Adnan Karim - Namey Nali Bo Salim - Slemani Concert - HD | عەدنان کەریم - نامەی نالی بۆ سالم

قوربانی تۆزی ڕێگاتم، ئەی بادی خۆش مروور!
ئەی پەیکی شارەزا بەھەموو شاری شارەزوور!
ئەی لوتفەکەت خەفی و ھەوا خواەو ھەمدەمە!
وەی سروەکەت بەشارەتی سەر گۆشەیی حوزوور!
ئەی ھەم میزاجی ئەشکی تەڕ و گەرمی عاشقا ن!
تۆفانی دیدە و شەرەری قەلبی وەک تەنوور!
گاھێ دەبی بە ڕەوح و دەکەی باوەشێنی دڵ
گاھێ دەبی بە دەم، دەدەمێنی، دەمی غوروور
مەحوی قەبووڵی خاتری عاتر شەمیمتە
گەردی شیمال و گێژی جەنووب و کزەی دەبوور
سووتا ڕەواقی خانەیی سەبرم، دڵ و دەروون
نەیماوە غەیری گۆشەیی، زیکرێکی یا سەبوور
ھەم ھەم عەنانی ئاھم و، ھەم ھەم ڕیکابی ئەشک
ڕەحمێ بەم ئاەو ئەشکەبکە! ھەستەبێ قوسوور!
وەک ئاھەکەم دەوان بە! ھەتا خاکی کۆیی یار
وەک ئەشکەکەم ڕەوان بە! ھەتا ئاوی (شیوەسوور)
بەو ئاوەخۆت بشۆ، لەکودووراتی سەرزەمین
شاد بن بەوەسلی یەکدی؛ کەتۆی تاھیر، ئەو تەھوور
ئەمجا مەوەستەتا دەگەییەعەینی (سەرچنار)
ئاوێکەپڕ لەنار و چنار و گوڵ و چنوور
چەشمێکەمیسلی خۆر کە لەسەد جێ، بەرۆشنی
فەورانی، نووری سافەلەسەر بەردی وەک بلوور
یا عەکسی ئاسمانەلەئاوێنەدا کەوا
ئەستێرەکانی ڕابکشێن وەک شەھابی نوور
یا چەشمەساری خاتری پڕ فەیزی عاریفە
یەنبووعی نوورەدابڕژێنێ لەکێوی توور
دەم وت دوو چاوی خۆمە، ئەگەر (بەکر ھجۆ)یی ئەشک
نەبوایەتیژ و بێ سەمەر و گەرم و سوێر و سوور
داخڵ نەبی بەعەنبەری سارایی (خاک و خۆڵ)
ھەتا نەکەی بەخاکی (سولەیمانی) یا عوبوور
یەعنی ڕیازی ڕەوزە، کەتێیدا بەچەن دەمێ
موشکین دەبی بەکاکۆڵی غیلمان و زوڵفی حوور
خاکی میزاجی عەنبەر و، داری ڕەواجی عوود
بەردی خەراجی گەوھەر و، جۆباری عەینی نوور
شامی ھەموو نەھار و، فوسوولی ھەموو بەھار
تۆزی ھەموو عەبیر و، بو خاری ھەموو بو خوور
شارێکەعەدل و گەرمە، لەجێگێکەخۆش و نەرم
بۆ دەفعی چاوەزارەدەڵێن : شاری شارەزوور
ئەھلێکی وای ھەیەکە، ھەموو ئ ھھلی دانشن
ھەم نازیمی عوقوودن و ھەم نازیری ئوموور
سەیرێ بکەلەبەرد و لەداری مەحەللەکان
دەورێ بدەبەپرسش و تەفتیش و خوار و ژوور
داخۆ دەروونی شەق نەبووە؟ (پردی سەرشەقام)!
پیر و فوتادەتەن نەبووە؟ (داری پیرمەسوور)!
ئێستەش بەبەرگ و بارەعەلەم داری (شێخ ھەباس)!؟
یا بێ نەواوو بەرگەگەڕواەبەشەخسی عوور!؟
ئایا بەجەمع و دائیرەیەدەوری (کانی با)!؟
