هەڕەشە لە ئۆردوغان دەکا

رەمەزان قەدیرۆڤ، سەرۆک کۆماری چیچانی روسیا داوا لە وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەکات، وەڵامی کردەوەکانی دەسەڵاتدارانی تورکیا بداتەوە، لەدوای ئەوەی باخچەیەکیان لە تورکیا لەژێر ناوی جەوهەر دودایڤ، سەرۆکی پێشووی جوداخوازەکان ناوناوە، لەوڕووەشەوە هەڕەشە لە تورکیا دەکات گەر لەسەر ئەم کردەوانەی بەردەوام بێت ئەوا لە چیچان پەیکەر بۆ عەبدوڵـڵا ئۆجەلان دروستدەکات.
بەپێی راپۆرتە میدیاییەکان، لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لە شاری کورفیز، لە باکوری رۆژئاوای تورکیا، باخچەیەک کراوەتە و ناوی جەوهەر دودایڤی لێنراوە، کە سەرۆکی جوداخوازەکانی چیچان و دامەزرێنەری کۆماری ئیچکیریای چیچان بوو.
لەوبارەیەوە رەمەزان قەدیرۆڤ، هێرشی کردووەتەسەر حکومەتی تورکیا و ئاماژەی بەوەکردووە، “تورکیا پشتیوانی تیرۆرستان دەکات”، قەدیرۆڤ دەشڵێت: بەئاشکرا داوا لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەم، پێویستە هەڵوێستی خۆت دیاریبکەیت، یان ئەوەتا ببە وڵاتێک کە پشتیوانی تیرۆرستان دەکات، یان ئەوەتا داوای پەیوەندی شەفاف و راستگۆیانە لە روسیا بکە بەبێ گۆڕینی بیروباوەڕت.
وەک هەڕەشەیەکیش بۆ ئەردۆغان قەدیرۆڤ ئاشکرایکردووە، “گەر تورکیا بەمشێوەیە بەردەوامبێت وەک وەڵامێک بۆ ناونانی ئەو باخچەیە بە ناوی جەوهەر دودایڤ، پەیکەرێک بۆ عەبدوڵـڵا ئۆجەلان لە چیچان دروستدەکەین”.
لایخۆیەوە رۆژنامەیەکی تورکی ئاماژەی بەوەکردووە، “توڕەیی رەمەزان قەدیرۆڤ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، جەوهەر دودایڤ یەکەم سەرۆک کۆماری ئیچکیریای چیچان بوو کە لە بەرەی جەنگ لەکاتی داگیرکاری چیچان گیانیلەدەستدا”.
دیمتری بیسكۆف، وتەبێژی كرملین، كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا ڕاگەیاند، “بڕیاری دەسەڵاتدارانی توركیا بۆ ناونانی باخچەیەكی توركیا بە ناوی جەوهەر دوداییڤ، سەركردەی جوداخوازی چیچان بۆ گەلی چیچانی ئازاربەخشە و تێگەیشتن و ڕێزمان هەیە بۆ قسەكانی ڕەمەزان قادیرۆڤ”.
بەکارهێنانی ناوی عەبدوڵا ئۆجەلان لەلایەن چیچان و ڕوسیاوە، خوێندنەوەی جیاوازی بۆدەکرێت، بەشێک پێیان وایە، ناوهێنانی ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ ئەو پرسە، نیشانی دەدات جگە لە پەکەکە هیچ هێزێکی دیکەی کاریگەر بەرامبەر حکومەتەکەی ئەردۆغان نەوەستاوەتەوە و نییە.
لەبەرامبەردا بەشێکی دیکە لە بەکارهێنانی ناوەکە نیگەرانن، چونکە چیچان و ڕوسیا پێیان وایە جەوهەر دودایڤ، تیرۆرستە و هاوتاکردنی ئۆجەلان لەگەڵ دودایڤ بەکارهێنانی “تیرۆرست بە تیرۆرستە”.
جەوهەر دوداییڤ، سەركردەی جوداخوازەكانی چیچان و یەكەم سەرۆكی ئەو وڵاتەیە، ساڵی 1991 تاكلایەنانە كۆماری ئیچكیریای لە چیچیان ڕاگەیاند و ساڵی 1994 ڕووبەڕووی هێزەكانی ڕوسیا بووەوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ شەڕێكی توند لەنێوان هەردوولادا بەرپابوو، دواتر دودایڤ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیاوە کوژرا.
---
🔳 ئەگەر دەتەوەێت ڤیدیۆی زیاتر ببینیت کلیک لەم لینکانەی خوارەوە بکە
--
🔴 پافڵ تاڵەبانی هێز دەجوڵێنێ
• بەپەلە 🔴 پافڵ تاڵەبانی...
----
🔴 بارزانی داوای تۆڵە دەکا
• هێرش دەکەین 🔴 بارزانی...
----
🔴 شێخ جەعفەر هێرش دەکاتە سەر پەرلەمانتاران
• ئێستا 🔴 هێرش دەکاتە سە...
-----
🔴 باڵی ژەھرخواردوو و کورسیەکەی بەرهەم ساڵح
• باڵی ژەھرخواردوو 🔴 و ک...
-----
🔴 پارتی هێرش دەکاتە سەر بەرهەم ساڵح
• هێرش دەکا 🔴 پارتی هێرش...
-----
🔴 کوردستان بەکرێ دەدا بۆ ماوەی١٠ ساڵ
• کوردستان بەکرێ دەدا بۆ...
-----
🔴 عەلی حەمەساڵح دزیەکی گەورە ئاشکرادەکا
• Video
-----
🔴 پارتی بەڵگە ئاشکرادەکات و تەحەدای یەکیەتی دەکا
• Video
------
🔴 بزانە کوردستان چی بەسەردێ
• Video
-----
🔴 پارتی و یەکیەتی هێرشیان دەست پێ کرد
• Video
-----
Background Music From KZread Audio Library :
The Awakening - Patrick Patrikios
----
THANKS FOR WATCHING

