نانێردرێنەوە و هەوڵدەدەن بە ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە " بێگومان کاری لەپێشینەی ئێمەش ئەوە نییە بە زۆر بیاننێرینەوە، بەڵکو رێگەی ئێمە هەمیشە ئەوەیە کە دەمانەوێت ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە. بۆیە بەشێوەیەکی سەرەکی کاتێک ئەم کەسانە داواکارییان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە پێدەگات بۆ ئەوەی ئەڵمانیا بەجێبێڵن، هەمیشە دەرفەتی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان پێدەدرێت و تەنیا کاتێک ئەگەر پابەند نەبن ئینجا رەنگە بەهێز دیپۆرتیان بکەینەوە یان بیانگەڕێنینەوە". هەروەها ئەوانەی ئارەزوومەندانە و بەزۆر دەنێردرێنەوە یارمەتی دەدەرێن بۆ ئەوەی بتوانن تێکەڵاوی کۆمەڵگەکانیان ببنەوە.
هەروەها سەبارەت بە کوردانی رۆژئاوای کوردستان کە لە رێگەی کۆنسوولخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر کارە یاساییەکانی کۆکردنەوەی خێزان دەکەن بۆ ئەوەی بگەنەوە خێزانەکەیان لە ئەڵمانیا و بەهۆی تووندکردنی رێوشوێنەکانی هاتن بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە، کۆنسوولی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر دەڵێت " بە هاوئاهەنگی نزیک لەگەڵ وەزارەتی نێوخۆی هەرێمی کوردستانی عێراق چارەسەرێکمان دۆزییەوە کە وادەکات ئەو کەسانە بتوانن بێنە کۆنسووڵخانە و مامەڵەکانیان بکەن بۆ ئەوەی ئێمە دۆسیەی یەکگرتنەوەی خێزانەکەیان رایی بکەین".
رۆژی ٢٠ی ئوکتۆبەر لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ، ئەوە جێگەی دڵخۆشی ئەڵمانیایە، چونکە دواکەوتنی بۆ ئەوان ناخۆش بووە " بێگومان بۆ ئێمەش کێشە بوو وەکو دۆست و هاوبەشی نزیک کە ببینین ئەم هەڵبژاردنە دوادەخرێت و دوادەخرێت". هەروەها کۆنسووڵی ئەڵمانیا دەڵێت "بێگومان ئێمە بە بەهێزی هانی هاوبەشە کوردەکانمان دەدەین کە ئەم هەڵبژاردنە نەک تەنیا لەکاتی دەستنیشانکراوی خۆیدا بکرێت، بەڵکو ئەم بەشێوەیەکی ئازاد و دادپەروەر و گشتیش بەڕێوەبچێت".

Пікірлер: 6

  • @mamostahama6023
    @mamostahama602321 күн бұрын

    توخوا ئەوە ناونیشانە بۆ بەرنامەکەت داتناوە،ئەوە هاندانە بۆ کۆچی خەڵک و خنکانیان لە دەریاکاندا،،ئەوانبڕۆن و کۆیلەکانی پارتی ویەکێتی زیاتر جێقنگیان تەختببێت بۆ دزیو حیزی لەکوردستان و ئاغاکانیان تەمەنیان لەسەر کۆرسی درێژ ببێتەوە،،،ئەڵمانیا و هەموو دنیا تاسەر ئێسقان دژی کۆچبەرانە،،کۆچبەری ئەوەندە ژیانێکی خۆشە؟؟ یان ونبون و ماڵکاولی و بێکەسییە؟؟؟ئێوەی ڕوداو زۆر بێئەخلاقن

  • @foratabdulsalamfaris4796
    @foratabdulsalamfaris479614 күн бұрын

  • @dzhwar1356
    @dzhwar135621 күн бұрын

    Danke für die Info

  • @Sarbast84
    @Sarbast8421 күн бұрын

    Walla rudaw alle bron lay wllata mamenn awa kay axlaqa

  • @Really-i4z
    @Really-i4z14 күн бұрын

    Sermayadarên Kurd ên ku li Almanya taybetî li Ewropayê dijîn li Kurdistanê di warê Pêşesazî de Razemendiyê bikin

  • @Maze_killer_123
    @Maze_killer_12321 күн бұрын

    بیر لەوە ناکەنەوە خەڵکی اڵمانیا بێگانەی پێ قبوڵ نیە

Келесі