مامۆستا جاسم كه‌لاریی ڕاڤه‌ی قه‌سیده‌ی (ئه‌لا ئه‌ی نه‌فسی بوومئاسا)ی نالیی ده‌كات

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبووك
/ hamayusfrahnmun
ئێمه‌ له‌ تێلێگیرام
t.me/mamostarahnmun
بۆ په‌یوه‌ندییكردن
07730064611

Пікірлер: 15

  • @babedemane4418
    @babedemane44186 ай бұрын

    دروود بۆڕۆحی حەزرەتی نالی مەزن ... دەست خۆش مامۆستای بەڕێز سڵاوو ڕێز بۆهەموولایەک ❤❤❤❤

  • @rabar5674
    @rabar56742 ай бұрын

    دەستانخۆشبێت بەشی دووەم دابنێن

  • @Bestunkoye
    @Bestunkoye5 ай бұрын

    ❤❤

  • @akarqutbadeen5431
    @akarqutbadeen54312 жыл бұрын

    ماشاء الله 😍

  • @apoblack6772
    @apoblack6772 Жыл бұрын

    دەست خۆش

  • @user-bo9hs9kf1e
    @user-bo9hs9kf1e2 жыл бұрын

    اللهم صل علی محمد وعلی آل محمد🌸

  • @setamhamad4335
    @setamhamad43352 жыл бұрын

    سڵاوی خوااا

  • @roidaabdullrahim7882
    @roidaabdullrahim78822 жыл бұрын

    بمێنن💙

  • @bzharfariq6711

    @bzharfariq6711

    2 жыл бұрын

    براکەم پێی مەبرە خوام نەما

  • @sharminsalahadin2325
    @sharminsalahadin23252 жыл бұрын

    خۆزگە هەموو دیوانی نالی دەیخوێندەوە

  • @Ameen_Khalid_Zeway
    @Ameen_Khalid_Zeway2 жыл бұрын

    ❤️❤️❤️

  • @rozhgar0092
    @rozhgar00922 жыл бұрын

    دەستان خۆش بێت .ماندوو نەبن.

  • @mariaanwar8159
    @mariaanwar81592 жыл бұрын

    😍

  • @AHMED-oc4gd
    @AHMED-oc4gd2 жыл бұрын

    دەستاخۆشبێت بەس کوا بەشی دووەمی

  • @chrokamal3877
    @chrokamal3877Ай бұрын

    ئەلا ئەی نەفسی بووم ئاسا، هەتا کەی حیرسی وێرانە! لەگەڵ ئەم عەشقبازانە بڕۆ بازانە، ئازانە! موسوڵمان! لێرە مانی خان و مانت هەر نەمان دێنێ پەشیمان بە کە دەرمانی نەمانت مایەی ئیمانە بڵا بۆ کوندەبوو بێ، مفتی مشک و ماری کەندوو بێ خەتیرەی گەنجی وێرانە، زەخیرەی کونجی کاشانە بەقییەی عومری زایع گەر مورادت پێ تەدارەک بێ حەیاتی مەککەت و مەوتی مەدینەت جەبری نوقسانە چ مەککە؟ دار و بەردی قاعیدەی ئەرکانی ئیسلامە چ تەیبە؟ ماء و خاکی مائیدەی ئەنواری ئیمانە فیداکاری تەن و جان بە، لە ئاسانی هەراسان بە کە داغ و دەردی ڕێگەی مەککە باغ و وەردی مەردانە ئەگەرچی ڕێگە: خاکی خوێنە، دار و بەردی ئێسقانە، نیشانەی تیری ڕێگەی عەشقە ئەم ئێسقانە سپیانە وتم: داخۆ چییە سوور و سپی تێکەڵ؟! کە تێفکریم سەراسەر کەللەیی ئوشتر، لەبالەب خوێنی ئینسانە بەڵێ بەم ڕێگەدا جەممازە جانبازە کە ڕۆژ و شەو دەکا سەیر و سولووکی دائیمەن سەرخۆش و مەستانە قەتاری زەنگ و قۆڕی ئوشتر و ئێستر لەسەر کێوان دەڵێی زیڕەی سەدای قاز و قوڵنگی ئەوجی کەیوانە چ ڕێگێکی سپی واشە، ئەوەندەی کەهکەشان دوورە چ سەحرایێکی شین ڕەنگە، بە قەد نۆ ئاسمان پانە مەگەر ڕێی حاجیانە وا تیا سەییارە سەییارە! مەجەڕڕە ئالەتی جەڕڕی جەریری سارەبانانە! فەزا بەحری موحیت و وشتری تێدا سەفینەی بەڕ سەرابی میسلی نیل و دیجلە و جەیحوون و عوممانە لە سەد جێ کلکی ئوشتر گەییە ئەرزی مەهلەکە، هێشتا یەمی فەججی عەمیقی ئاڵی هەر بێقەعر و پایانە لەنێو ڕیگی ڕەوانی قوم نوقوم بوو وشتر و بوو گوم نەما گوێی بیستنی قُمْ قُم، چ جای ئیمکانی هەستانە تەنی حاجی لەسەر چوار چێوەیی ناجی دەڵێی نەعشە لوعابی خۆر لەسەر ئیحرامی وەک کافووری ئەکفانە مەڵێ: دەشتە، بڵێ: دنیا هەموو خانێکە ئەم حەوشە چ حەوشێکە؟ کە ئافاقی حەسار، ئەفلاکی سەربانە مەڵێ ڕێگەی کەشندە، یا کوشندە ئەژدەرە، یاخۆ کەمەندە، یا تەنابی خێوەتی گەردوونی گەردانە عویوونی گەرم و سوێراوی میسالی چاوی گریانە ڕوعوونی شاخی سووتاوی شەبیهی جەرگی بوریانە لە بن خاکی مەغاکی ئاتەشینی، لەعلی لەب توشنە لەسەر ئابی سەرابی، سەروی سێرابی موغەیلانە سماقی ئەحمەرە، یا قووتی ڕۆح و ئاگری نەفسە؟!

Келесі