goal dler ibrahim هۆنراوە و ئاواز: دلێر ئیبراهیم - مۆسیقالێدان و تۆمارکردن: ئەنوەر قەرەداخی

Музыка

ئەم گۆرانی گۆڵە برای بەرێزم کاک ئەنوەر قەرەداغی لە ستۆدیۆیەکەی خۆی بە بێ بەرامبەر بۆی تۆمار کردوم جگە لەوەش هەر خۆی لە گەلی کوردستان مۆنتاجی کردوەو بڵاوی کردۆتەوە، من هەمیشە قەرزار باری ئەم براهونەرمەندەم، هۆنراوەو ئاوازو پێشەکیەکەی هی منەو کاک ئەنوەر مۆسیقاکانی ژەنیوەو سۆلۆکەشی لێداوەو قوتابیان پەیمانگای هونەرەجوانەکا نی هێناوە کردونی بە کۆرس، سوپاسی هەموو لایەک دەکەم
وەرزش بۆ برایەتی
وەرزش بۆ دۆستایەتی
وەرزش بۆ خۆشەویستی
وەرزش پەیامی ئاشتی
گۆڵ گۆڵ
ئادەی شووتێ لێدە یەکڕاست ناو گۆڵ بێ
گۆڵچی خۆی بۆ هەڵدا نەتوانێ بیگرێ
گۆڵ گۆڵ
پەنارتی پەنارتی حەکەم بیگرە پەنارتی
پەنارتی خۆت لێیدە بۆ ناو گۆڵ پەنارتی
گۆڵ گۆڵ
ئەم هەمبۆڵە گۆڵە ئەم هەمبۆڵە گۆڵە
هەمبۆڵ هەمبۆڵی خۆمانە
کاسی زیویش هی خۆمانە
گۆڵ گۆڵ
پاسبە پاسبە دەی خێرا پاسبە
بۆ لای ڕاست بۆ لای چەپ بۆ لایەک پاسبە
ئەوا لێیان سەند، تۆپ کەوتە دەستیان
وا هێرش دەبەن بۆ گۆڵی خۆمان
سەرکەوتن یا ژێرکەوتن
بردنەوە یاخود دۆڕان
ئەنجامەکەی وەربگرە
بە ڕۆحی وەرزشکاران
گۆل گۆڵ
ئەم کۆرناڵە گۆڵە
کۆرناڵ کۆرناڵی خۆمانە
کاسی ئاڵتون هی خۆمانە
گۆڵ گۆڵ

Пікірлер

    Келесі