Pencemor-Şêx Seîd Pîran-پەنجەمۆر-نێوەڕۆکی گفتوگۆیەکی نێوان مەلا مستەفا بارزانی و شێخ سەعیدی پیران-1

Ойын-сауық

نەوەیەکی شێخ سەعیدی پیران بۆیەکەمجار باسی گفتوگۆیەکی نێوان مەلا مستەفا و شێخ سەعید دەکات. شێخ سەعید چی بە مەلا مستەفا گوتووە؟
ژمارەیەکی زۆر لێکۆڵینەوە، کتێب و گوتار لەسەر شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران کە لە ساڵی 1925 هەڵگیرسا، لەلایەن مێژوونووسانی کورد و بیانییەوە نووسراون. تورکەکانیش لەلایەن خۆیانەوە هەوڵیانداوە لە گرنگی سەرهەڵدانەکە کەمبکەنەوە. بۆ ئەوەی بزانین نەوەکانی شێخ سەعید لەسەر شۆڕشەکە و کەسایەتی شێخ سەعیدی باپیریان چی دەڵێن و زانیاریی چییان لایە، وەکو بەرنامەی پەنجەمۆر میوانداریی شێخ عەبدولیللا فرات نەوەی شێخ سەعیدمان کرد و دواندمان.
شێخ عەبدولیللا فرات کە بۆ خۆی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا بووە و لەنزیکەوە لەناو رووداوەکاندا ژیاوە، بیرەوەری لەگەڵ کەسایەتییەکانی نێو بنەماڵەکەی و مەلا سەعیدی نوورەسی هەیە، پەردەی لەسەر هەندێک لە رووداوەکان هەڵدایەوە و بەوردی باسی مێژووی بنەماڵەکەیانی بۆ کردین.
پەیوەندی و خزمایەتی بنەماڵەی شێخ سەعید و شێخ مەحموودی حەفید لە کوێوە سەردەردەهێنێت، پەیوەندی بنەماڵەکەیان و بارزانییەکان چۆن بووە؟ ئایا شۆڕشی شێخ سەعید بۆ مافەکانی کورد هەڵگیرساوە یان بۆ زیندووکردنەوەی خەلافەتی عوسمانی؟
هەڵوێستی شێخ و مەلا و سەرۆک خێڵەکانی کورد بە تایبەتی سەید رەزا دەربارەی شۆڕشی شێخ سەعید چی بووە؟
بۆچی شێخ سەعید زۆر نیگەرانی رەوشی کەرکووک بووە و چی بە شێخ مەحموود گوتووە سەبارەت بە کەرکووک؟
ئەمانە و چەندین بابەتی دیکەی مێژوویی لە پەیوەندیی لەگەڵ بنەماڵەی شێخ سەعید و شۆڕشەکەی لە پەنجەمۆردا شایەتییان لەسەر دەدرێت.

Пікірлер: 10

  • @welatperwer
    @welatperwer6 ай бұрын

    Bi rêzdarî û hezkirin Şêx Seîd Efendî Bi bibîr tînim 🙏🥀❤️

  • @rawandjabare9861
    @rawandjabare98616 ай бұрын

    Ibrahim tatlıses bashtin kadiry party

  • @rawandjabare9861
    @rawandjabare98616 ай бұрын

    Toy fars awana mawa bleit shex said azerya

  • @user-um1et4vy4o
    @user-um1et4vy4o6 ай бұрын

    بارزانی تەنها خەریکی جاشایەتی بووە بۆ یەهودو مەی ئاڵێنن بەشێخ سەعیدا

  • @danieldino7783

    @danieldino7783

    6 ай бұрын

    گـ ـوو بخۆ ئەتو.😡

  • @user-ix2ul2og6v

    @user-ix2ul2og6v

    2 ай бұрын

    كيرا صه ى ل قوزئ زن وخويشكا خو بده باشتره لفئ كووخارنئ

  • @noushirouansaleh8611
    @noushirouansaleh86116 ай бұрын

    ئەگەر کوردی باکور چاوەروانی ئەم گەمژەو مە ڕی مردووە بکات شتی بۆ بکات و خەباتی بۆ بکات ، هەی قوڕ بەسەر کورد بۆ خۆیی و ئەقڵی ، ژنی زەیستان باشتر و ووریاترو زیرەکانە تر قسە ئەکات ، چونکە میوانەکەمان خەوی یەت.

  • @ronikurd

    @ronikurd

    6 ай бұрын

    کەس حساب بوی ناکات

  • @rahmansabri
    @rahmansabri6 ай бұрын

    خۆزگە چاوپێکەوتنی ئەم کەرە ئیسلامیەم نەدیتبا ، شێخ سەعید لەبەر چاوم کەوت و تەنیا لەم بوارەدا قسەکانی ئۆجالان ڕاستن دەنا ئۆجالانیش شێخ سەعیدیش هەموویان جاش بوونە شێخ سەعید جاشی عۆسمانی و ئۆجالان جاشی ئاتاتورک

Келесі