Hassan Derzi - Gewhere | حه‌سه‌ن ده‌رزی - گه‌وهه‌رێ

Музыка

ده‌نگ: حه‌سه‌ن ده‌رزی
گۆرانی: گه‌وهه‌رێ
ھۆنراوە: مامۆستا ئاسۆ
مه‌قام: قانع
Photo digital by: Faruq Qubadi
ئه‌ی فەلەک ڕاستۆ نەبی بۆ هیچ و پووچی دەورەکەت
گورگ ئەبێتە شوانی ڕان و دز ئەبێتە ئەولیا
گوڵ ئەگەر عەقڵی هەبێ قەت سەر لە خاک ناکاتە دەر
چونکە ڕۆژی دڕک و داڵە، گەرمی بازاڕی گیا
بێ حەیایی باوە ئەمڕۆ قوڕ بەسەردا کا حەیا
کەندەڵان سەربەرزە و شادە خۆ بشارێتۆ چیا
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ با غەم بڕوا شادی بێ
سۆزی ڕاز و ئەوینت، کچێ با ئەسپایی و ئەستەم دێ
خۆشی لەو وڵاتەیدا، کچێ بە زۆر دەڕوا و بە کەم دێ
ئەو ڕۆژەم لە خودا دەوێ، وەی گەر فەیزێکت بۆ دڵ بێ
لە یاری خۆم زیز بووم، وەی لە عالەم وایە گێژم
سەودایە لە سەری دام، کچێ وەک بولبولان دەبێژم
چ برین لە خۆم شک نابەم گوڵم، وەی بێ برین خوێناو دەڕێژم
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ چاو باز و ئەبرۆ کەوان
له گەردنی خۆت وەرداوە کچێ، لەعل و یاقوت و مەرجان
شێخی سەنعان بتبینێ گوڵم، وەی بۆت لا دەدا لە ئیمان
#Yassin #kurdish_music

Пікірлер: 14

  • @Zunnar
    @Zunnar3 жыл бұрын

    Hassan Derzi Playlist: kzread.info/head/PL997lpwk4Y8tD-vBd6bymsspKiRoJFpMf

  • @chrcha_chabok
    @chrcha_chabok19 күн бұрын

    ئەو ڕۆژەم لە خودا دەوێ گەر فەیزێکت بۆ دڵ بێ❤

  • @sataru.k.5637
    @sataru.k.5637Ай бұрын

    لە گەردنی خۆت داوە لەعل و ياقوت و مرجان ❤

  • @user-wg9ui6dz6n
    @user-wg9ui6dz6n8 ай бұрын

    قەزای دەنگت دەرزی گیااان...

  • @hiwababakrhamad79
    @hiwababakrhamad79Ай бұрын

    ❤❤❤

  • @user-rh6gl6jd8z
    @user-rh6gl6jd8z6 ай бұрын

    هەزار نەوید زەردیت قوربان بێ کە ئێستا نیشتیمانمان پێ ئەفرۆشێتۆ

  • @hoshyar_saeedi
    @hoshyar_saeediАй бұрын

    قوربانی دنگت بم❤

  • @elivyayasinnajm755
    @elivyayasinnajm7552 жыл бұрын

    Dange har bmint boman 🌹🌹

  • @ahmadahmad-cu9wh
    @ahmadahmad-cu9wh11 ай бұрын

    دەنگت نەزڕێ

  • @AbdulqaharIsmail12
    @AbdulqaharIsmail122 ай бұрын

    چەندە هەستبزوێنە

  • @HawbashSangar
    @HawbashSangar7 ай бұрын

    ئەوە شێعریی کام شاعیرە

  • @Zunnar

    @Zunnar

    7 ай бұрын

    بەشێكی م. ئاسۆ، بەشێكی دیكەی قانعی شاعیر.

  • @user-xl4zj9tj3n

    @user-xl4zj9tj3n

    8 күн бұрын

    ماموستا قانع

  • @user-xl4zj9tj3n

    @user-xl4zj9tj3n

    8 күн бұрын

    ​@@Zunnarماموستا قانع

Келесі