یاخۆ بووەبەتەفریقەیی شۆڕش و نوشوور!؟
(سەیران) نەزیری گونبەدی کەیوانەسەبز و ساف!؟
یاخۆ بووەبەدائیرەیی ئەنجومی قوبوور!؟
ئێستەش مەکانی ئاسکەیە (کانی ئاسکان)!؟
یاخۆ بووەبەمەلعەبەیی گورگ و لوورەلوور؟
ئێستەش سوروشکی عیشقی ھەیە (شیوی ئاودار)!؟
یاخۆ بووەبەسۆفیی و شکی لەحەق بەدوور؟
داخو دەروونی سافە، گوڕەی ماوە (تانجەرۆ)!؟
یاخۆ ئەسیری خاکەبەلێڵی دەکا عوبور؟
سەیرێکی خۆش لەچیمەنی ناو (خانەقا) بکە!
ئایا ڕەبیعی ئاھووە، یا چایری ستوور؟
سەبزەلەدەوری گوڵ تەڕە، وەک خەتتی ڕوویی یار!؟
یا پووشی وشک و زوورە، وەکوو ڕیشی (کاکەسوور)؟
قەلبی مونەووەرەلەحەبیبانی نازەنین!؟
یا وەک سەقەر، پڕەلەرەقیبانی لەندەھوور؟
دەس بەندیانەدێن و دەچن، سەرو و نارەوەن!؟
یا حەڵقەیانەسۆفیی مل خوار و مەندەبوور؟
مەیلێ بکەلەسەبزەدرەختانی مەدرەسە!
ئەوراقیان موقەددیمەیی شینەیا نەسوور؟
حەوزی پڕی، کەنائیبی دیدەی منەلەوێ
لێڵاوی دانەھاتووە، وەک سەیلی (شیوەسوور)؟
ئێستەش کەناری حەوشەکە، جێی باز و کەوشەکە؟
یاریی تیایە؟ یا بووەتەمەعرەزی نوفوور؟
چاوێ بخەلەسەبزەو و، سێرابی دائیرە!
جێ جیلوەگاھی چاوەکەمەنەرمەیا نەزوور!
تو خوا فەزایی د ھشتی فەقێکان ئەمێستەکەش
مەحشەر میسالە، یا بووەتە (چۆڵی سەلم و توور)؟
واسیل بکەعەبیری سەلامم بەحوجرەکەم!
چی ماوە، چی نەماوە، لەھەیوان و تاق و ژوور؟
ئەو غاری یارەئیستە، پڕ ئەغیارە، یا نەخۆ
ھەر غاری یارە، یا بووەتەغاری مار و موور؟
زارم وەکو ھیلال و نەحیفم وەکو خەیاڵ
ئایا دەکەومەزار و بەدڵدا دەکەم خوتوور!؟
لەم شەرحی دەردی غوربەتە، لەم سۆزی ھیجرەتە
دڵ ڕەنگەبێ بەئاو و بەچاوا بکا غوبوور
ئایا مەقامی ڕوخسەتە، لەم بەینەبێمەوە!؟
یا مەسڵەحەت تەوەققوفەتا یەومی نەفخی سوور!؟
حاڵی بکەبەخوفیە: کەئەی یاری سەنگ دڵ!
«نالی» لەشەوقی تۆیەدەنێرێ سەلامی دوور .
.
#diyartubehd #kurdishmusic #kurdistan #kurd #slemani #hawler #erbil #mazharixalqi #hasanzirak #mamle #zakariaabdulla #gorani #xoshtringorani #navidzardi #sanabarzanje #halkawtzahir #najmaddinghulami #xalidrashid #naserrezazi #hasandarzi #abbaskamandi #zyadasad #ahmedshamal #zhyarquraishi #ardalanbakr #hasandarzi #samanomar #mariwansafaadin #zhallasnayi #ataqaradaghi #xalilmawlanayi #kamkaran #bijankamkar #azizsharux #osmanhawrami #hawraman