Пікірлер: 11

  • @user-wb8tb3tj5c
    @user-wb8tb3tj5c2 жыл бұрын

    هەربژیت

  • @huseinahmed9311
    @huseinahmed93113 күн бұрын

    دست خوش جوان نوسیوە کمتیار اردوگان دژی اسلامە اسلام بە کار دینی بو کاری مبست من سلاوم هیە بو جوهر دو دایف هزار ڕحمت لە گوری قوندرەکەی هزار مسعودو میرور ایری

  • @sanasana4456
    @sanasana44566 күн бұрын

  • @user-nc6xh4do2r
    @user-nc6xh4do2r14 күн бұрын

    قاديرۆڤ موسلمانێکی خۆفرۆش ..کەردۆغانی موسلمانێکی تاغوت

  • @nabazhoreny339
    @nabazhoreny3392 жыл бұрын

    بەشکو سواریبێت

  • @alanahmad4700
    @alanahmad47002 жыл бұрын

    👍💚💚

  • @miqdadduzy68
    @miqdadduzy682 жыл бұрын

    هههههههە جەوهەر دۆدایف ئەسڵی کوردە بابزانن خەڵکی داودەیە

  • @abdelkamo7455
    @abdelkamo74552 жыл бұрын

    syera bass qsyea WA bsanem

  • @Bijar_kocher
    @Bijar_kocher2 жыл бұрын

    هەرەشەی چی بابە. دوێنێ قسەی بو میدیاکان کردوە. وتویەتی. ئێمە تورکیامان خوش دەوێت لەبەر ئاینەکەمان و کەلتورەکەمان نزیکین لە یەک و داوای رونکردنەوەی لە تورکیا کردوە بو بەناوکردنی ئەو پارکە.

  • @jshdh3jehdhsh730

    @jshdh3jehdhsh730

    Жыл бұрын

    ئەو شعبەکە دەڵێ نەک ماکەرە درێژەکە

  • @sanasana4456
    @sanasana44566 күн бұрын

Келесі