باوەڕنما - زێدەڕۆیی لە خواردندا؛ "گەورەترین کێشە، میوانی بێ عەقڵە"

Ойын-сауық

زێدەڕۆیی لە خواردندا
زێدەڕۆیی لە خواردندا مژاری بەرنامەی سێیەمی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن.
جاسم کەلاری رایگەیاند، ئیسلام زۆر گرنگی بە خواردن داوە، بەڵام زیادەڕۆییشی قەدەخەکردووە، گوتیشی "زیاتر لە مانگی رەمەزاندا زێدەڕۆیی لە خواردندا دەکرێت و ئەوانەی حەڵال بەکاردێنن و پێویستیان پێی نییە خوا خۆشی ناوێن".
لای خۆیەوە د. محەممەد خانی گوتی "زێدەڕۆییکردن لە خواردن، واتە لەناوبردنی بەشی کەسێکی دیکە". گوتیشی "من بەپێی میوان و رووخساری ژنەکەم میوانداری دەکەم و گرنگی بە جۆراوجۆری و زۆری و بۆری خواردن نادەم لەسەر سفرەکەم و گەورەترین کێشەی من بوونی میوانی بێعەقڵە".
د. مورشید خەزنەوی روونیکردەوە، هەموو مرۆڤێکی موسڵمان لە دونیادا ئەرکێکی پێسپێردراوە، لەوانەش پارێزگاریکردن لە خۆراک، چونکە زێدەڕۆیی لادانە لە سنوورەکان و گوتی "بەگشتی ئیسلام نە لەگەڵ رەزیلیە و نە لەگەڵ زێدەڕۆییداییە، بەڵکو بەپێی پێویستە، بەڵام مانای ئەوە نییە مرۆڤێکی خواپێداو بە دڵی خۆی خۆراک نەخوات بە بیانووی زێدەڕۆیی، ئەمە شتێکی ئاساییە، بەڵام بەمەرجی دووربوون لە حەرامەکان و هەروەها زیان گەیاندن بە تەندروستی کەسەکە."

Пікірлер: 49

  • @user-jz5nr5or8d
    @user-jz5nr5or8d4 ай бұрын

    Dastan xosh programeki zor ba suda 👏🏻🫶🏻

  • @DekanSarwat
    @DekanSarwat4 ай бұрын

    کاک دەرون بەڕاستی بەرنامەکانت هەر لە کۆنەوە هەتا ئێستا بەسود و جیاواز و پڕ مانا بون دڵنیام لە داهاتوشدا هەر جیاواز دەبیت ئەم بەرنامانەی ئێستات زۆر پێویستن بۆ کۆمەڵگا دەستتان خۆش سەرکەوتو بن انشاءاللە.

  • @ashte5586
    @ashte55863 ай бұрын

    نازانم ئەوەی گرانێکەی بینیبێت هەرگیز زیادەڕەوی ناکات لەخواردن،لەئەڵمانیا ئەوخواردنانەی ئەمێنێتەوەوکۆن ئەبن ئەیدەن بەخەڵکە فەقیرەکە شوێنێکی تایبەتیان هەیەو کەس پارچەیەنان خەسارناکات،چونکە قەدری گرانیوجەنگی جیهانیان لاماوە کەنان نەبوو بیخۆن،بەداخەوە کەهەندێک لەکوردستان ناخۆشیونەبونی نازاننو قەدری ناگرن،بۆیە هەمیشە بڵێن الحمدللە بۆیی ئەوهەستی زیادە ڕەویە نەمێنێ،لەشتان ساغ بێت بۆهەمووتان❤❤

  • @Dwnia_jabar
    @Dwnia_jabar4 күн бұрын

    مامۆستا جاسم کەمتر مەجالی قسەی هەیە😊

  • @SuhaebMAziz
    @SuhaebMAziz4 ай бұрын

    خۆزگە ئەوانەی ئەو کۆمێنتەم دەبینن دەچن زنجیرە وتاری مامۆستا جاسم سەیردەکەن بەناونیشانی"باس و خواس"

  • @nishtmanosman
    @nishtmanosman3 ай бұрын

    دەست خۆش کاکە دەروون ناوەڕۆکی بەرنامەکانت زۆر سوود بەخشن، بەتایبەت بەم مامۆستا بەڕێز و زیرەك و واقعی بینانە ..

  • @razawasleman8062
    @razawasleman80623 ай бұрын

    زۆر جوانە دانیشتنەکانتان زۆر پێویستە ئەم دانیشتنانە بۆ کۆمەڵگە کۆمەڵێک پەروەردەی سەردەم و نەتەوەیدا هەیە

  • @user-hh3ws4ck2b
    @user-hh3ws4ck2b4 ай бұрын

    بژین❤❤

  • @xorrrr8656
    @xorrrr86564 ай бұрын

    Dast xosh katy zyatr ban ba barnamakatan bikan ba 2 sa3at bashtra

  • @welatperwer
    @welatperwer4 ай бұрын

    Bermayek. Babetek zor girîng. Raste.