Пікірлер: 55

  • @DiyarTubeHD
    @DiyarTubeHD4 ай бұрын

    قوربانی تۆزی ڕێگاتم، ئەی بادی خۆش مروور! ئەی پەیکی شارەزا بەھەموو شاری شارەزوور! ئەی لوتفەکەت خەفی و ھەوا خواەو ھەمدەمە! وەی سروەکەت بەشارەتی سەر گۆشەیی حوزوور! ئەی ھەم میزاجی ئەشکی تەڕ و گەرمی عاشقا ن! تۆفانی دیدە و شەرەری قەلبی وەک تەنوور! گاھێ دەبی بە ڕەوح و دەکەی باوەشێنی دڵ گاھێ دەبی بە دەم، دەدەمێنی، دەمی غوروور مەحوی قەبووڵی خاتری عاتر شەمیمتە گەردی شیمال و گێژی جەنووب و کزەی دەبوور سووتا ڕەواقی خانەیی سەبرم، دڵ و دەروون نەیماوە غەیری گۆشەیی، زیکرێکی یا سەبوور ھەم ھەم عەنانی ئاھم و، ھەم ھەم ڕیکابی ئەشک ڕەحمێ بەم ئاەو ئەشکەبکە! ھەستەبێ قوسوور! وەک ئاھەکەم دەوان بە! ھەتا خاکی کۆیی یار وەک ئەشکەکەم ڕەوان بە! ھەتا ئاوی (شیوەسوور) بەو ئاوەخۆت بشۆ، لەکودووراتی سەرزەمین شاد بن بەوەسلی یەکدی؛ کەتۆی تاھیر، ئەو تەھوور ئەمجا مەوەستەتا دەگەییەعەینی (سەرچنار) ئاوێکەپڕ لەنار و چنار و گوڵ و چنوور چەشمێکەمیسلی خۆر کە لەسەد جێ، بەرۆشنی فەورانی، نووری سافەلەسەر بەردی وەک بلوور یا عەکسی ئاسمانەلەئاوێنەدا کەوا ئەستێرەکانی ڕابکشێن وەک شەھابی نوور یا چەشمەساری خاتری پڕ فەیزی عاریفە یەنبووعی نوورەدابڕژێنێ لەکێوی توور دەم وت دوو چاوی خۆمە، ئەگەر (بەکر ھجۆ)یی ئەشک نەبوایەتیژ و بێ سەمەر و گەرم و سوێر و سوور داخڵ نەبی بەعەنبەری سارایی (خاک و خۆڵ) ھەتا نەکەی بەخاکی (سولەیمانی) یا عوبوور یەعنی ڕیازی ڕەوزە، کەتێیدا بەچەن دەمێ موشکین دەبی بەکاکۆڵی غیلمان و زوڵفی حوور خاکی میزاجی عەنبەر و، داری ڕەواجی عوود بەردی خەراجی گەوھەر و، جۆباری عەینی نوور شامی ھەموو نەھار و، فوسوولی ھەموو بەھار تۆزی ھەموو عەبیر و، بو خاری ھەموو بو خوور شارێکەعەدل و گەرمە، لەجێگێکەخۆش و نەرم بۆ دەفعی چاوەزارەدەڵێن : شاری شارەزوور ئەھلێکی وای ھەیەکە، ھەموو ئ ھھلی دانشن ھەم نازیمی عوقوودن و ھەم نازیری ئوموور سەیرێ بکەلەبەرد و لەداری مەحەللەکان دەورێ بدەبەپرسش و تەفتیش و خوار و ژوور داخۆ دەروونی شەق نەبووە؟ (پردی سەرشەقام)! پیر و فوتادەتەن نەبووە؟ (داری پیرمەسوور)! ئێستەش بەبەرگ و بارەعەلەم داری (شێخ ھەباس)!؟ یا بێ نەواوو بەرگەگەڕواەبەشەخسی عوور!؟ ئایا بەجەمع و دائیرەیەدەوری (کانی با)!؟ یاخۆ بووەبەتەفریقەیی شۆڕش و نوشوور!؟ (سەیران) نەزیری گونبەدی کەیوانەسەبز و ساف!؟ یاخۆ بووەبەدائیرەیی ئەنجومی قوبوور!؟ ئێستەش مەکانی ئاسکەیە (کانی ئاسکان)!؟ یاخۆ بووەبەمەلعەبەیی گورگ و لوورەلوور؟ ئێستەش سوروشکی عیشقی ھەیە (شیوی ئاودار)!؟ یاخۆ بووەبەسۆفیی و شکی لەحەق بەدوور؟ داخو دەروونی سافە، گوڕەی ماوە (تانجەرۆ)!؟ یاخۆ ئەسیری خاکەبەلێڵی دەکا عوبور؟ سەیرێکی خۆش لەچیمەنی ناو (خانەقا) بکە! ئایا ڕەبیعی ئاھووە، یا چایری ستوور؟ سەبزەلەدەوری گوڵ تەڕە، وەک خەتتی ڕوویی یار!؟ یا پووشی وشک و زوورە، وەکوو ڕیشی (کاکەسوور)؟ قەلبی مونەووەرەلەحەبیبانی نازەنین!؟ یا وەک سەقەر، پڕەلەرەقیبانی لەندەھوور؟ دەس بەندیانەدێن و دەچن، سەرو و نارەوەن!؟ یا حەڵقەیانەسۆفیی مل خوار و مەندەبوور؟ مەیلێ بکەلەسەبزەدرەختانی مەدرەسە! ئەوراقیان موقەددیمەیی شینەیا نەسوور؟ حەوزی پڕی، کەنائیبی دیدەی منەلەوێ لێڵاوی دانەھاتووە، وەک سەیلی (شیوەسوور)؟ ئێستەش کەناری حەوشەکە، جێی باز و کەوشەکە؟ یاریی تیایە؟ یا بووەتەمەعرەزی نوفوور؟ چاوێ بخەلەسەبزەو و، سێرابی دائیرە! جێ جیلوەگاھی چاوەکەمەنەرمەیا نەزوور! تو خوا فەزایی د ھشتی فەقێکان ئەمێستەکەش مەحشەر میسالە، یا بووەتە (چۆڵی سەلم و توور)؟ واسیل بکەعەبیری سەلامم بەحوجرەکەم! چی ماوە، چی نەماوە، لەھەیوان و تاق و ژوور؟ ئەو غاری یارەئیستە، پڕ ئەغیارە، یا نەخۆ ھەر غاری یارە، یا بووەتەغاری مار و موور؟ زارم وەکو ھیلال و نەحیفم وەکو خەیاڵ ئایا دەکەومەزار و بەدڵدا دەکەم خوتوور!؟ لەم شەرحی دەردی غوربەتە، لەم سۆزی ھیجرەتە دڵ ڕەنگەبێ بەئاو و بەچاوا بکا غوبوور ئایا مەقامی ڕوخسەتە، لەم بەینەبێمەوە!؟ یا مەسڵەحەت تەوەققوفەتا یەومی نەفخی سوور!؟ حاڵی بکەبەخوفیە: کەئەی یاری سەنگ دڵ! «نالی» لەشەوقی تۆیەدەنێرێ سەلامی دوور .

