Qawana Shra Diwani Hejar mukryani قه‌وانه شڕه دیوانی هه‌ژار موكریانی
Музыка
قه‌وانه شڕه
بوو به هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ
له‌گه‌ڵ عاره‌ب بووینه یه‌ک‌ماڵ
خێوی قیبله و کیتابێکین
وه‌ک ده‌ڵێن به‌ره‌بابێکین
به‌لآم ئه‌و برا ئیسلامه‌م
ئه‌و کاکه نێره‌زه‌لامه‌م
هه‌رچی هه‌مبوو بردی بۆ خۆ
منی کوشت به هه‌رزن و جۆ
به فه‌رمووده‌ی ئه‌و، له ژینا
هاوبه‌شین له شایی و شینا
شین بۆ من و شایی بۆ ئه‌و
من ئه‌بێ له‌ڕ بم، ئه‌و قه‌ڵه‌و
ئه‌گه‌ر داوای نان و ئاو که‌م
ئاره‌زووی به‌رگ و پێلآو که‌م
بڵێم برای هاودینه‌که‌م
هاوڕێکه‌ی له مێژینه‌که‌م
به ناشکوری ناڵێم براین
ناچاریان کردم تێک خراین
له ڕێگه‌ی خوا و قورعانه‌که‌ت
خێری دین و ئیمانه‌که‌ت
سه‌دیه‌کێ له داهاته‌که‌م
چۆڕێک شیری وڵساته‌که‌م
هه‌زاریه‌کێ له نه‌وتی خۆم
پێم که‌ره‌م که! بێنان و دۆم
با به‌س کوێر بم بێ ڕووناکی
با پێت بڵێم کاکی چاکی
ئه‌ڵێ: هه‌ی له دین وه‌رگه‌ڕاو!
کورد و به‌رگ و نان و پێلآو؟
وه دیاره بوویته «شعووبی»
ئه‌بێ له ڕێگه ده‌رچووبی
هه‌ر له شێخی ئه‌زهه‌ره‌وه
کێ مێزه‌ره‌ی به سه‌ره‌وه
مڕ ده‌کرێن له گۆشت و پلآو
پڕ ده‌کرێن له پاره و دراو
وه‌ها تیژ ده‌بن سه‌رده‌که‌ن
فتوای کافریم ده‌رده‌که‌ن
پاش فتوا، له‌م کوردستانه
فڕۆکه و بۆمبابارانه
تۆپ و ده‌بابه و شێست‌تیره
خوێن ڕشتنی لاو و پیره
کوشتنی ژن و منداڵه
بژیومان هه‌ر خوێنی ئاڵه
مزگه‌وته‌که‌م ده‌ڕوخێنن
قورعانه‌که‌م ده‌سووتێنن
سه‌رله‌نوێ تاڵانم ده‌که‌ن
هه‌رزن و جۆیه‌که‌ش ده‌به‌ن
ناچارم ئه‌که‌ن بێمه ده‌نگ
په‌لامار به‌رم بۆ تفه‌نگ
که ئه‌شچم تۆڵه بستێنم
وه‌ک پڵنگی چنگ به‌خوێنم
دوژمن خۆ ناگرێ له به‌رم
خوێنیان ڕاده‌ماڵێ ته‌رم
ئه‌بێته قیڕقیڕی یابا
یابا که زانی ده‌رنابا
ئه‌مجاره‌ش وه‌ک چه‌ندهه‌زار جار
قه‌وانه‌شڕ ده‌خاته کار
دیسان مه‌لا و ئایه‌ت دێنن
له‌سه‌ر ئیزگه بۆم ده‌خوێنن:
عه‌ره‌ب و کورد برای دینن
هه‌ردووک دوعای یه‌ک ئامینن
که‌ی ڕه‌وایه ئیسلام کوشتن
حه‌رام کراوه خوێن ڕشتن
منیش به‌سته‌زمان و فه‌قیر
دیسان له ته‌پکه ئه‌که‌م گیر
به دوو درۆ ده‌مخافڵێنن
هه‌تا ده‌رفه‌ت وه‌ده‌س دێنن
دیسان ئه‌و زوڕنا و ئه‌و پیکه
دیسان هه‌مان فاک و فیکه
ئاخر ناڵێم جارێک و دوان
تاکه‌ی ببمه مه‌ڕی بێشوان؟
تاکه‌ی به درۆ ده‌سخه‌ڕۆ بم
هه‌تاکه‌ی هه‌ر ڕه‌نجه‌ڕۆ بم؟
بۆچ من بکوژرێم ڕه‌وایه؟
تاکه‌ی سه‌ما به‌و هه‌وایه؟
بۆچ نه‌بمه خێوی نانی خۆم؟
بۆ نه‌خوێنم به زمانی خۆم؟
بۆ نه‌وتی خۆم ده‌س خۆم نه‌خه‌م؟
بۆ خۆم ڕزگار نه‌که‌م له خه‌م؟
بۆچ ماڵی خۆم دیاری نه‌بێ؟
بۆ به‌شم یه‌کجاری نه‌بێ؟
من چم هه‌یه با له لام بێ
عه‌ره‌ب بڕوا و هه‌ر ئیسلام بێ
له خاکم ده‌رچێ و له ڕێدا
قه‌وانه شڕه‌ی خۆی لێدا
ئه‌و ڕۆژه‌ی چاره‌ی نابینم
خاوه‌نی ژیان و دینم
تا که‌نگێ برسی و له ژێر بم؟
با تاوێک ئیسلامی تێر بم
ئه‌گه‌ر کوردیش ببن به پیاو
وه‌ک گه‌لانی خودا پێداو
هیچ زیانی بۆ په‌ز نابێ
قه‌ت له لای خوا ناحه‌ز نابێ
هه‌ژار موکریانی
Пікірлер: 30
گیانت شاد مام هەژار ، عەرەب ئەو دڕندانەن هەتا هەتایە . لە هەر بەرگێکدا بن .