  • @BND771
    @BND7714 ай бұрын

    ئەم پیاوە دەروناسە زۆر قسە جوانە ❤

  • @user-kp1yy7sp8w
    @user-kp1yy7sp8w3 ай бұрын

    لەسەر میوانی قسەیەکی جوان هەیە بۆ کەسی عاقل ئەلیت نان جۆ بیت خۆڵقت گەنم

  • @smkd7555
    @smkd75554 ай бұрын

    بەرنامەیەکی جوانە

  • @aynurkaya9161
    @aynurkaya91614 ай бұрын

    barezan ranja kak dktor ,wallahi aw mallai kurdi suri droi krd bam ramazana droi krd!mn wam la narwijziyatr la 16 sal la 7afalati narwiji chum zor jar,patatai koli la hamu xuwardniyan haya lakin lagal patataka yan masi yan goshti baraz yan goshti 7aiwan hayaqat potet ba tanha niya illalagalida waki basm krd haya

  • @hunarnur4777
    @hunarnur47773 ай бұрын

    Mamosta jasm kwa bismilakat la saratay qsakana am barnama be axlaqyana pesh xallk tasiry la mamosta jasm krda w baraw dwawa roshtwa

  • @BND771
    @BND7714 ай бұрын

    هەربژیت کاک دەروون بەردەوامبە حەزئەکەم ئەمجارە لەسەر پڕۆسەی پەروەرد قسە بکەی .❤

  • @nadabesaran3907
    @nadabesaran39074 ай бұрын

    دکتۆر خانی ئەڵێی مامۆستای بیرکاریە خۆی تێک نایا ئەوەنە جوانە 😅 دەرون شێخی نەماوە

  • @xorrrr8656
    @xorrrr86564 ай бұрын

    3 miuani leya u ba har sekian kat bash naka natwann yaki 2 daqa ba esrahat qsa bkan

  • @user-wf2ph1lv2z
    @user-wf2ph1lv2z4 ай бұрын

    دروکات سەر زلە

  • @razawasleman8062
    @razawasleman80623 ай бұрын

    مەلا وایە دایم دەعوەتە و دەرون جوانترین ژنیشیان هەیە ئەمەیان نازانم هۆی چیە؟

  • @ciwandelli5682
    @ciwandelli56824 ай бұрын

    Dest Xoş

  • @shalawsharafani
    @shalawsharafani4 ай бұрын

    له أوروبا به جاوي خوم بينيمه خواردن له ناو شويني زبلي مكدونالس خواردنی ده رهيناوه و خوارديتي!

  • @twanaomar2003
    @twanaomar20034 ай бұрын

    دەستخۆش بابەتێکی گرنگە

  • @mahdifallahi4162
    @mahdifallahi41624 ай бұрын

    ئه‌ی ده‌ستان خۆش

  • @rozadler888
    @rozadler8883 ай бұрын

    دەستان خۆش بێت ماندوونەبن هەر بێنن بۆمان زۆر سوپاس بۆ ئەم بەرنامە ڕێک و پاک و پوخت ❤

  • @slahadin63
    @slahadin633 ай бұрын

    بترسن لە قسەی حەکیم لەسەر زمانی مونافیق

  • @Kurdicheya

    @Kurdicheya

    3 ай бұрын

    کێ مونافیقە ؟!

  • @baharali7280
    @baharali72804 ай бұрын

    راستە

  • @razawasleman8062
    @razawasleman80623 ай бұрын

    یەکەم جار ماڵێکی ئەڵمان کە بەنزینخانە هەیە دەعوەد بوو هێلکەی کوڵاو چەند دانەیەک لەگەڵ پەنیرو و مەعکەرۆنی باوەڕ بکەیت ئەگەر بمانخواردایە بەش چوارنەفەرەکەی ئێمەی نە ئەکرد زاواکەم پێکەنی ووتی ئەمە نانی بەیانیە

  • @user-ik2pn6cu5m
    @user-ik2pn6cu5m4 ай бұрын

    ئەم بەرنامەیە بەسوود و جوان بوو

  • @Mohammed-m96
    @Mohammed-m964 ай бұрын

    ئەم بەرنامە جوانە کاتەکەی زۆر کەمە بەداخەوە

  • @chrafaraj1157
    @chrafaraj11574 ай бұрын

    Wala mn la awrwpam bad wa nia.

  • @user-ls2ri2zf4l
    @user-ls2ri2zf4l4 ай бұрын

    Rez u slav bu hamo .

