Dr Aras - دکتۆر ئاراس - شێوازی دروستکردنی پەنیری کوردی

Ойын-сауық

لە بڕگەیەکی بەرنامەی دکتۆر ئاراس باس لە پەنیری کوردی دەکرێت و چۆنیەتی دروستکردنی پەنیری کوردی رووندەکرێتەوە، هەروەها پسپۆڕێکی خۆراک سوود و پێکهاتە خۆراکییەکانی نێو پەنیر باسدەکات و دەڵێت: ''دەوڵەمەندە بە پرۆتین، کانزاکان و کالسیۆم، هەروەها ئێسک پتەو دەکات.''
دکتۆر چیمەن جاف، پسپۆڕی خۆراک روونی دەکاتەوە، پەنیر رێژەیەکی زۆر لە ئۆمێگا-3 و مادە دژەئۆکسێنەکانی تێدایە، بەمەش دەتوانێت تووشبوون بە هەوکردن کەمبکاتەوە.
پسپۆڕەکەی خۆراک کاریگەریی شێواز و بەخێوکردنی ئاژەڵ لەسەر پەنیر رووندەکاتەوە و دەڵێت: ''ئەگەر ئاژەڵەکە سەوزە بخوات ئەوا پەنیرێکی تەندروستی لێ بەرهەمدێت، بەڵام ئەگەر ئاژەڵەکە بەتەنیا ئالیک بخوات ئەوا مادەی خۆراکی لەنێو پەنیرەکە کەمدەبێتەوە.''
بە گوتەی د. چیمەن، لە هەر 100 گرام پەنیر 16 گرام لە پڕۆتینی تێدایە و دەشڵێت: ''وەرزشڤانان لەنێو ژەمە خۆراکییەکانیاندا لەگەڵ گۆشت و مریشک بایەخ بە پەنیریش بدەن.''
''کێن ئەو کەسانەی نابێت پەنیر بخۆن''
دکتۆر چیمەن باسی خانمانی دووگیان دەکات و دەڵێت: ''خانمانی دووگیان نابێت بیخۆن، چونکە دەشێت پاکژنەبێت و خانمەکە تووشی بەکتریا ببێت کە زیانی بۆ کۆرپەلە هەیە.''
هەروەها د. چیمەن هۆشداریی دەداتە ئەوانەی تووشبووی نەخۆشییەکانی دڵن یاخود چەورییەکانیان بەرزە و رایدەگەیێنێت، پێویستە بە رێژەیەکی زۆر کەم و سنووردار بیخۆن.
هاوکات پسپۆڕەکەی خۆراک ئەوەش ئاشکرادەکات، بەکارهێنانی خوێی زۆر بۆ پەنیری کوردی دەشێت کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستی دروستبکات و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیادبکات.

Пікірлер: 4

  • @ABCDEF-bf9jp
    @ABCDEF-bf9jp Жыл бұрын

    زۆرباشە دەست خۆش ، باش بوو ئەمجارە باسی گەڵ و گون نەبوو.

  • @mnirararashid1188
    @mnirararashid11889 ай бұрын

    دەستان خۆش

  • @ashtiabdullah8010
    @ashtiabdullah8010 Жыл бұрын

    ده ستان خوش بيت...يه كه مجار وام زانى ستوديوى تيفى ئيرانه...

  • @noushirouansaleh8611
    @noushirouansaleh8611 Жыл бұрын

    دهستان خوش..... به لام تو شه ره فتان خه لکینه ، دروست کردنی په نیر ، بابه تی دکتوره ، کاری دکتوره ؟؟؟؟ بوچی له یوتیوب دا نییه ؟؟؟ دکتوره کانیشمان سه قه تن ....قور به سه ر کورد و اوانه ی نه خوش اکه ون...کاکی دکتور برو به رنامه ی زانستی له سه ر نه خوشی و بابه تی پزیشکی پیشکه ش بکه برا .

Келесі