hasan darzi shawana حەسەن دەرزی شەوانە

Музыка

حەسەن دەرزی شەوانە
شەوانە ئەو دەمانەی شەو دەگاتە کاتی نیوەی شەو
خەڵک نووستوون لە چاوی من کەسەر دیسان ڕەواندی خەو
سکوتێکی بەسام سەرتاسەری ئەم دێیە دادەگرێ
دەڵێی هەر زیندەوارێکی هەیە لەم دێیەدا دەمرێ
دەڵێی هەر زیندەوارێکی هەیە لەم دێیەدا دەمرێ
تەک و تەنیا بە ئارامی دەچم بۆ گردەکەی بەر دێ
بە دڵتەنگی و کز و خەمناکی ڕادەکشێم لەسەر بەردێ
دەکەم جا سەیری ئەستێران و هەڵدەمژم شنەی شەوبا
شەو بێدەنگی چ خۆشە هەمیشە خۆزگە هەر شەو با
وەکوو ئاواڵی چاک ئەستێرەکان گوێ ڕادەدێرن بۆم
هەتا بۆیان بەیان کەم موو بە موو ڕازی دەروونی خۆم
کوڵم هەڵدەستێ و ئەو جارە لەبەر دەردم دەناڵێنم
هەتا ئاگری دڵم دەکوژێتەوە ئەسرین دەبارێنم
شەوانە گەر نەکەم ئەو شیوەن و ناڵین و گریانە
دەسووتێنێ وجوودم ئاگری ئەم جەرگە بریانە
بەڵێ گریانی نیوەی شەو دەکا ناسۆری دڵ مەرحەم
کوڵ و کۆم دادەمرکێنێ و بەجێ دێڵێ دڵی من خەم
کوڵ و کۆم دادەمرکێنێ و بەجێ دێڵێ دڵی من خەم
#شەوانە
#حەسەن_دەرزی
hasan darzi
حسن درزی
حسن درزی شوانە

Пікірлер

    Келесі