  • @ShahlaGharib-zh4ur
    @ShahlaGharib-zh4ur4 ай бұрын

    من مێوان دە بینم خواردن لە ناو قاپی تە واو نا کات تۆزێک بە جێ دە هێلێت وا دە زانی سە قافە تە یا ن شە رمە خواردنە کە تە واو بکات 🤔🤔

  • @channel369.
    @channel369.4 ай бұрын

    کورد ئەبێ کورد بێت پێش هەمو شتێک .

  • @Hich-dx9yo
    @Hich-dx9yo4 ай бұрын

    دووکتور خانی ❤

  • @hashemsalimi5890
    @hashemsalimi58904 ай бұрын

  • @klarasmko2181
    @klarasmko21814 ай бұрын

    دە تۆزێ بیربکەوە ئەمە کەی پێشکەشکاری وایە ؟؟؟؟ پرسیاری مناڵانە ئەکەی تۆزێ عەقڵیشی تێکە خۆ کفر نییە .

  • @viewersme796

    @viewersme796

    4 ай бұрын

    Zor rasta bas peshkashkari lenaya

  • @slahadin63
    @slahadin633 ай бұрын

    پەکوف ئەو هەموو دڕۆزنە ئەرێ خەڵک جۆن بەدڕۆیەکانتان باوەردەکەن

  • @behraamsekka1480
    @behraamsekka14804 ай бұрын

    هەتاکو مابین : یەک هەنگاو بۆ پێشەوە ناتوانین بنێن هەتا دین لە دەسەڵات جیا نەبێتەوە ، جوانترین بەڵگە ئەوروپایە ، ئەمە بەکورتێکەی، ڕێز و خۆشەویستیم

  • @Mbw749

    @Mbw749

    4 ай бұрын

    سه ره تا ناوي خؤت بگؤره له به هره وه بؤ گيزه و نه زان جونكه شايه ني ئه وناوه ني. برسياريك له سه د سالي رابردوو له وه ته ي خه لا فه تي ئيسلامي نه ماوه سالي ١٩٢٣ بؤ بيش نه كه وتي خؤحوكمي ئيسلامي نه بووه. باشه بؤله سالي ١٩٩١ يه كيتي و بارتي كافر حوكم ده كه ن بؤ بيش نه كه وتي به لام روي ئه و مه لايانه ره ش بي به حيزبه ئيسلاميه منافيقه كانيشه وه كه ده لين حوكمي ئيسلام ده كه ن يه كيتي و بارتي كافر

  • @AramSharawani-qk3ow

    @AramSharawani-qk3ow

    4 ай бұрын

    ئینسانێکی نەزانو بێ عیلمی ئێستا عەلمانی حکوم ئەکا کوا ئیسلام حکوم ئەکە ناتەواو کە هیچ نازانی بۆ قسە ئەکەی دژمنی خوا

  • @serwaniserwani.

    @serwaniserwani.

    4 ай бұрын

    واز لەمەسەلەی دین هەر بێنە ، بەڵام وەڵا یەک تۆز شارەزا و ئاگدار بویتایە چی ئەگوزەرێ و چی ئەکرێ بەخەڵکی ئەوێ ئەو قسەیەت ناکرد ، هەر وەک توتی پاسا قسەی خەڵک ئەکەیتەوە

  • @user-br8pf1gv9n

    @user-br8pf1gv9n

    4 ай бұрын

    3alamany 3ayar 24

  • @nawshirwanfatah9394

    @nawshirwanfatah9394

    4 ай бұрын

    تۆیەکی ناڕۆشنبیر هەزار ساڵت ماوە لەوە تێ بگەی کە دین چۆن ئەتوانێ ئەو کۆمەڵگا گەورەیە ڕابگرێ و دروست کراوی خوایە نەک هی مرۆڤ

  • @othmanmohammad8013
    @othmanmohammad80134 ай бұрын

    زۆرشه رمه بۆ ئيوه ئە م ميزه ر به سه را نه بان گيشت ئە کە ن ئە مانە درندەن ئە مانە دژی گە لی خۆيانن له هه موو كاتيكدا به سه ئيتر مرۆڤی ئە کاديمى بانگيشت بكه ن هه قه ئە مانە شاربه ده ربكرين ئە ما نە بە س بير له ناوگە لی ژن ئە کە نە وە

  • @swaragarmyane8075

    @swaragarmyane8075

    4 ай бұрын

    چوار ناحاڵی وەک تۆ قوڕی کردووە بەسەر هەموو خەڵکا تۆیەکی ناحاڵی و کۆیلەی دەستی هەوەس و ئارەزووت ناتوانی لە جوانی ئەم پیاوانە تێبگەی چونکە عەقڵت نیە خۆ بەزۆر نیە ئیشی پێ نزکەی

  • @Rozhgar.

    @Rozhgar.

    4 ай бұрын

    @@swaragarmyane8075بەخوا جوانت جواب دایەوە دەست خۆش 😁

Келесі