  • @user-nq4ct4hx4g
    @user-nq4ct4hx4g25 күн бұрын

    بەڕاستی گۆرانیەکانی گاڵتەی پێ ناکرێ ، زۆر بەلێزانینانە شیعرەکان هەڵدەبژێرێ و ئاوازێکی زۆر جوانی بۆ دادەڕێژن و لەگەڵ دەنگ و گەروویدا زۆر گونجاوەو کوردستان ئاوەدان❤

  • @dehatify4501
    @dehatify4501 Жыл бұрын

    سڵاو لە هەولێرەوە لۆ سلێمانـی ئەزیز، خوا ئەو شارە جوانە بپارێزی.

  • @amanjjalil666

    @amanjjalil666

    4 ай бұрын

    من خەڵکی سلێمانی نیم بەس لە سلێمانی دەژیم سڵاو و ڕێزم هەیە بۆتان لە خەڵکی هەولێری پایتەخت سادەتر و خوێن شیرینترم نەبینیوە

  • @dehatify4501

    @dehatify4501

    3 ай бұрын

    @@amanjjalil666 هەر ساغ و کامەران بن سوپاس.

  • @kakakurdishsan
    @kakakurdishsan6 жыл бұрын

    ئەوەی لە غەریبیا بێت ، قەدری ئەم گۆرانیە ئەزانێ ئەم گۆرانیە هەڵقوڵاوی ئازارەکانی نیشتمانە بێ باوکەکەیە

  • @serkanuzery9481
    @serkanuzery94813 жыл бұрын

    هه موو گورانيه كاني كاك عدنان به لايه ك ئه م به رهه مه به لايه ك شه و نيه گويي بؤ نه گرم

  • @kakakurdishsan
    @kakakurdishsan3 жыл бұрын

    ئەم کۆنسێرتی ساڵی ۲٠٠٦ ە لە هۆڵی پێشمەرگە ئەو ڕۆژە سلێمانی ئەم ئاوازەی بە بەرا کرا ئەم گۆرانیە بۆشایی غەریبی و دوری لە سلێمانی پڕ دەکاتەوە نەمری بۆ عەدنان کەریم ئەو ستافە کە پێکهاتوون لە تیپی سیمفۆنی عێراقی و تیپی مۆسیقای سلێمانی و تیپی گەڕیان

  • @sarwarsami5171
    @sarwarsami51712 ай бұрын

    یاخوا ئاوەدان بێت کوردستان و شاری سلێمانی و خاکی بابان

  • @yaseenmuhamad517
    @yaseenmuhamad5173 жыл бұрын

    ئەم گۆرانییە داهێنانێکی گەورەیە لە هونەری کوردیدا.

