Mazhari Xalqi - Ishqi Wlat - 4K | مەزهەری خالقی - عیشقی وڵات

Музыка

بە هەوای عێشقی دڵ بە پەرۆشە
وێنەی پەروانە، بپیرۆزێ خۆشە
عیشقی پیرۆزم، زۆر پڕ خرۆشە
ئەم عیشقە عیشقی وڵاتە
ئەی وەتەن رۆحم فیداتە
نەسیمت وێنەی عەتر و عەبیرە
دیمەنت جوان و خۆش و دڵگیرە
زیخت دانەی دۆڕ، خاکت ئەکسیرە
ئەی خودا ئەم خاکە چەند جوانە
ئەم بەهەشتە رووی جیهانە
بولبولی باغی خاکی کوردانە
کاوە نەژادم خەڵکی ئێرانم
بۆیە ئەخوێنم بۆ نیشتمانم
ئەی خودا ئەم باغە چەند خۆشە، چەند خۆشە
ئەم دەنگە دەنگی سرۆشە، سرۆشە، سرۆشە
شەرتە تا ماوم تۆم لە تۆیی دڵ بێ
تۆیی ئەر بێ تۆ بێ، گیرۆدەی چڵ بێ
ئەر فیدات نەبێ، وێنەی گڵ بێ
ئاریایی خەڵکی ئێرانم
بولبولی خاکی کوردانم
هۆنراوەی: د. عابد سراجەدینی
میلۆدی: فۆلکلۆر
رابەر ئۆرکسترا: حسەین عەلی مەللاح
ئۆرکسترای رادیۆی تاران ١٩٦١
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ھاواری دڵ، گۆرانییەکانی مامۆستا مەزھەر خالقی، ئا: بوار نوورەدین سابیر، چاپی پێنجەم، سلێمانی، چ(شڤان)، ٢٠٠٧
..................
Social Network Links:
Instagram ➔ / diyartubehd
Facebook ➔ / diyartube
Telegram ➔ t.me/diyartube
TikTok ➔ / diyartubehd
......................
©Designed By: Diyar Mohammed
.
.
.
#diyartubehd #kurdishmusic #kurdistan #kurd #slemani #hawler #erbil #mazharixalqi #hasanzirak #mamle #zakariaabdulla #gorani #xoshtringorani #navidzardi #sanabarzanje #halkawtzahir #najmaddinghulami #xalidrashid #naserrezazi #hasandarzi #abbaskamandi #zyadasad #ahmedshamal #zhyarquraishi #ardalanbakr #hasandarzi #samanomar #mariwansafaadin #zhallasnayi #ataqaradaghi #xalilmawlanayi #kamkaran #bijankamkar #azizsharux #osmanhawrami #hawraman

Пікірлер: 2

  • @welatperwer
    @welatperwer2 ай бұрын

    Qet kevn nabin. Ev muzîk û Awaz Çiqas kevn dibin ewqas Xweş û çêj dibe.

  • @rastymuzhda756
    @rastymuzhda7562 ай бұрын

    مەزهەری خالقی - عیشقی وڵات بە هەوای عێشقی دڵ بە پەرۆشە وێنەی پەروانە، بپیرۆزێ خۆشە عیشقی پیرۆزم، زۆر پڕ خرۆشە ئەم عیشقە عیشقی وڵاتە ئەی وەتەن رۆحم فیداتە نەسیمت وێنەی عەتر و عەبیرە دیمەنت جوان و خۆش و دڵگیرە زیخت دانەی دۆڕ، خاکت ئەکسیرە ئەی خودا ئەم خاکە چەند جوانە ئەم بەهەشتە رووی جیهانە بولبولی باغی خاکی کوردانە کاوە نەژادم خەڵکی ئێرانم بۆیە ئەخوێنم بۆ نیشتمانم ئەی خودا ئەم باغە چەند خۆشە، چەند خۆشە ئەم دەنگە دەنگی سرۆشە، سرۆشە، سرۆشە شەرتە تا ماوم تۆم لە تۆیی دڵ بێ تۆیی ئەر بێ تۆ بێ، گیرۆدەی چڵ بێ ئەر فیدات نەبێ، وێنەی گڵ بێ ئاریایی خەڵکی ئێرانم بولبولی خاکی کوردانم هۆنراوەی: د. عابد سراجەدینی میلۆدی: فۆلکلۆر رابەر ئۆرکسترا: حسەین عەلی مەللاح ئۆرکسترای رادیۆی تاران ١٩٦١