Adnan Karim Sofi Goshay Khanaqa | عەدنان کەریم سۆفی گۆشەی خانەقا

Музыка

تێکست : هێمن موکریانی
سۆفی گۆشەی خانەقا بووم ئێستە پیری مەیکەدەم
زاهیدی خەڵوەت نشین بووم ئێستە مەست و مەیزەدەم
سەروی ئازادیش لە بار و دڵکەش و بەرزه بەڵام
گیانەکەم من شێت و شەیدای لار و لەنجەی ئەو قەدەم
جیلوەی جوانی لە هەرچی دا هەبێ خۆشم دەوێ
ڕۆژێ کوشتەی مینی ژۆپ و ڕۆژێ گیرۆدەی شەدەم
هەر یەکەی بۆ خۆی دەجوڵێنێتەوە هەستی دەروون
زەردە پەڕ کاروان کوژه تاریك و ڕوونی صوبحەدەم
ئاسمانی ساو و دەریای مەند و تارمایی چیا
سێوی لا سوور و بەهێی زەرد و هەناری گوڵبەدەم
کێ وەکوو من سارد و گەرمی ڕۆژگاری چێشتووه
گا لە دەشتی گەرمه سێر و گا لە کوێستانی گەدەم
وەك شەپۆلی زێی خوڕەم ساتێ هەدادانم نییه
گێژ دەخۆم پێچی دەدەم من ڕۆڵەی کوردی ئەم سەدەم
ڕێگه سەخت و پڕ لە کەند و لەند و هەڵدێر و گەوە
هەر دەبێ ببزووم دەبێ بکشێم وچانی لێ نەدەم
سێبەری مەرگم لە پێش دایه و بەرەو مەنزڵ دەڕۆم
ناخی گۆڕی تەنگه جێگام هەر تلاسا بێ قەدەم
من بەرەو ئاسۆ بەرەو ڕووناکی باڵم گرتووه
چۆن بەرەو تاریکی دەخشێم پاڵ وە شەیتانێ دەدەم
کانیی ڕوونم دی بە لێشاوی بەهار شلوێ نەبوو
بەفری گەورەم دی چیای گرت و بە تاوێ بووە قەدەم
ژینی کورتم دی پڕا و پڕ لە شانازی و شەرەف
عومری زۆرم دی کە دوایی هات بە ڕیسوایی و نەدەم
ئاگری سینەم بڵێسەی دێ و وڵات ڕۆشن دەکا
ئەو دەمەی خۆم وەك دڵۆپێ دەچمە نێو دەریای عەدەم

Пікірлер: 38

  • @Gg-vl5no
    @Gg-vl5no Жыл бұрын

    دەنگ وئاوازو هۆنراوەی بەرز و پڕ مانای جوان. دەستخۆش سەرکەوتوبیت ان شاءالله

  • @shwan_ibrahim

    @shwan_ibrahim

    Жыл бұрын

    Thank for watching my video

  • @Gg-vl5no
    @Gg-vl5no Жыл бұрын

    دەستخۆش. سەرکەوتوبن بۆ زیندو ڕاگرتنی هونەری ڕەسەنی کوردستانی. بەهیوای بەردەوامی

  • @shwan_ibrahim

    @shwan_ibrahim

    Жыл бұрын

    Thank you for watching my video

  • @danyakawa
    @danyakawa11 ай бұрын

    ئەی گیان و رۆح له م دنگ و شعره ئاست به رزه ...

  • @shwan_ibrahim

    @shwan_ibrahim

    8 ай бұрын

    Thank you for watching my video

  • @AveeniTo
    @AveeniTo3 ай бұрын

    Dangeki henda narm w xosh w pr awaz, yaxua aw dangt har bmene , am honrawaya aw danga pr la azara😢, ke wako mn sard w garmi rojgari cheshtua

