ناسر ڕەزازی - خۆم کوڕە کاروانی

Музыка

خۆم کوڕە کاروانی شەو بە بارەوە
سەر خەو دەشکێنم بە لای یارەوە
بە لای یارەکەی وەفادارەوە
ئەڕۆم ئەپێوم کێو و هەرد و دۆڵ
بۆ نەونەمامی ناسک و خڕوخۆڵ
بۆ نەونەمامی ناسک و نەرمونۆڵ
ڕێگام زۆر دوورە وام بە هەردەوە
وام بە پەژارە و ئاخ و دەردەوە
خەم و پەژارەش لە بەختی شەڕ ما
وەک پەڵەی پایز ئەڕژێ بەسەر ما
ئەترسم بمرم لەم دوور وڵاتە
دڵ پڕ لە خۆزگە و ئۆف و ئاواتە
نەبینم باڵای یاری وەفادار
ببمە خۆراکی مەل و مۆر و مار
#ناسر_ڕەزازی #ڕەزازی #ناصر_رزازی

Пікірлер

    Келесі