لە محمدەوە تا دەگاتە خەمیس خەنجەر بەقوربانی یەک تاکە گونت بن مامۆستا هەژاری نەمر ..
1000 jar ruht shad bet islam milaty kurdi badbaxto jara rash kerd
دەستەکانت خۆشبێت، خوای گەورە بیخاتە بەهەشتی فیردەوس امين.
ڕوحی شادبێت مامۆستا هه ژار دەستی ئێوەش خۆشبێت
من أروع ماسمعه هه رب ژيت 🌹🌹🌹💜
کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانیە دوو دڵن پیسن لەگەڵ یەک بۆیە وابێ لانەیە میلەتێکن بۆنەمانی یەکتری ھەر ھەوڵەدەن داخەکەم وورد و درشتی شێت و شەیدایی عانەیە سەنعەت و علم و مەعاریف زەڕەیەک باووی نیە پیاوەتی بە تەنھا لەلایان جفتە و جامانەیە بۆ قسەی زل بێ قسورن باسی کوردیەت ئەکەن کوردیەت خورمایە بۆچی یان قسەی شێتانەیە میلەتی بێ علم و ئەخلاق چۆن بە ئستقلا ئەگا واسیتەی بەرزی و تەرقی ھمەتی مەردانەیە
بە ئە رک نە بی دیوان واتە کە ی جی ی؟
هههههههه هههههههه هههههههه بخوا وايه!؟
دەستخۆش، بەراستی بەهەمێكی پایەبەرزە هیوادارم هەر سەركەوتووبی
زورم خوشةويت ماموستا هةزار 🌞🌞
Destan xosh hemishe serkewtu bn
دەستەکانت خۆشبێ ، دەنگ و سەدات هەربمێنێ
@KhogrBedri
4 жыл бұрын
زۆر سوپاس مامۆستای بەڕێز.
ئه ی بژی و ده س خوش
ماموستا هةژار ❤️
ڕاستی فەرموە
بە قوربانی ...
ده ستان خوش
سلاو ، شعووبی واتای چی ؟ کە دەلێت ، ئەی لە دین وەرگەراو ، کورد و بەرگ و نان و پێلاو ، وا دیارە بوویتە شعووبی.
@GARDY10
Жыл бұрын
Way tedagam la شعبي waregrtbe Wata buyta natawaii
@KhogrBedri
Жыл бұрын
گروپێکی چەکداری ئیسلامی بوون دژی دەسەڵاتی عەرەب جەنگاون لە ئێران، بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتیان، ئێستا وەک ئیدیۆمێک بۆ ئەو کەسانە بەکاردێ کە دژی عەرەب بن..
das xosh kaka xogr
@KhogrBedri
4 жыл бұрын
زۆر سوپاس چاوەکەم.
دەنگ خۆش ھەر بمێنی برا
@KhogrBedri
4 жыл бұрын
زۆر سوپاس برا گیان
بەداخەوە ئەو پیاوە بەهەموو ژیری و زیرەکیەوە د‌رکی بەوە نەکرد هەرچی کوردی کوشت و بڕ کردوە و مافی خواردوە هیچ کام لەوانە ئیسلام نەبوە بە بەرنامەی یاسا داڕشتنیان .ئەوانە بەڕوکەشیش ئیسلام و دنیان قبوڵ نە کردوە هەموو حکومەتەکانیان پیاوی ئیستعمار بوون بەم لەتە هەرێمەی ئەمڕۆیشەوە.
کوری باش ده توانی هه ر ئه و کومارانه ت له خواره وه به بی موسیقا دابنه یت بو ئه وه ی ئیمه ش که موسیقام پی روا نییه به هره مه ند ببین له و شیعره جووانانه و ده نگی خوشه سوپاس
🥰🥰🥰👏👏👍✌
سد رحمت لا قبرت ماموستا هژار خوزگای هر چوار پارچی کوردستان پیاگیکی وک توی تیا ابو استا