  • @shwan_ibrahim

    @shwan_ibrahim

    Ай бұрын

    Thank you for watching this video

  • @samanshwany2272
    @samanshwany22722 жыл бұрын

    ماموستای گوڵ

  • @shwan_ibrahim

    @shwan_ibrahim

    Жыл бұрын

    Thank you for watching

  • @samanedres8661
    @samanedres8661 Жыл бұрын

    ❤❤❤❤❤❤گیااااااان

  • @shwan_ibrahim

    @shwan_ibrahim

    Жыл бұрын

    Thank you for watching

  • @saman4661
    @saman46612 жыл бұрын

    ئةي كيان

  • @shwan_ibrahim

    @shwan_ibrahim

    Жыл бұрын

    Thank you for watching

  • @mazlumtatari4475
    @mazlumtatari44755 ай бұрын

    سوپاس بو ئه و دنگه سوپاس بو ئه و گورانیه ❤

  • @shwan_ibrahim

    @shwan_ibrahim

    Ай бұрын

    Thank you for watching this video

  • @yuisfzrary1020
    @yuisfzrary1020Ай бұрын

    دەنگێکی ڕەسەن

  • @shwan_ibrahim

    @shwan_ibrahim

    Ай бұрын

    Thank you for watching my video

  • @Divan99x
    @Divan99x5 ай бұрын

    ٢٧/١/٢٠٢٤ لە ناو سەیارە گرانبەهاکەمدا دانیشتوومکە چەنەها ساڵ هەوڵم بۆداو وامزانی خۆشبەختی ئەهێنێت جگەرەیەکم داگیرساندووە بتڵە ویسکیەکەم لە بەردەمایە، گوێ لە مامۆستا عەدنان ئەگرم و بیر ئەکەمەوە چۆن لە ناو جەنجاڵی ژیان ون بووم و نوقمی خەفەت و کەئابە بووم ، زوو زوو تەزوویەک دێت بە گیانمداو بیری قسەکانی باوکم و بەساقەو بەقوربانەکانی دایکم دێنە خەیاڵم و پێکێک تێ ئەکەم و ئەیخۆمەوە ، ئەمە هەڵخەڵەتاندنی هزری خۆمەو ڕاکردنە لە بەرپسیارێتی ، بیرت ئەکەم تەمەنی منداڵی و خێزانە هەژارەکم ، نەفرەت لە گەنجی ..........

  • @shwan_ibrahim

    @shwan_ibrahim

    Ай бұрын

    Thank you for watching this video

  • @dnianazm
    @dnianazm Жыл бұрын

    ❤❤

  • @beyaruk7822

    @beyaruk7822

    Жыл бұрын

    سڵاو لەم گوڵە جوانە❤️❤️❤️💐

  • @shwan_ibrahim

    @shwan_ibrahim

    Жыл бұрын

    Thank you for watching my video

  • @akamhamid7647
    @akamhamid7647 Жыл бұрын

    بو یادگاری 29/12/2022 . کاتژمێری 23:33 بێرمینگام به ریتانیا❤️❤️❤️

  • @shwan_ibrahim

    @shwan_ibrahim

    Жыл бұрын

    Thank you for watching

  • @AveeniTo
    @AveeniTo Жыл бұрын

    Slaw law danga

  • @shwan_ibrahim

    @shwan_ibrahim

    Жыл бұрын

    Thank you for watching

  • @hanawotamn4
    @hanawotamn410 ай бұрын

    Bas bzanm am danga cheya ay xwaya ❤️🌺🙏🙏❤️❤️🙏❤️❤️🙏❤️❤️👍

  • @shwan_ibrahim

    @shwan_ibrahim

    8 ай бұрын

    Thank you for watching my video

  • @handrenbotani
    @handrenbotani Жыл бұрын

    💖🎼

  • @shwan_ibrahim

    @shwan_ibrahim

    Жыл бұрын

    Thank you for watching my video

  • @shamsaahmad798
    @shamsaahmad798Ай бұрын

    😭😭😭😭😭

  • @shwan_ibrahim

    @shwan_ibrahim

    Ай бұрын

    Thank you for watching my video

  • @emadrawf7465
    @emadrawf7465Ай бұрын

    عەدنان کەریم گەر ڕۆهەڵاتیەکان بەحەسەن زیرەک و ماملێ بنازن ئێمەی باشوریش تۆو بەهجەت یەحیامان هەیە هەرچەنە جیاوازی نیە هەریەک نەتەوەین

  • @shwan_ibrahim

    @shwan_ibrahim

    Ай бұрын

    زۆر ڕاستە

  • @HiwaNajmadin-kh7ez
    @HiwaNajmadin-kh7ez10 ай бұрын

    گا لە دە شتی گە رمە سێر.... ئە و بە یتە مانای چیە؟

  • @shwan_ibrahim

    @shwan_ibrahim

    8 ай бұрын

    Thank you for watching my video

  • @user-uq5dv7fq4h

    @user-uq5dv7fq4h

    8 ай бұрын

    گا.. گاە ی فارسیە ، گاھ ی فارسی یانی کات یان تاوێک ، ئەلێ گاھ لە دەشتی گەرمەسێر و گاە لە کوێستانی.. گەدام ، یانی تاوێ لە دەشتی گەرمیانم و تاوێ گەدام لە کوێستان.. پێش ئەوە ئەلێ کێ وەکو من سارد و گەرمی رۆژگاری چێشتوە ، ئەوە سارد و گەرمیەکەیە کە باسم کرد.. 💜💚❤️

Келесі