BelgeFilm- Evdal | بەڵگەفیلم- عەوداڵ

Ойын-сауық

عەوداڵ چیرۆکی ژیانی کەسێکی بێ نموونەیە و ھاوشێوەیەکی کەمی ھەیە. ئەویش ئەو کەسەیە کە تەنیایی و گۆشەگیری ھەڵبژاردووە لەپێناو دایکی و ھەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی دایکە پەککەوتەکەی تەرخانکردووە.
عەبدوڵڵا جرجیس موسا خۆی لە خانەوادەیەکی کریستیانی ناوچەی سێمێل لەدایکبووە و لە ساڵانی ھەشتاکان و لە سەردەستی حاکمی ئەوکاتی دادگای سێمێل بوونەتە موسڵمان .
ئەو کات لەسەر دەستی مەلای یەکێک لە مزگەوتەکانی دھۆک فێری نەریتی موسڵمانێتی بووە و ژیانی نوێی لە بەرگێکی ئیسلامیدا دەست پێ کردووە. کە رەنگە ئەمەش یەکێک لە ھۆکارەکانی گۆشەگیربوونی ئەم خێزانە و دابڕانی بووبێت لە خزم و کەسوکاریان.
دایکی عەبدوڵڵا لە تەمەنی سێزدە ساڵییەوە تووشی شەلەل بووە و ھەر بەو شێوەیەش ژیانی ھاوژینیی پێکھێناوە. لەدوای کۆچی دوایی هاوژینەکەی و لە ساڵی1997ەوە تاوەکو ئیستا بەتەنیا ئەرکی بەڕێوەبردنی ژیانی ئەم ژنە دەکەوێتە سەر شانی عەبدوڵڵا و ھەموو ژیانی خۆی بۆ دایکی و بۆ خزمەتی ئەو تەرخان دەکات.
بەھۆی بێ لانەیی و ئاوڕنەدانەوەی لایەنی پەیوەندیدار، عەبدوڵڵا مووسا ھەر رۆژە و لە کوچە و کۆڵانێکدایە و لە ناوچەی پیشەسازی زاخۆ لە کۆگایەکی کۆن دەژی.
وێرای خۆتەرخانکردنی تەواوی ژیانی بۆ دایکی، بەڵام کاری بە زەحمەت دەست دەکەوێت و وەک دەڵێت لەچوار رۆژ تەنیا رۆژێک ئەگەری دەستکەوتنی کاری ھەیە.
ژیانێکی قورس بەڕێ دەکات و کەم لە پزیشکەناسراوەکانی ناوچەکە ھەیە سەردانی نەکردبێ لەپێناو باشترکردنی رەوشی ژیانی دایکی.
عەبدوڵڵا جرجیس موسا و چیرۆکی ژیانی بووەتە جێی بەدواداچوونی خەڵک و گەر رۆژێک سەردانی ناسراوەکانی نەکات دەبێتە جێی پرسیار، بەڵام ژیانی دایکی، لە سەردانەکانی و لە ئیشی رۆژانەش دایبڕاندووە.
Di çîrokeke balkêş de, li bajarê Zaxo kesek dibe Evdal û hemû jiyana xwe ji bo guhdan û alîkarîkirina dayika xwe terxan dike, niha jî xema wê yekê xwariya ku pîrbûn rêgirî lê bike.
Evdal çîroka jiyana kesekî nimûneyî ye, û yê wek wî gelek kêmin di cîhanê de, ku wî tenayî hilbijartiye da ku karibe baş alîkariya dayika xwe bike û guh bidiyê de.
Ebdulla Circîs Mûse ji malbata Mesîhî ya navçeya Sêmêlê ye, û di salên 80yî de li ser destê hakimê dadgeha Sêmêlê ew bûn Misilman û li ser destê meleyekî navçeyê hînî nêrîtên ola Îslamê bû.
Dyika wî di temenê 13e salî de bi nexweşiya Şelelê ketiye û tevî newxweşiya xwe jî hevjînî pêk anî, piştî ku bavê wî koça dawiyê kir, ji sala 1997an ve û heta niha ew bi tenê bierkê guhdana dayika xwe radibe, û hemû jiyana xwe bo xizmetkirina dayika xwe terxan kiriye.

Пікірлер: 1

  • @welatperwer
    @welatperwer Жыл бұрын

    Spas Rudaw stream

Келесі