  • @asoqader
    @asoqader5 жыл бұрын

    ئەم کۆنسێرتە لە ساڵی ٢٠٠٦ یان ٢٠٠٧ لە ھۆڵی پێشمەرگە لە سلێمانی پێشکەش کرا و من ئامادەی بوم و ھەر ئەوجارەش پێشکەش کرا و دوبارە نەکرایەوە و کەناڵی کوردساتیش وێنەی گەرت. دەستان خۆش بێت . بەس ناو ناونیشان و بەروارە ھەڵەیە.

  • @asotaher1900

    @asotaher1900

    2 жыл бұрын

    منیش لەوێ بووم ھەرچەنە بەروارەکە بیر نایەت بەس پێش ٢٠١٢ بوو ڕاستە

  • @chenarmourinho4314
    @chenarmourinho43143 жыл бұрын

    بەرھەمێک لە لەگەڵی گەورە بووم ❤️

  • @sarisaeed5363
    @sarisaeed53632 жыл бұрын

    کوردستانمان پارێزراو بێت و سلێمانی و خاکی شارەزوریش جوان بێت هەمیشە، ڕۆحی نالی و سالم ئاوسدەبێت، دەنگ و سەدای مامۆستا عەدنان هەربمێنێت بۆمان.

  • @akramahmad8807
    @akramahmad88073 ай бұрын

    كایة ئازادی کەن❤❤❤❤❤❤

  • @farhangfarhang3675
    @farhangfarhang3675 Жыл бұрын

    ئەم دەنگ وسەدایە تێکەلاوی ڕوح دەبێت و ئاوێکی ئارامی دەڕژێنتە دڵ ودەروون سەدات هەربمێنی ماموستای گەوره

  • @honarahmed4548
    @honarahmed45484 жыл бұрын

    ئەم کۆنسێرتە لەهۆڵی پێشمەرگە کرا لەشەکرەکە تیپی ئۆرکسترای عیراق و تیپی مۆسیقای گەڕیان بون ساڵی 2007 بو ئیتر نازانم بۆ وابە هەڵە نوسراوە

  • @shkarsh1739
    @shkarsh17394 жыл бұрын

    15 سالە کۆن نابێ لام 7.1.2020 لەگەل هارون و لین گیان و تافی

  • @shkarsh1739

    @shkarsh1739

    3 жыл бұрын

    ئەمڕۆ 31/3/2021 یوسف گیانیش هاتۆتە ناومان

  • @chawtan8

    @chawtan8

    7 ай бұрын

    Xwa lektan naka

  • @shkarsh1739

    @shkarsh1739

    7 ай бұрын

    @@chawtan8 زۆر سوپاس لەگەڵ ئێوەدا

  • @hemnnabard
    @hemnnabard2 жыл бұрын

    خاكي كوردستان پيرۆزە بەتایبەت سلێمانیەکەمان … خوای گەورە ڕزگاری کات لە دەستی ناحەزان و ئاژاوەچیەکانی کە شاریان وێران کردووە

  • @romanbilzerian324
    @romanbilzerian3242 жыл бұрын

    ڕووحم بە قوربانی ئەم شارە❤

  • @smkosalam6607
    @smkosalam66072 жыл бұрын

    بەرهەمێکی گەورە و پیرۆز .

  • @ashty7076
    @ashty70762 жыл бұрын

    بەرزو پیرۆز بێت ئەم یادە 💜

  • @zanyardilshad6787
    @zanyardilshad6787 Жыл бұрын

    شــــاکار ❤

  • @redwanmamle6107
    @redwanmamle61073 жыл бұрын

    ئەم بەرھەمە ئی سالی 2008 پئش ئەوەی بلاو بکرئتەوە بەشئک لەگۆرانیەکانی لئی دزرا بلاو کراوە زۆر باشم لەبیرە

  • @zhirkamal2350

    @zhirkamal2350

    2 жыл бұрын

    وابزانم ٢٠٠٦ بوو کاکە ڕێدوان

  • @lionelsaad149
    @lionelsaad149Ай бұрын

    🎉❤

  • @ninjaassassin4168
    @ninjaassassin4168 Жыл бұрын

    بەقوربانی دەنگو سەدات بم

  • @lack7354
    @lack7354 Жыл бұрын

    8:09 😢 داخڵ نەبی بە عەنبەری سارای خاک و خۆڵ

  • @sagullgyan3758
    @sagullgyan37586 жыл бұрын

    زؤؤر نايابة هةربژيت تةمةن دريژبيت مامؤستا

  • @solomonaries9510

    @solomonaries9510

    2 жыл бұрын

    i dont mean to be so off topic but does anyone know of a method to log back into an instagram account? I stupidly forgot my password. I appreciate any assistance you can offer me.

