عەبدوڵڵا پەشێو "ئیتر بەسە!"

Музыка

‍ [111]
ئیتر بەسە
نەخێر، کەرکووک (قودس) نییە،
تا سەدان ساڵ
جەرگەی شەڕی
نەوەی چەندین پێغەمبەر بێ.
"دڵ" یش نییە¹
تا ڕۆژناڕۆژ، وەک شەرەفتان،
سەکتە لێی دات و پەنچەر بێ.
هەر مەشخەڵێک
لە هەناوی کەرکووکەوە بازرە بکا
تیشکی هەنیەی پۆلێک موغی دەوری گڕە.
چیای حەمرینش،
هەر بستێکی
لانەی "ڕیشە" و "لەیلا" یەکی بەرزەفڕە²
وەک دەورانی پێش تۆفانی شمشێر و تیر،
هەر بەسامە، مەند و کڕە.
لەسەر زەوی تەختی بکەن،
لەبن زەوی هاوڕەگی بەمۆ ئەزمەڕە.
***
ئیتر بەسە،
تەرەسێنە ئیتر بەسە!
مەودای نێوان
ئەم هەرەس ئەو هەرەستان پڕ هەرەسە.
ئیتر بەسە،
فسخواردنتان بۆتە گاڵتە،
هەڵاتن و تەقوەڕەوتان
شاپشاپێن و سێجڕتییە، بۆ هەوەسە!
ئیتر بەسە
کارخانەچی و سالۆسینە، ئیتر بەسە،
چیدی کەرکووک گاز و نەوت و بۆڕی نییە،
سەرقەتارە، ڕچەشکێنە، فریاڕەسە.
ئیتر بەسە،
کوردپسێن و
کەرخەسێن و
دەییووسینە،
ئیتر بەسە!
هەر گردێکی کەرکووکی من
بەردەڕەشی کەعبەیکی موقەددەسە.
ئیتر بەسە!
مارتی۲۰۱۸-هێلسنکی
لاپەڕەی٢٦٧'٢٦٨'٢٦٩'٢٧٠
__
*قودس و دڵ: تەماشای تێبینیی لاپەڕەی١٧٩ی ئەم دیوانە بکە.
⬆️
لە لاپەڕەی 179ـی دیوانی سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور
👇
قودس و دڵ: دوو زاراوەی پڕوپووچی ئینشایین، بەرەبابەکان بۆ کەرکووکی بەکار دەهێنن بۆ فریودانی گەلی کوردستان لە لایەک، لە لایەکی دی، بۆ خۆدزینەوە لە بەکارهێنانی زاراوەی گردەبڕ و بێپەناوپێچی سیاسی. دانانی کەرکووک بە "قودس" کفری موتڵەقە و مانای دەستهەڵگرتنێکی ئاشکرایە لێی.
ئەم دێڕە دەبێ زۆر بە سووكی بخوێندرێتەوە، بۆ ئەوەی بە لەنگی نەگاتە بەر گوێ.
**ڕیشە و لەیلا: هەر دوو شەهید مامەڕیشە و لەیلا قاسم
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

Пікірлер: 6

  • @muhamedarif6586
    @muhamedarif65868 ай бұрын

    سڵاوت لێ بێت و لەش ساغ وسەرکەوتوو بیت بەڕاستی شێعرەکانت پڕ بەپێستی ئەم سەردەمەیە......

  • @rezaalizadeh475
    @rezaalizadeh4752 жыл бұрын

    هر بژی ماموستا مزن پشیو

  • @araa8265
    @araa82652 жыл бұрын

    ئیتر زۆررر بەسە !! هەازان سلاو لە پەشێوی مەزن،، دەست خامەت خۆش

  • @kpushdary
    @kpushdary6 ай бұрын

    🛑🛑🛑🛑🛑🛑🛑🛑🛑

  • @ismailsarfraz1674
    @ismailsarfraz1674 Жыл бұрын

    ئیترە بەسە ✋🏼

  • @delandelan7777
    @delandelan7777 Жыл бұрын

    👏👏👏👏

Келесі