  • @shanawmohamad7285
    @shanawmohamad72854 жыл бұрын

    زۆر گۆرانیەکی جوان وبە چێژە...

  • @Hasan-ql1nz
    @Hasan-ql1nz6 жыл бұрын

    La yonanawa hazar slaw bo dani Adnan karim

  • @kurdinonewroz661
    @kurdinonewroz6613 жыл бұрын

    Nmuney serkewtn 👑

  • @dashtiynwa4368
    @dashtiynwa43687 жыл бұрын

    ماندوونەبن، گەلەک جوانە. زیندوودەمێنێت ئەودەنگە نایابەی مامۆستا عەدنان.

  • @rebwaraziz1457

    @rebwaraziz1457

    5 жыл бұрын

    دەستەکانت خۆش بێت بەڕاستی ناوازەیە...دەست و پەنجەی ئۆرێکسترا و دەنگی مامۆستا هەمیشە خۆش بێت...

  • @thecityoferbil333
    @thecityoferbil333 Жыл бұрын

    1:24 AM - Aug 19, 2022.

  • @shalyaanwar5721
    @shalyaanwar57212 жыл бұрын

    2021 gwey le agrm perozt bet adi sara 7ayataka

  • @sarwarosman44
    @sarwarosman448 ай бұрын

    27/10/2023 ❤❤❤❤❤

  • @kurdinonewroz661
    @kurdinonewroz6613 жыл бұрын

    ☀️☀️☀️☀️☀️☀️

  • @ahmadmsk7631
    @ahmadmsk76312 жыл бұрын

    سلاو له و ده نگه زولاله ی ئه زیزی کوردستان سلاو له ده نگ خوشه که ی هه ولیرو سلیمانی و دهوک و هه له بجه که رکوک و هه موو شاره جوانه کانی کوردستان

  • @sayakamal133
    @sayakamal1332 жыл бұрын

    ❤❤

  • @yaseenmuhamad517
    @yaseenmuhamad5173 жыл бұрын

    وەڵامەکەی سالمیشی هەیە یان هەر ئەمەیە؟

  • @ayadmedia4398

    @ayadmedia4398

    2 жыл бұрын

    بەڵی هەیە مامۆستا عەدنان کەریم ئاوازەکەی تەواوکردووە ٫ بەڵام دابەشکردنی موسیقای ماوە ٫ ماموستا عبداللە جەمال سەگرمە وابزانم ماوەیەک ئیشی لەسەر ئەکرد

  • @bakobaxtyar8453
    @bakobaxtyar84535 жыл бұрын

    قوربانی تۆنی دەنگت بم

  • @chawtan8
    @chawtan87 ай бұрын

    Ba yadi pesha gian norwich 22 november 23

  • @sakarhalabja7410
    @sakarhalabja74103 жыл бұрын

    Slaw law dangu hasta jwanat 3adan ya3ne gawhare hunary kurdy

  • @yaddanakhalil3326
    @yaddanakhalil33262 жыл бұрын

    30/3/2022 - 00:20 am

  • @markhumble-ji5ec
    @markhumble-ji5ec10 ай бұрын

    نالی سالم مردن و مەلا هەڵۆ و عەبدول لەتیف ژن دزهاتنە شوێنیان

  • @bzhikurdistan4407

    @bzhikurdistan4407

    4 ай бұрын

    ئای بەداخەوە. گەیشتین بە کوێ؟!

  • @smkosalam6607
    @smkosalam66072 жыл бұрын

    ئەم شاکارە بەسە بۆ ئەوەی هونەرەکەت پیشان نەتەوەیەکی جیاواز و وونیا بدەیت، تەنها ئەم شاکارە.

  • @doctorskomohammedsalih763
    @doctorskomohammedsalih7632 жыл бұрын

    حیف که ئاواره یان کردین دوور له ره گ و بوونی خوت

  • @hawkarkamal9298
    @hawkarkamal92986 жыл бұрын

    Estash makane askaya kane askan Ya bwa ba malabae gwrgw lwra lwr ...nali Awsa makane askabw kane askan Esta la ladangw range rome pra la kar...salm